فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

بێستون هەوامی

ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمێژوی 38 ساڵ تەمەنیدا ڕێگەی بەگردبونەوەی هیچ پێکهاتەیەکی وڵاتەکەی نەداوە لەهەر ئەگەرێکدا گردبونەوەیەک لەهەر شارو شارۆچکەیەک بۆ هەر مەبەستێک ڕویدابێ ئەوا لەخێراترین کاتدا هەوڵی سەرکوتکاری و تەشەنە نەکردنی داوەو دواتریش هەریک لەوگیراوانەو هەروەها چەندین گیراوی سیاسی دیکەی بە بیانوی دژبەری دین و سیخوڕی بۆ ئەمەریکاو ئیسرائیل دوچاری لەسێدارەدانی کردونەتەوە.

ئەمڕۆ وێڕای ئەوەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لەهیچ بوارێکدا بە 38 ساڵ بەرلەئەمڕۆ بەراورد ناکرێ ، بەو پێیەی بووەتە هۆی ناسەقامگیری و سەرپێچی کارێکی دیاری یاساکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەت لەبواری وزەی ناوەکی و تیرۆر لەناوچە کەدا ، کەهەر ئەم ئاماژەیە وایکردووە ئەم ڕژێمە بەردەوام بە چاوی گومانەوە لەکۆی ڕوداوەکانی ناوخۆی وڵاتەکەی بڕوانێ و لەلایەکی دیکەوە دەکرێ هەر ئەمجۆرە ڕوانینەی بێ بەم تەمەنەی ئەمڕۆی گەیاندبێ.
بەڵام لەدوو ساڵی ڕابردودا بارگرانی گوزەرانی هاوڵاتیانی ناوچە سنوریەکانی ئەم وڵاتە بەو ئاستەگەیشت چەندین هاوڵاتی کۆڵبەر لەسەر سنورەکان بەدەستی سوپای ئەو وڵاتە کوژرێن و ئەم ئاماژەیەش گەیشتە ناو پەرلەمانی ئەو وڵاتەو هەروەها لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی گونجاو لەچوارچێوەی یاسایەکدا وێڕای ئەوەی ڕێگە بە کۆڵبەراندرا لەناوچە سنوریەکان دور لەکاری سیاسی و ڕێکخراوەی کاربکەن و لەهەمانکاتدا لەو یاسایەدا ناوی قاچاخچیان لەسەر سڕایەوە .

بەڵام تاهەنوکە کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لەناوچە سنوریە کوردیەکاندا لەلایە سوپای ئەو وڵاتەوە بەردەوامی هەیەو ئەمڕۆ 2017/9/6 دوو کۆڵبەری کوردی دانیشتوی شارۆ چکەی بانەن( حیدەر فەرەجی و قادر بەهرامی )بەهۆی دەستڕێژی گولەی سوپای ئەو وڵاتەوە شەهید کران و هاو ڵاتیانی شارۆچکەی بانە وەک دەربڕینی نیگەرانیەکانیان لەمبارەوە ڕێپێوانێکی هێمنانەیان بۆ بەردەم بینای قایمقا میەت ئەنجامداو بەم هۆیەوە لەلایە هێزە ئەمنیە کانەوە هێرش کرایە سەر خۆپیشاندەران چەندنیان بریندارو دەست بەسەرکران واش بڕیارە شاروشارۆچەکە کوردنشینەکانی ڕۆژهەڵات وەک نیگەرانیێکیان لەبەرانبەر ئەم ڕەفتارەی هێزە ئەمنیەکاو سوپای ئەو وڵاتە زەنەکردنەوەی بازاڕو دوکا نەکانیان پشتیوانان بۆ کۆڵبەران و دژبەریان بۆ ئەو کوشتن بڕینەی سوپای ئەو وڵاتە دەرببڕن کە لەبەڕانبەر کۆڵبەڕان گر تویانەتەبەر .

بەڵام حکومەتی تاران هەرئەمڕۆ کۆمیتەیەکی لەهەموو بوارە کاندا بۆ چۆنیەتی کوشتنی کۆڵبەران و پێکدادانی نێوان خۆ پیشاندەران و هێزە ئەمنیەکانی پێک هێناوەو بەم هۆیەوە تا هەنوکە چەندین چالاکوانی مەدەنی و هاوڵاتیانی سڤیل بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکراون و هەروەها پێیدەچێ ئەم ئاماژەیە لەچەند ڕۆژی داهاتوو لەشاروشارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتدا بۆ مەرامی سیاسی دیکە ڕژێم درێژە بەم ئاماژە یەبدا .

ئەگەرچی باڵادەستی و دڕندەی ڕژێمی ئیسلامی وایکرد ئەم خۆپیشاندانەی بانە شاروشارۆچکە هاوسنورەکانی نەگرێتەوە  بەڵام لێرەدا وێڕای ئەوەی درودو سڵاو بۆ گڵکۆی کاک (حیدەر مورادی و قادر بەهرامی)دەنێرین لەهەمانکاتدا خۆپیشاندانی بانە بەڕۆژێکی پرشنگدارە لەمێژوی خەباتی بزوتنەوەی ڕزگار یخوازی گەلی کورددا هەژمار دەکرێت...!؟.

10/9/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان