سەردار زەنکەنە
سەردەمی ڕێنێسانس وڕێفۆرم پێکیهێنان و پەرەسەندنی مافە کانی مرۆڤ_
لە کۆتایی ساڵەکانی١٣٠٠ داشارەکانی ئیتالیا گەشە سەندنێکی بەرچاووپڕشکۆی فەرهەنگی و کولتووریان بە خۆوە دی کە دواتر بە ڕێنێسانس ناوی دەر کرد.وشەی ڕێنێسانس بە مانای زیندووبوونەوەولە دایکبوونەوە دێ.ئەوەش بە مانای دۆزینەوەی سەرلە نۆیی کولتووروبیروباوەڕە فەلسەفی وسیاسیەکانئ سەردەمی ئەنتیک،بە کار دەبرێ.ڕێنێسانس بە دژ کردەوەیەک بەرامبەر بەو هەموو پێ داگرتنەی چاخەکانی نێوەڕاست لەسەر مەزهەب ودین لەسەر حسابی ئنسانەکان،دادەنرێ.لە خۆڕانیە کەبە ڕێنێسانس دەڵێن سەردەمی هۆمانیزم واتە دەورانی ئینسانی. بەمجۆرە قوناخێک دەست پێدەکا کە لەوێدا مرۆڤ بایەخ دەداتە بایەخە ئینسانیەکان وزەقکردنەوەی مەسەلە ئینسانیەکان لەسەر حیسابی کۆمەڵ وکلیساو ئائین ومەزهەب.
لەساڵەکانی ١٥٠٠دا ئیمە شاهیدی سەرهەڵدان و دروستبوونی هێندێک دامەزراوەی سیاسی نوێ بووین.واتە دروستبوونی پاشایەتییە سادەو ساکارو بێ ئەزمۆنەکان لە ئورووپادا،پاش پێکهێنانی رێفۆرمەکان ئیتر ئەرکی سەرەکی وبنەڕەتیی دەوڵەت و کاربەدەستانی دەوڵەت هیچی ترئەوە نەبوو کە چاوە دێری بەسەر ژیانی شەخسی وژیانی مەزهەبی وبایەخە ئەخڵاقیەکانی هاووڵاتیان د ا بکەن.
ئەو پاشایەتی یانە ئیتر دەبوایە بەگوێرەی قانوون ویاسا بەڕێوە ببردرێن وتاڕادەیەکی زۆر دەبوایە مەسەلەی هەڵبژاردنی مەزهەب و عەقیدە بەتاکەکەس بسپێردرێ و وەک مەسە لەیەکی شەخسی چاو لێبکرێ.
ئەو مەسەلەیە تێئوری یە دوو یاسایەکەی گرتەوە.واتە(یاساو بنەماکانی ئائینی مەسیح)کە وەک یەکێک لە پێشڕەوەکانی ڕێفۆرمخوازی مارتین لۆتەرجێ بە جێی کردن و هێنایە کایەوە.
لە کۆتایی ساڵەکانی ١٥٠٠لەهێندێک وڵاتی کاتۆلیکدا،بیری ئازادی دین و مەزهەب پێشکەوتنی بە خۆوە دیت.بەڵام دواتر ئورووپا کەوتە نێو قۆناخی شەڕی مەزهەبی وئائینیی خوێناوی لە چەرخی ١٦دا.بەمجۆرە ماوەیەکی زۆری کێشا تا ئەسڵی ئازادی دین و مەزهەب توانی جێ بگرێ و قبووڵ بکرێ.
شانبەشانی گەشە کردنی سەرمایەداری لە نێوان ساڵەکانی ١٥٠٠ و١٦٠٠دا،چینێکی دیکەی کۆمەڵایەتی لە ئەمریکا پەیدابووکە پێدەگوترا بۆرژوازی.لەسەرەتادابازرگانەکان و پیشەوەرەکان بوون کە ئەو چینە کۆمەڵایەتیەیان پێکدەهێنا.دواترلە گەڵ پەرەسەندنی پیشەسازی وچوونەپیشی ڕەوتئ سەنعەتیبوون لە ساڵەکانی ١٧٠٠دا،بۆرژوازی بووبە چینێکی تێکەڵاو کە بۆ نموونە ئەمجار خاوەن کارگەوکارخانەکان،ئەندازیارەکان،پارێزەرەکان ودکتورەکانیشی دەگرتەوە.ئەم چینە کۆمەڵایەتیە نوێیە بوو بە گەورەترین هێزی پاڵنەری خەبات لە پێناو ی یەکسانی و بەرابەریی سیاسیدا.ئەم هەوڵ وتێکۆشانە لەوەڕا سەرچاوەی دەگرت کە توێژی هەرە باڵادەستی کۆمەڵ واتە نەجیب زادەکان وئاریستۆکراتەکان،کۆمەڵێک ئیمتیازیان بۆ خۆیان قایل بوون،کە ئەو ئیمتیازە وای لەوان کردبوو لە ململانێ لەسەروەدەستهێنانی پۆستە گرینگەکاندا،هەمیشە باڵادەست بێنەدەروسەرکەون.بۆ نمۆنە ئەوان ماڵیاتیان نەدەدا،شتێک کە هاووڵاتی ئاسایی لەسەریان واجب بوو.
لە لایەک بۆرژوازی دەیەویست هەرهەمان ئەو ئیمتیازانە وەدەست بخات کە نە جیب زاسەکان وئاریستۆکراتەکان هەیان بوو،لەلایەکی دیکەشەوە بۆرژوازی دەیگۆت ئەسڵی بەرابەری بەو مانایەیە کە ئەشرافەکانیش پێویستە وەک باقی هاووڵاتیانی دیکە ماڵیات بدەن.جیا لە هێنانە گۆڕی داوای بەرابەری،بۆرژوازی پێ لەسەردەستەبەر کردنی هێندێک ئازادیش دادەگرت.ئازادی بەیان و ئازادی دین ومەزهەب لەڕێزی پێشەوەی ئەو ئازادییانە بوون کە بۆرژوازی داوای دەکردن.بەڵام لەڕاستیدا ئازادی ئابووری وتێکۆشانی ئابووری بوو کە بۆرژوازی بە دڵەوە خەباتی بۆ دەکردا بە هەمووتواناوە دەیەویست دابین ودەستەبەر بکرێ.بۆرژوازی دەیەویست کە کاروباری ئابووری وکارو کاسبی بەتەواوی ئازاد بکرێ ودەوڵەت ڕێگای نەبێ بێ ئەوەی پێویست بێ دەست لە کاروباری وڵات وەر بدات.بەمجۆرە داواکاری بۆرژوازی بۆ ئازادیی زۆرتر بوو بە پشتیوان بۆ هاتنە کایەی ئیدەئۆلۆژیەکی تازە بەناوی لیبرالیزم،کە لە ڕاستیدا ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە سەرهەڵدانی بیرۆکەی مافی مرۆڤ و چوونە پێش و دەوڵەمەند بوونی ڕەوتی گەشە سەندنی مافەکانی مرۆڤدا گێڕا.
وتە بێژی ئەسڵیی لیبرالیزم ،بریتی بوولە فەیلەسووفی ناسراوی فەرانسەوی John Locke. ناوبراویش هەروەک بۆرژوازی سەردەم،زۆرلە دەوڵەت بێزاروبەگلەیی بوو.ئەو پێیوابووکە دوەڵەت لەڕێگای نەجیبزادەو ئەشراف و خاوەن زەویەکانەوە،ڕێز لەمافی هاووڵاتیانی دیکە بۆ خاوەنداریەتی ناگرێ.
بە گوێرەی بیروباوەڕەکانی Locke،هەموو ئینسانەکان بە ئازادی لەدایک دەبن وماف وئازادی وەک یەکیشان هەیە.تێئۆریی سیاسیی Locke لەگەڵ مافە سروشتیەکان کە ستویکەرەکان لێیانەوە دەدوان،دەهاتەوە تێئۆریەک کەدەڵێ مرۆڤەکان هەموویان خاوەنی مافی وەک یەکن. Lock.لایەنگری سەرسەخت و بێ ئەملاوئەولای جیاکردنەوەی کلیسا لەدەولەت بوو.لەساڵی ١٦٨٩دا،پەیماننامەی سینگ فراوانی وتواڵیرانسە،لە پارلمانی ئینگلستاندا پەسەندکرا، ئەو پەسەند کراوە ڕێگای بە هێندێک دەستەو تاقمی جۆراجۆردەدا کەبتوانن ئازادیی دین ومەزهەبیان هەبێ وبە ئازادیی دین ومەزهەب خوەیان هەڵبژێرن و ڕێوڕەسمە دینی ومەزهەبیەکانیان بەڕێوەبەرن ،بە ڵام لەو پەیوەندییە دا جوولەکە کان وکاتۆلیکەکان هەڵاواردرا بوون وئەو پەسەندکراوە ئەوانی نەدەگرتەوە.هەربۆیە لۆک بەتوندی پەسەند کراوەکەی وەبەر نەشتەرگەری ڕەخنەداووتی:مەسەلەکانی پێوەندیدار بەرووح وویژدان وخواو دین ومەسەلە ئاسمانیەکانی دیکە،پێویستە تەواو خسووسی بن وڕێگابدرێت بەتاکەکان بۆ خۆیان چۆنیان پێخۆشە سەبارەت بەوان رەفتارو هەڵسو کەوت بکەن.)
بیروبۆ چوونەکانی لۆک شوێنەوارێکی زۆریان لە سەر باس وگفتوگۆسیاسیەکانی نێو کۆمەڵگای فەرانسە لە چەرخی ١٧ دا دانا.لەودەمەدا بۆرژوازی شانبەشانی جووتیاران بۆ وەدەستهێنانی مافەکانی خۆی خەباتی دەکرد.بەمجۆرە ئەم تێکۆشانە گۆڕدرابۆ خەباتێکی هەمە لایەنەوبەکۆمەڵ بە دژی زۆرەملیی مەزهەبی وئایینی وداب ونەریتە کۆن و دواکەوتوەکان و چین و توێژە خاوەن ئیمتیازو باڵادەستەکان.
لە شۆڕشی فەڕانسە کەلەساڵی ١٧٨٩ دا ڕوویدا، خەڵک هەموویان لەژێردروشمی (ئازادی،بەرابەری و برایەتی)دا کۆ بوونەوە.
لە ڕۆژی ٤ی ئاگۆستی ١٧٨٩دا شۆڕشگێڕانی ڕاپەڕیو بەیاننامە یەکیان سەبارەت بە ماف وئازادیەکانئ مرۆڤ وهاووڵاتیان بڵاوکردەوە.
ڕاگە یەنراوی فەرانسەوی مافەکانی مرۆڤ ڕۆڵێکی گرینگی لە پەرەئەستاندنی سیاسی لەئورووپاداگێڕاوە.*
خەبات بۆ وەدەستهێنانی مافە ڕفاهیەکان _
لە ماوەی نێوان ساڵەکانی ١٨٠٠تا١٩٠٠دا،کۆمەڵێکی دیکە لە مافەکان بوون بە سەرلەوحەی خەبات وتێکۆشانی خەڵک.
ئیتر ئێستا مەسەلەی دەستەبەر کردنی ئەو مافانە هاتە گۆڕ کە پێداویستیە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی مرۆڤ دابین دەکەن.وەک مافی دەستڕاگەیشتن بە خواردەمەنی،خانوو،دەواو دەرمان ودابینکردنی پێداویستیەکانی لەشساغی وچالاکییە کانی کاتی ئازاد.بزوتنەوەی نێو نەتەوەیی کرێکاران،بە فاکتۆری سەرەکی بۆ پەرەپێدانی ئەم مافانەی مرۆڤ و هاتنە گۆڕیان بە حیساب دێ.پاش ئەوە کە بۆرژوازی توانی دەسڵاتێکی زۆرتری سیاسی وئابووری لە دەوڵەتە نەتەوەییە کانی ئورووپادا بۆ خۆی دەستەبەر بکا،ناتەباییە کانی نێوان بۆرژوازی و کرێکاران توندوتێژتربوون.لە زۆر شوێناندا،کرێکاران لە هەڵومەرجێکی زۆر سەخت ودژواردا ژیانیان بەسەر دەبرد .ئەوان نەک هەر حەق دەستی کەمیان وەر دەگرت وڕۆژەکانی کاریان درێژتربوو،بەڵکوو مافی ئەوەشیان نەبوو کە لە سەندیکاو ڕێکخراوە سینفی یە کانیانداخۆ ڕێکبخەن بەمجۆرە لیبرالیزم وەک ڕوانگەی بۆرژوازی بۆ کۆمەڵ لە گەڵ ئیدەئۆلۆژییەکی نوێ واتە سۆسیالیزم کەوتە کێبەرکێ وململانێ .
بە گوێرەی بۆ چوونی سۆسیالیستەکان تەنیاڕێگا بۆ دابین کردنی بەرابەری ویەکسانی ئەوەیە کە دەوڵەت کاروباری ئابووریی کۆمەڵڕێک وپێک بکا و دەوڵەت دەبێ کونترۆڵی کاروباری ئابووری وڵات بە دەستەوە بگرێ و کەل وپەل وکالاو خزمەتگوزاریەکان بەگوێرەی پێویست نە بە گویرەی ئەوە کە تاکە کەس چەندە دەتوانێ بۆ خۆی کۆ کاتەوە ،بەسەر خەڵکدا دابەش بکا.کارڵ مارکس( ١٨٨٣_١٨١٨) بە ناو بانگترینئیدئۆلۆگ و تێئۆریزان ویەکەم وتە بێژی سۆسیالیستەکان لە قەڵەم دەدرێ.بزوتنەوەی کرێکاری وسۆسیالیستی،لەڕەوتی چوونە پێشی خۆی لە زۆربەی وڵاتان دا،گەلێک داخوازی هێنایە گۆڕوتوانی لە بەشێک لە وڵاتاندا بەسەر دەوڵەتیاندابسەپێنێی وەک:مافی کارکردن،بیمەی کاتی پیری وکاتی نە خۆشی و پەککەوتەیی،کەم کرانەوەی کاتی کارکردن وهەروەها دابینکردنی مافی یارمەتیی کۆمەڵایەتی بۆئەو کەسانە کە بە هەر هۆیەکەوە ناتوانن خۆیان بەڕێوە بەرن وبژین.*
درێژەی هەیە
بەشی یەکەم:
http://komarixwaz.com/ku/index.php/2011-10-20-07-47-07/8196-2017-09-03-09-25-50
5/9/2017