فه‌رید زامدار
له‌م چه‌ند ڕۆژانه‌ى دواییدا، شاندێكى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا بوو بۆ دایه‌لۆگێكى نیشتمانیى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى به‌غدا و چه‌ند باڵوێزخانه‌یه‌كى وڵاتانى ئه‌وروپى ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تیى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم و وه‌رگرتنى یان زانینى بیروڕاى به‌رامبه‌ره‌كانى ئەنجام دا. پێشتر ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى كوردستان له‌وه گه‌یشتبوون، نه‌ك هه‌ر ڕه‌تى ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵكوو بیڕوبیانووى له‌مێژینه‌ى ئه‌وان كه چه‌ندین ساڵه ڕیفراندۆم له‌و قۆناغه‌دا كاتى نه‌هاتووه، یان هه‌ر به بیانووى پێكه‌وه‌ژیان لەژێر ده‌سه‌ڵاتى به‌غداى عه‌ره‌بى، كه وه‌ك خۆیان چه‌ندین جار گووتویانه عێراق به‌شێكه له میلله‌تى عه‌ره‌ب (الأمه العربیه) هه‌ر بڕوایان به ڕیفراندۆم نییه، چ جاى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌وان واتا عه‌ره‌ب، هه‌میشه ده‌یانه‌وێ وه‌ربگرن و هیچیش نه‌به‌خشن، به گه‌مه‌كردن به به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه و وشه‌سازیى سیاسییانه‌ى دۆگمایی خۆیان، هه‌میشه له شانده یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیان بردووەته‌وه، به زمان لووسى و گه‌مه‌كردن به هه‌ستى ناسكى ئه‌و سیاسییانه‌ى كوردستان كه عاتیفى و خۆشباوه‌ڕن. به ڕاى من شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تیى جه‌نابى كاك مه‌سعود، سه‌رۆكى هه‌رێم بوایه كاریگه‌رتر ده‌بوو، چونكه خاوه‌ن ئه‌زموونێكى زۆره له بوارى هونه‌رى دیالۆگ و مناوه‌راتى سیاسى له‌گه‌ڵ به‌غداى عه‌ره‌بیدا و كه‌سایه‌تییەکه خاوه‌ن هه‌یبه‌تێكى سیاسیى تایبه‌تمه‌ندانه‌ى خۆیه‌تى له به‌غدا، كه چاویان به سه‌رۆك ده‌كه‌وێت خۆیان به بچووك دێته پێش چاو، یان خۆیان به هاوشانى سیاسیى ئه‌و نابینین.
له‌دواى نه‌مانى ڕ‌ژێمى (سەدام حوسێن) له ساڵى (2003)دا سه‌ره‌تا كورد بیرۆكه‌ى ئه‌نجومه‌نى حوكمى داهێنا و پاشانیش كاریگه‌ریى له‌سه‌ر پێكهێنانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عیراقى هه‌بوو، چونكه ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى كه له تاراوگه گه‌ڕابوونه‌وه به‌غدا هیچ ئه‌زموونێكى حوكمڕانییان نه‌بوو. له كاتێكدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین ساڵ بوو ئه‌زموونێكى زۆرى هه‌بوو له بوارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان و حوكمڕانیى له هه‌رێمى كوردستان. تا ئه‌و قۆناغه‌ى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عیراق له‌ژێر كاریگه‌ریى سیاسه‌تمه‌دارانى كورد كه‌وتنه سه‌ر پێ و ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، به عه‌ره‌بى سوننه و شیعه كه تا سه‌ر ئێسقان شۆڤینى بوون، به‌تایبه‌تى دژى میلله‌تى كورد، خۆ ئه‌گه‌ر پێشتر كورد فیدراڵى ده‌سته‌به‌ر نه‌كردبایه، بڕوا بكه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بى به‌غدا ئۆتۆنۆمیشیان به كورد به‌ڕه‌وا نه‌ده‌بینى.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێكى خێرا له مێژووى نوێى عیراق بده‌ینه‌وه، مه‌لیك (غازى) له ساڵه‌كانى بیستى سه‌ده‌ى ڕابردوودا، به‌ریتانیا له بیابانه‌وه هێنای و كردیان به (مه‌لیك)ى عێراق، ئه‌ویش كه هات و نه‌خشه‌ى جوگرافیى عێراقى دیت، گه‌لى كوردیش له چوارچێوه‌ى عێراقدایه سه‌رى سوڕما و له ئینگلیزه‌كانى پرسیبوو: ئه‌و وڵاته نه‌ته‌وه‌ى كوردیشى تێیایه! واتا من ده‌بم به مه‌لیكى ئه‌وانیش، له كاتێكدا من مه‌لیكێكى عه‌ره‌بم، چونكه بڕواى به‌وه نه‌ده‌كرد حوكمى دوو نه‌ته‌وه بكات، دیسان داواى له ئینگلیزه‌كان كردبوو كه ئه‌و ته‌نیا مه‌لیكى عه‌ره‌به‌كانه و ناكرێت حوكمى كوردستانیش بكه‌م و ئه‌وانیش پێیان ڕاگه‌یاندبوو ئه‌وه نه‌خشه‌ى جوگرافیى نوێى عێراقه و ده‌بێت پابه‌ندى ئه‌و واقیعه نوێیه ببێت.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر دیدار و گفتوگۆكانى شاندى كوردستانیمان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكوومه‌تى به‌غدا و چه‌ند باڵوێزخانه‌ى بیانى، هه‌ر یه‌كه و لاى خۆیه‌وه به شانده‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه جارێ ڕیفراندۆم كاتى نه‌هاتووه و چاوه‌ڕێى كاتێكى گونجاو بكه‌ن بۆ ڕیفراندۆم، ئه‌وه سه‌ربه‌خۆییش له‌ولاوه بوه‌ستێ! ئه‌ى ده‌بێ ئه‌و پرۆسه‌یه كاتى گونجاوى كه‌ى بۆ بڕه‌خسێ؟
به‌ڵام كێشه‌ى دانوساندنى شاندى كوردستانیمان هه‌میشه به قه‌ناعه‌تێكى كاتیانه دێته‌وه، چونكه چه‌مكى (دانوساندن) واتا چه‌ند ده‌به‌خشى ئه‌وه‌نده‌ش ده‌بێ بسه‌نی یان وه‌ربگری، به‌ڵام ئێمه‌ى كورد هه‌ر ده‌به‌خشین و بێ ئه‌وه‌ى له‌به‌رامبه‌ردا هیچ بسه‌نین.
بۆیه پێویسته ئێمه‌ى كوردستانى سوور بین له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و ئه‌نجامى بده‌ین، ده‌نا هه‌موو ئه‌و پڕۆژه و به‌رنامه و پێشنیازانه‌ى به‌غداى عه‌ره‌بى بۆ شاندى كوردى ته‌نیا كات كوشتن و فریودان و گه‌مه‌یه‌كى سیاسییانه‌ى ناحه‌زانه‌یه له‌گه‌ڵ گه‌لى كوردمان، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه عێراقى عه‌ره‌بى به‌ر له هه‌موو وڵاتانى تر ئابلووقه‌ى ئابووریى هه‌رێمى كوردستانیان جێبه‌جێ كرد و له ساڵى (2014)ه‌وه بڕینى بودجه‌ى پێشمه‌رگه و بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هه‌رچى مافه یاسایی و سیاسییه‌كانمان هه‌یه بڕى، كه‌واته هیچ شتێك نه‌ماوه هه‌رێمی کوردستان به عێراقى عه‌ره‌بیدا بیبه‌ستێته‌وه، ئه‌وانیش بێ باكانه و بێ منه‌تانه قووتى ژیانى سه‌رجه‌م هاووڵاتییانى كوردستانیان فه‌رامۆش كرد و پشكى له (17%)ه‌كه‌یان به بڕیارێكى دیكتاتۆریانه و تاكڕه‌وانه‌ى (نوورى مالیكى) بڕى. ده‌با ڕیفراندۆم بكه‌ین، خۆ له‌وه خراپترمان لێ نایه‌ت.
30/8/2017