رێبوار كەریمی
دوابەدوای كارەساتی بومەلەرزەكەی 12ی نۆڤەمبەر، خەتیبێكی نوێژی هەینی لە پارێزگای كرماشان گوتبووی ئەو بومەلەرزەیە سزای خوا بوو لە سۆنگەی ڕێكخستنی ڕێفراندۆمەكەی باشووری كوردستانەوە! هەرچەندە ئەو ئاخوندە هەرزوو لەلایەن خەڵكەوە سەركۆنە كرا، بەڵام ڕووداوەكانی دوای بومەلەرزە لەڕۆژهەڵاتی كوردستان دەریخست كە بەڵێ پێوەندی لەنێوان ڕێفراندۆمەكە و بومەلەرزەكەدا هەیە، ئەویش زۆر زیاتر لەوەی ئەو ئاخوندە كۆنەپەرستە گریمانەی كردبوو!
نەتەوەیەك لەنێوان شكۆمەندی و شەرمەزاریدا
ڕێفراندۆمی مێژوویی 25ی سێپتەمبەر، هەر ڕێفراندۆمی باشووری كوردستان نەبوو. پێم وانییە لەڕاستی لامدابێ ئەگەر بڵێم، خولیا و پەرۆشیی خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بۆ ڕێفراندۆمە مێژووییەكەی باشوور بگرە لە خولیا و پەرۆشیی باشوور خۆی، زیاتر بوو. هۆیەكەشی ڕوونە: ئەو بارودۆخە دەروونییە دژوارەی لەسۆنگەی قەیرانە قووڵە سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانەوە، باڵی بەسەر كۆمەڵگەی شپرزەی باشووردا كێشاوە، ڕۆژهەڵاتییەكان لەنزیكەوە ئەزموونیان نەكردووە.
بۆیە بەپێچەوانەی باشووری دڕدۆنگ و دڵ‌سارد و ماندوو، رۆژهەڵات، یەكدەستتر و گەشبینانەتر بەپێشوازیی ڕێفراندۆمەوە چوو. لەلایەكی تریشەوە، رۆژهەڵاتی گیرۆدەی نیری ژێردەستی، بە ئاواتەوە بوو
پەیڕەو ئەنوەر
ئێران بەوە ناسراوە یەکەیەکی دژە کوردییە و هیچ فەرهەنگێکی نییە بۆ ژیان و مانەوە لەگەڵ کورد. دیارە ئەم دیدە بەو مانایە دێت کە ئێران سیستم تەنیا بۆ خۆی بەرهەم دێنێت و تەنیا بۆ خۆیشی لەناویدا دەژیت و ئەوانی تر فڕێ دەداتە دەرەوەی سیستمەکەوە. ئێران کورد لەسەر سنوور و لەناو بەفر و تۆفاندا بەئەنقەست بکوژێت، یا ڕووداوێکی سروشتی کورد بکوژێت، یەک مانای سیاسیی بۆ ئەو هەیە و هیچ خەمێکی ڕاستەقینەی لێ لەدایک نابێت. دەکرێت بڵێین دونیای ئێرانی ئێستا، دونیایەکە خەون بە هۆلۆکۆستێکی گەورەوە دەبینێت لە ڕێگەی سروشتەوە بۆ کورد.
وادەردەکەوێت ئەم ویستەی ئێران بمانباتەوە بۆ چەمکی تۆتالیتاریزم لای (هانا ئارێنت)، ئەم ژنە فەیلەسووفە پێداگری لەسەر کۆمەڵێک بنەمای تۆتالیتاریزم دەکات بۆ قووتدانی کۆمەڵگە و ئەوانی تر. ئەوانەی هیچ هێڵێکی نەتەوەیی و مەزهەبی و ئایدۆلۆژی لەگەڵ ناوەندەکانیان کۆیان ناکاتەوە و سەرەنجام دەبن بە هێزێکی زۆر پەراوێزخراو و پلە دوو و پلە دەی نێو ناوەندە زاڵەکە.
بەشێک لە ڕۆژنامەکانی ئێران لەوانە (ڕۆژنامەی ئێران، ئیعتیماد، قانوزن، جامیعەی فەردا و هونەرمەند ... هتد) بە زمانی کوردی و شێوەزاری کرماشانی دەستیان بە نوزانەوە و لاوانەوە کردووە، بەهۆی کارەساتی بومەلەرزەکەی کرماشان و چەند ناوچەیەکی تری خۆرهەڵاتی کوردستانەوە، لەکاتێکدا ئێران تا ئێستا ئامادە نییە هاوکارییە دەرەکییەکانی وڵاتانی دونیا قبووڵ بکات بۆ قوربانی و ڕزگاربووەکان، ئەمە جیا لەوەی خۆرهەڵاتی کوردستان خاوەن ژێرخان و بونیاتێکی زۆر لاوازە، بەهۆی سیاسەتی ئاخوندەکان و پەراوێزخستنی کورد لەلایەن ڕژێمی ویلایە فەقییەوە.
دەکرێت ئەم دۆخە وا وێنا بکەین کە ئێرانیزم لە کاتی فشاردا پەنا
شەریف فەلاح
پێشەکی:
سیستەمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، کە هەڵگری ئیدئۆلۆژیای مەزهەبی و لەسەر بنەمای وەلایەتی فەقیهـ دامەزراوە، یەک لەو ڕێژیمە مەزهەبی و دژە ئازادییانەیە کە لە پێناو مانەوەی خۆیدا و درێژەدان بە تەمەنی، دەست بۆ هەموو ڕێکار، میتۆد و کردەوەیەکی نائاسایی و ناڕەوا دەبات. ئەم حکوومەتە لێوان‌لێو سەربازی و مەزهەبییە، بۆ گەیشتن بە خەون و ستراتیژییە خەیاڵاوییەکانی تەنانەت پاشەکەشە لە هەموو ئەو دروشم و بانگەشە ئیدۆلۆژیانەش دەکات کە نزیکەی چوار دەیەیە، هەوڵیان بۆ دەدات.
ڕێژیمی ئێران، ئەو سیستمەیە کە لەگەڵ بەتاڵان بردنی دەسکەوتی شۆڕشی گەلانی ئێران و گرتنەدەستی دەسەڵات، هەموو جومگە سیاسی، ئابووری، فەرهەنگییەکانی وڵاتی لە بن هەڵتەکاند و سەرجەم نەتەوە و گەلانی ئێرانی لە پەراوێزی خستووە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە شۆڕشێکی نەتەوەیی و ئازادیخوازیی دەیان ساڵەی تووشی شەڕی وێرانکاری کرد و بە داگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانی (فتوای جیهادی خومەینی) بە دژی نەتەوەی کورد، سیمای ڕاستەقینەی خۆی دەرخست و هەر لەوێیەوە هەنگاوەکانی خۆی بە دژی هەر دەنگێکی ئازادیخوازی هەڵگرت.
ئەم سیستەمە کە هەر بە شەڕ و وێرانکاری، داگیر کردن و پەلهاویشتن بۆ دەوروبەر دەستی پێ‌کردبوو، لە ناوخۆی دەستی بە کپی کردنی دەنگی ئازادیخوازان و بیر و دەنگە جیاواز و ناڕازییەکان کرد، دەرگای زانکۆ و ناوەندە زانستییەکانی گاڵە دا. بەمانەشەوە نەوەستا و پەلاماری وڵاتی عێراقی دا و شەڕێکی ماڵوێرانکەری هەشت
هۆمه‌ر نۆریاوی
به درێژایی مێژوو، کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی کیان و ده‌سته‌ڵاتی خۆی نه‌بووه و به‌رده‌وامیش بنده‌ست بووه، ئه‌و ماف و حه‌قه‌ی پێنه‌دراوه به زمانی خۆی بخوێنێته‌وه و بنووسێت. هه‌ر ئه‌م پرسه له‌سه‌ر تاک و کۆی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی کاریگه‌ر بووه و تا هاتووه خوێنده‌وار و ده‌سته‌بژێری کوردی کوردینه‌زان ئیدی وا له نێو فه‌رهه‌نگ و زمانی سه‌رده‌ستدا تواوه‌ته‌وه که ته‌نانه‌ت حاشای له کوردبوونی خۆیشی کردووه و نموونه‌یش که‌م نین ژماری ئه‌و به ناو ڕۆشنبیره کوردانه‌ی بێبه‌زه‌ییانه به‌رانبه‌ر زمان و کولتووری کوردی هه‌ڵوێستیان گرتووه و به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه و به جۆرێک ڕێخۆشکه‌ر بوونه بۆ هێرشی ناڕه‌وای ده‌سته‌ڵاته زاڵه‌کان بۆ سه‌ر کورد. ئیدی وای لێ هاتووه که قوتابیی و خوێندکار و خوێنده‌واری کورد هه‌موو هه‌وڵ و چالاکیی و خه‌باتی خۆی خستۆته پێناو خزمه‌تکردنی زمان و فه‌رهه‌نگی زاڵ و باڵاده‌ست و که‌متر لای له خودی خۆی کردۆته‌وه. گه‌ر ئاوڕێک له ڕابردوویه‌کی نه‌فره دوور بده‌ینه‌وه ،ده‌بینین که به‌شێکی ڕۆشنبیرانی نێو ڕووبه‌ر و پانتایی زمانه‌کانی عه‌ره‌بی، فارسیی و تورکی، کورد بوونه و به‌رهه‌م و کتێب و هزر و بیری خۆیان به‌و زمانانه نووسیوه. له‌و نێوانه‌دا ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سایه‌تییانه‌یش ڕاسته جه‌بری زه‌مه‌ن به‌و ده‌رده‌ی بردوون و ده‌رفه‌تی نووسین به کوردی پێنه‌داون لێ(به‌ڵام)، هه‌وێن و ناوه‌رۆک و جه‌وهه‌ری به‌رهه‌مه‌کانیان هه‌موو کوردییه و له‌و ڕێگه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانیان به‌رانبه‌ر گه‌ل و فه‌رهه‌نگه‌که‌یان جێبه‌جێ کردووه. که‌چی به‌شێکی دی ئه‌و که‌سایه‌تییانه ته‌نانه‌ت نکۆڵییان له کوردبوونی خۆ و میلله‌ته‌که‌یان کردووه و خۆیان له نێو بازنه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی زاڵدا دیوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌م پرسه به شێوه‌یه‌کی نه‌رێنی له‌سه‌ر خوێنده‌وار و توێژی زانستگه‌یی و بگره تاکی کوردیش کاریگه‌ر بووه و داڕووخانێکی له که‌سایه‌تی مرۆی کورددا دروست کردووه. دوابه‌دوای ئه‌و هه‌موو
هۆگر ئیبراهیم حەکیم
ژینگه‌ى نێوده‌وڵه‌تی ئێستا سروشتی تۆڕێكی ئاڵۆزی وه‌رگرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌وا هه‌موو رووداو و پێشهاتێك به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه هه‌میشه گفتوگۆیه‌كی قووڵ هه‌یه له‌نێوان زانایانى زانسته سیاسییه‌كان (به‌تایبه‌ت بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان) كه‌وا سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاڵۆزییانه چۆن بتوانرێت سه‌قامگیریی ژینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بێت، به مانایه‌كی دیكه به چ شێوازێك وا بكرێت ئه‌م ژینگه‌یه به‌ره‌و كێبركێی توند و ناكۆكی و جه‌نگ نه‌چێت، به‌تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری دروستبوونی واقعی نوێ‌دا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گفتوگۆكان له چوارچێوه‌ی دوو چه‌مكی سه‌ره‌كیدا چڕ بووەته‌وه، یان باشتره بڵێین گفتوگۆیه‌كان له‌نێوان دوو رێگه‌چاره‌دا گه‌نگه‌شه ده‌كرێن، ئه‌وانیش هاوسه‌نگیی هێز و سیسته‌می ئاسایشی به‌كۆمه‌ڵ. ئێستاش دواى ریفراندۆمی كوردستانییان، هه‌نگاوه دوژمنكارییه‌كانى حكوومه‌تی عیراق، به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر داگیركردنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ئابلوقه خستنه‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان له رووی ئابووری و سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، گفتوگۆیه‌كی جدیی له‌سه‌ر ئایندهی سه‌قامگیری له عێراق و ناوچه‌كه ده‌ستی پێ كردووه. به‌شێك پێیان وایه ئه‌م رووداوانه قه‌یرانێكی هه‌رێمیی دروست كردووه و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه تێكده‌دات، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گوترێت ناوچه‌كه خۆی له‌به‌رده‌م قه‌یرانێكی راسته‌قینه‌دایه، دووباره داڕشتنه‌وه‌ی ناوچه‌كه پێویستییه‌كه بۆ راگرتنی سه‌قامگیری، له‌م رووه‌وه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا یه‌كێكه له فاكته‌ره‌كانى سه‌قامگیری. لێره‌دا پێویسته بپرسین، ئایندهی ئه‌و كێشه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ تێكچوونی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، یان فاكته‌رێكه بۆ راگرتنی سه‌قامگیری؟
ده‌توانین بڵێین هاوسه‌نگیی هێز بریتییه له بوونی دۆخێكی سه‌قامگیری رێژه‌یی كاتی، ئه‌م دۆخه له‌ژێر كاریگه‌ریی هێنانه‌كایه‌ی هه‌ندێ فاكته‌ری كاتییه بۆ راگرتنی هاوسه‌نگیی له‌نێوان هێزه
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف
له عێراقدا هێزه‌كان سه‌رگه‌رمی گفتوگۆن بۆ ئاینده، ئه‌جێندای گروپه‌كانیش ئاشكرانین و نازانرێت كێ به‌رپرسه له دۆخی سیاسی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی نیشتیمانی و بۆچی شكۆی یاساكان و سیاسه‌تی گشتی وڵات و سه‌روه‌ری خاك و گشت پێوه‌ره‌كان شكێنران، ده‌ستوه‌ردان و له‌شكركێشی له عێراق بۆته دیارده‌یه‌كی ئاسایی و رۆتین، ته‌نانه‌ت دادگای فیدراڵی وه‌ك به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی، ناتوانێت رێگریی بكات له‌م پاشاگه‌ردانی و ده‌ستێوه‌رانه سه‌ربازی و ئه‌منیانه‌ی وڵات.
لێره‌وه كورد پێویسته خه‌ریكی كرده‌و مانۆڕی سیاسی بێت له‌ناو هه‌مان ئه‌و عێراقه شێواوه كلاسیكییه‌دا، به‌ڵام نه‌ك له‌و پنته‌ی كه شكستی لێوه‌خوارد، به‌ڵكو له پنت و جێگای دیكه‌وه، ئێ خۆ مرۆڤ ئه‌گه‌ر له‌ناو جه‌نگه‌ڵ و زیندانیش‌دا بێت نابێت ده‌ستبه‌رداری عه‌قڵانیه‌ت و ئیمكانی فیكری و فیزیكی خۆی بێت، بگره پێویسته سیاسه‌تی گونجاندن و خۆبه‌رێوه‌به‌ریی پیاده‌بكات بۆ به‌رگریی و مانه‌وه.
ئه‌م ماوه‌یه واز له نه‌وت و موشته‌قاته‌كانی بهێنن و كه‌مێكیش دوور بكه‌وونه‌وه له درووشمه باوه‌كانی وه‌ك ئازادی و كۆنسێبتی دیموكراسی و مافی مرۆڤ، چونكه مه‌حاڵه عێراق به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه، ده‌ركه‌وت له‌م عێراقه‌دا كه‌س پارێزه‌ری دیموكراسی نیه‌و ئه‌وه‌ی ئه‌مریكاش بانگه‌شه‌ی ده‌كات سه‌رابێكی وشكه، كاتیه‌تی یاری به‌و عه‌قڵه كلاسیكیانه‌وه بكه‌ین كه خه‌ریكی ریسك و توندڕه‌وین به‌ناوی دروستكردنه‌وه‌ی عێراقه‌وه، عێراق یان دروست ناكرێته‌وه یان كاتێك دروست ده‌كرێته‌وه كه لێك بترازێت و گه‌لان به ئازادی بژین و سه‌روه‌ری یه‌كدی بپارێزن و هێڵه شۆڤێنیستی و كۆلۆنیالیستیه‌كانی
فەریبۆر ئاودانان
دەسەڵاتی ئیسلامی ئێران هەمیشە بەچاوێکی ئەمنیەتی سەیری چاڵاکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کردوە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوەش بۆتە حەقیقەتێکی تاڵی ئەمرۆی کۆمەڵگە و بزووتنەوەی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
سەرەتا دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام بدەین و بزانین زەمینە گونجاوە بۆ چاڵاکی مەدەنی و دامەزراندنی ڕێکخراوەی نوێ بۆ خەباتی مەدەنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەتی لە ناوچەکانی کرماشان و ئیڵام چیە؟
بەلانیکەمی دۆخ و بەستەرەکانی گونجاو و تەرازکراو چیە بۆ خەباتی مەدەنی؟
لەم بابەتە هەوڵمانداوە خوێندنەوەیەکی بابەتی و فیکری و ستراتیژی لەسەر پێویستی دامەزراندنی بزووتنەوەیەکی سیاسی و کولتووری و ڕۆشنبیری تایبەت بۆ کرماشان و ئیڵام و ناوچەکانی بکەین لەچوارچێوەی پرۆژەی خەباتی مەدەنی و دوور لە بەرنامە و پرۆگرامی ئەحزابی سیاسی کوردی رۆژهەڵات..
سەرەتا
پێشکەوتنەکانی جیهانی ئەمرۆ زۆر بەخێرایی ژیانی مرۆڤ و کۆمەڵی تووشی گۆڕانکاری ڕیشەیی کردوە و پێویستی لەرووی پێوەندیە کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و ڕێکخراوەکانی مرۆڤ دۆستی و ژینگە پارێزی زاتر کردوە.
فەزای سیاسیی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەدەر نین لەو گۆڕانکارییانە،بە جۆرێک کارتێکەری باشی داناوە لەسەر چالاکانی مەدەنیی کوردستان کە گوڕ و تینێکی دیکە بە کارەکانیان بدەن،لەم قۆناغەدا لە زۆرێک لە شار و ناوچەکانی کوردستان رێکخراو و (ئین جێ ئۆی) مەدەنی و فەرهەنگی لەفۆرم و شێوەی “گروپ”دا پێکهاتوونە،بەڵام دەبێ پانتایی خەباتی
فەریبۆرز ئاودانان
فاشیزمی فارس، بەپێچەوانەی تورک و عەرەب و هاوشان لەگەڵ جینۆسایدی نەتەوەی کورد لە میتۆدەکانی جەنگی نەرم و تاڵانی و لەخۆ نامۆبوونی کولتووری لەناو کۆمەڵگەی کوردی‌دا دروستکردوە لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی یا هەمان سەرهەڵدانی فاشیزی مەزهەبی شیعەگەڕایی.ئێمە تاچەند ئاشنای ئەم ڕەوتە لە هاتنی فاشیزمی ئێرانین،هەچەندە ساڵانێکی دڕێژە فاشیزمی فارسی بەشێوەیەی ڕەسمی و غەێرە ڕەسمی لەئێراندا چاڵاکی دەکات و بەلانیکەمەوە چوار یا پێنج ڕێکخراو و حیزبی سیاسی تەواو فاشیزم لە ئێران‌دا چاڵاکی دەکەن لەسەر بنەماکانی ئیستکبار،ئیستبداد،ئیستعمار و ڕەگەزپەرەستی.
تائەو شوێنەی کە قەومی فارس لە ئێران‌دا تەنیا و کەمینەنە بەشێوەیەکی سروشتی و بەناچاری هەوڵیانداوە لەژێر ناوی ئاشتەواویی و یەکگرتوویی نیشتیمانی بەدوای هاوبەش و هاوپەیمانی خۆیاندا بگەڕێن،تاکوو بەشێوەیەکی گشتی بتووانن لەدژی دوژمنی مێژوویی و ڕیشەیی خۆیان نەتەوەی کورد شەڕ بکەن و بتووانن بەسەریاندا زاڵ بن..سەرەڕای ئەوەش لە قۆناغی یەکەمدا بەدروشمی هەر جێگەیەک کوردی لێبت ئەوی ئێرانە و کوردەکان ئاریایی ڕەسەنن.
سیاسەتی شەڕی نەرم یا هەمان ئەسمیڵاسیۆنی چاند و کولتووری بۆتە بەشێکی دانەبڕاوی شۆڤینیزمی فارس بەدڕێژایی مێژووی نەوەت ساڵەی خۆی..
تاڵان‌کردنی تەواویی ژێرخانەکانی سامانی نیشتیمانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان،وەک ئاو،زێر،نەوەت و غاز....
دەبێ پێش بە فاشیزمی هاوسارپچڕاوی فارس بگیرێ ،دەبێ تابوێ باس کردن لە فاشیزمی فارس لە ناو بزووتنەوی سیاسی رۆژهەڵات بشکێندری،دەبێ ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەڵات
په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
ئێران به‌وه ناسراوه یه‌كه‌یه‌كی دژه كورده و هیچ فه‌رهه‌نگێكی نییه بۆ ژیانكردن له‌گه‌ڵ كورد و مانه‌وه له‌گه‌ڵ كورد. دیاره ئه‌م دیده به‌و مانایه دێت كه ئێران سیستم ته‌نیا بۆ خۆی به‌رهه‌م دێنێت و ته‌نیا بۆ خۆیشی له‌ناویدا ده‌ژیی و ئه‌وانیتر فڕێ ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی سیستمه‌كه‌وه.
ئێران كورد له‌سه‌ر سنوور و له‌ناو به‌فر و تۆفاندا به ئه‌نقه‌ست بكوژێت یا ڕووداوێكی سروشتی كورد بكوژێت، یه‌ك مانای سیاسی بۆ ئه‌و هه‌یه و هیچ خه‌مێكی ڕاسته‌قینه‌ی لێ له دایك نابێت. ده‌كرێت بڵێین دنیای ئێرانی ئێسته دنیایه‌كه خه‌ون به هۆلۆكۆستێكی گه‌وره ده‌بینێت له‌ڕێی سروشته‌وه بۆ كورد.
ئه‌م ویسته‌ی ئێران ده‌مانباته‌وه بۆ چه‌مكی تۆتالیتاریزم لای (هانا ئارێنت)، ئه‌م ژنه فه‌یله‌سووفه پێداگری له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مای تۆتالیتاریزم ده‌كات بۆ قووتدانی كۆمه‌ڵگه و ئه‌وانیتر. ئه‌وانه‌ی هیچ هێڵێكی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌وی و ئایدۆلۆجی له‌گه‌ڵ ناوهندهكانیان كۆیان ناكاته‌وه و سه‌ره‌نجام ده‌بن به‌هێزێكی زۆر په‌راوێزخراو و پله دوو و پله ده‌ی ناو ناوه‌نده زاڵه‌كه.
به‌شێك له ڕۆژنامه‌كانی ئێران له‌وانه "ڕۆژنامه‌ی ئێران، ئیعتیماد، قانوون، جامیعه‌ی فه‌ردا و هونه‌رمه‌ند ... هتد" به زمانی كوردی و شێوه‌زاری كرماشانی ده‌ستیان به نووزانه‌وه و لاوانه‌وه كردووه به‌هۆی كاره‌ساتی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی كرماشانه‌وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، له كاتێكدا ئێران تا ئێسته ئاماده نییه هاوكارییه
بێستوون عومه‌ر نوورى/ مامۆستاى زانسته سیاسییه‌كان/ زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین
ڕه‌نگه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه كه‌مێك نامۆ بێت، به‌ڵام له ساڵى 2017دا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه له گۆڕه‌پانى دنیا هاته بوارى جێبه‌جێكردن، چونكه به‌شێكى زۆرى وڵاتانی دنیا كۆتایان به دیموكراسى هێنا و سه‌رهه‌ڵدانى چه‌مكى (دنیا دیكتاتۆره)یان راگه‌یاند، به پێچه‌وانه‌ى بنه‌ماى مافی چاره‌ى خۆنووسینی گه‌لان كه له میساقى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌موو گه‌لێك مافی هه‌یه بڕیار له چاره‌نووسى خۆى بدات.
به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ریه‌كه له عێراق و ئیسپانیا دوا پرۆسه‌ى دیموكراسییان تاقی كرده‌وه له‌لایه‌ن كورده‌كان له عێراق و كه‌ته‌لۆنییه‌كان له ئیسپانیا، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه كۆتای پێ هات به كوشتنى دیموكراسى، له‌وێشه‌وه هه‌موو دنیا مه‌رگى دیموكراسییان بینى و دواین ماڵئاوایییان لێ كرد.
ره‌نگه پرۆسه‌ى ڕیفراندۆم له عێراق و ئیسپانیا له ههندى لایه‌نه‌وه جیاوازییان هه‌بێت، به‌ڵام دواجار هه‌ردوو وڵات پرۆسه‌ى دیموكراسییان ئه‌نجام دا و ڕاى خه‌ڵكیان وه‌رگرت له‌باره‌ی مانه‌وه‌یان یاخۆ به‌رده‌وامبوونیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كانیان، خه‌ڵك /ده‌نگده‌ر/ بڕیاریان له‌سه‌ر چاره‌نووسى خۆیان دا و داواى جیابوونه‌وه‌یان كرد له هه‌ردوو پایته‌ختی ناوه‌ندی. ئیسپانیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى ئه‌وروپایى و به‌ناو دیموكراتیخواز نه‌ك ڕێگرى ده‌كرد له هاووڵاتییانی، بگره هێزى سه‌ربازیشى تێدا به‌كار هێنا، دڵنیام له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌م ریفراندۆمه له به‌ریتانیاش سه‌ركه‌وتوو بووایه، ئه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌ى ئیسپانیا و عێراق قبووڵ نه‌ده‌كرا.
ئه‌گه‌ر عێراق به وڵاتێكى دكتاتۆر ناو ببه‌ین و بڵێین
بارزان عەلی حەمە
سه‌د ساڵ پێش ئێستا، هه‌موو كێشه‌كانی كورد، نه‌بوونی شه‌كر و چای و سه‌ختی ژیان و كه‌می نان بوو، هه‌ر حكومه‌تێك، جا پاشایه‌تی یان كۆماری، ئه‌م شتانه‌ی بۆ خه‌ڵكدابین بكردایه، تاڕاده‌یه‌كی باش خه‌ڵكی گوێڕایه‌ڵییان ده‌كرد و كه‌س دژایه‌تی نه‌ده‌كردن،به‌ڵام ئه‌م شته‌ی كه ئێستا ئێمه پێی ده‌ڵێین (كوردایه‌تی)، ڕه‌وت و بارێكی نوێیه، به دابین كردنی شه‌كر و چای و پێدانی دوو به‌رمیل نه‌وتی زستان و مووچه‌ی مانگانه، نه‌ته‌وه‌یه‌ك ڕازی ناكرێت!
كێشه‌ی ئێستای كورد، كێشه‌ی قه‌ند و دیشله‌مه و به‌تانی و زۆپا نییه، هه‌موومان خۆمان ده‌دزینه‌وه له‌وه‌ی كه ئاریشه‌كان وه‌ك ناكۆكی نێوان كورد و عه‌ره‌ب یان كورد و فارس و كورد و تورك بناسێنین، به‌ڵام حه‌قیقه‌ته‌كه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت، ئیلتیهابی سیاسی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌یه، كه یه‌كێكیان سه‌رده‌سته‌یه و ئه‌ویدیكه‌یان ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ددان به مافه‌كانیدا نانێت! نه‌ك هه‌ر ئه‌مه‌ش، به‌ڵكو ده‌یكوژێ و شار و گونده‌كانی وێران ده‌كات و ڕێگاش نادات به‌زمانه‌كه‌ی خۆی بخوێنێ و بدوێ!
ساڵی 1941 وه‌فدێكی كوردی كه پێكهاتبوون له قازی محه‌مه‌د، میرئه‌سعه‌د، حاجی بابا شێخ، ڕه‌شید به‌گ، زێڕۆ به‌گ و محه‌مه‌د قاسملوو، به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، به‌ره‌و باكۆ ده‌كه‌ونه‌ڕێ. شه‌هید عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، له كتێبی (چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی)، له‌باره‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی باوكییه‌وه ده‌ڵێت: "زۆر باشم له بیره كه له‌باكۆ هاته‌وه، چه‌ندین تاقه‌ند(كه‌لله شه‌كر)ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابوو، تاپڕێكی باشیشی پێ بوو، وادیاره سۆڤێتییه‌كان
یوسف له‌تیف
كیسنجه‌ر ده‌ڵێ: له به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا نییه هیچ كێشه‌یه‌ك له دنیادا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام له بهرژهوهندییهتى سه‌رى په‌تى كێشه‌كه بگرێت به ده‌ستییه‌وه و بجووڵێنێت به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مه‌ریكا. ئه‌مه و زۆرى تریش هه‌ن له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكادا هیچ كات دۆست و دوژمنى هه‌میشه‌یى بوونى نییه، بگره به‌رژه‌وه‌ندى هه‌میشه‌یى دروسته و كارى پێ ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها له نسكۆى ساڵى 1975دا كیسنجه‌ر له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا له‌باره‌ی كورد و شۆڕشه‌كه‌ى گوتوویه‌تى، ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى به‌دڕه‌وشتانه له‌گه‌ڵ كورد هه‌ڵسوكه‌وتمان كرد، به‌ڵام ئێسته‌یشى له‌گه‌ڵدا بێت ئێمه هه‌مان ریسكین و هه‌مان خۆراكین له نێوان سێگۆشه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئێران و عێراقدا.
ئێسته هه‌یمه‌نه و ئیمپراتۆریى شیعه وه‌ك ئاگر له پووش به‌ربووبێ، به‌و شێوه‌یه به چوارده‌ورى خۆیدا ته‌شه‌نه‌ى كردووه و بڵێسه‌ى به‌رز بووه‌ته‌وه. زۆر له سیاده‌ى ده‌وڵه‌تانى هاوسێی شكاندووه و ته‌نیا وه‌ك قه‌باغ ماونه‌ته‌وه، له‌ژێر ركێف و سیاسه‌تی ئێران‌دا كار ده‌كه‌ن، هێنده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ئیمپراتۆرییه‌ته ده‌ستی ئێرانی درێژ كردووه، هێنده‌ش قاچى عه‌ره‌بى كورت كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تى حه‌وزه‌ى سوننى، ئه‌مه‌ش به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات یا ده‌بێ ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كسان بكاته‌وه به خۆى یاخۆ ده‌بێت ئه‌وانیش ده‌ستوپێى ههڵكشاوى ببڕن و كورتى بكه‌نه‌وه.
ئه‌م پێكدادانه له ئاینه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرت و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خاك و كولتوور هه‌ڵكشا، ئه‌م بازنه‌یه تا دێت فراوانتر ده‌بێ، ئه‌م ئاوه تا دێ زیاد ده‌كات و لافاوى لێ هه‌ڵده‌ستێ و ده‌شت و دۆڵ پێچ ده‌دات،
بێستون هەورامی
ئێراق لە16/ئۆکتۆبەری/1925بۆ16/ئۆکتۆبەری/2017 نە یتوانیوە بەهاوشێوەی وڵاتێک خاوەن سەروەری و سیادەی ڕاستەقینەی خۆی بگرە لەزۆربەی ویستگەکاندا لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەو زلهێزەکانەوە بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان تەحەکومی پێکراوەو هەر ئەم ئاماژەیەش بووەتە نەبونی ئارامی و پێکەوەژیانێکی سیاسی ئارەزومەندانە لە نێوان پێکهاتەی باڵادەست و بندەست .
ئەم پەتا کوشندەیە ڕەنگدانەوەیەکی بەرچاو لەناو مێژویی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا هەبووەو گەلێکجار بووەتە هۆکاری شەڕی براکان .
ڕژێمەکانی ئێران لەمێژوو تاوەکو2003دۆخی ناوخۆی ئێراق یان هێندە بۆ لەبارنەبووە لەهەموو بوارەکاندا بڕیار لەسەر سێکتەرەکانی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم وڵاتە لەبەرژەوەندی خۆیان بدەن .
بەڵام لەچەند ساڵی ڕابردودا گەلی کورد بەکۆی گوشار‌و کەمو کورتیەکانیەوەو بەهۆی ڕەوتی ڕوداوەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە و ناوچەکەوە توانی بەشێوەیەکی گونجاو لەئامانجە نەتەوەیە کانی نزیک بێتەوە بەڵام بەجێگەیاندنی پیلانگێڕی خیانەتنا مە ی 16/ئۆکتۆبەرەوە ئەم بابەتە نەک هەر بۆ دەیان ساڵی دیکە بۆ دواوە گێڕایەوە بەڵکو شکۆی سەدان ساڵ جوامێری و قارە مانیەتی گەلی کوردی خستە ژێر نیشانەی پرسیارەوە .
بەهەرحاڵ ...
لەدوای ئەم ئاماژەیە چەند ڕۆژێکە لەمیدیاکانەوە گوێ بیستی جێگیرکردنی هێزێکی سوپای پاسدارانی ئێران لەناوچەکانی گەرمیان ئەبین !؟.
هەرچەندە بەپێی دۆخی ئەمڕۆی ئێراق ئەم هەواڵە زۆر
ئومید خۆشناو
یەکێک لە شانازی و شاکار و سەروەرییەکانی خەڵکی کوردستان کە تا مرۆڤایەتی ماوە گەلی کوردستان پێیەوە سەربەرز و خودان ئیرادە بێت، جەژنە ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئەیلولی پیرۆزە، ھەرچەند بەداخەوە ئێستا لەمپەر و کۆسپی گەورە، لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی ئەو شانازییە دروستکراون، بەڵام ئەوە کاتییە و تاسەر نابێت.
لەلایەک دوژمنانی کوردستان خۆیان لەبەرامبەر ئیرادەی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان نەگرت و ھەرچی توانا ھەبوو خستییانە گەڕ بۆ سەرنەکەوتنی ڕیفراندۆم و ئەنجامەکانی، لەلاکەیتریش خیانەتی ناوخۆیی گورزێکی شەرمەزاری لە ئیرادەی گەل و خواست و ئامانجەکانی و ھاتنەدیی ھیوای ملیۆنان مرۆڤی کورد و کوردستانی دا و خەنجەری ژەھراوی و خیانەتی سرەواندە کەمەری کوردستان و ھەناوی ڕیفراندۆم!
لەبەرامبەر شکستھێنان بە پلاو پیلان و گەلەکۆمەکیی دوژمنان و ناحەزانی کوردستان و ڕێگری کردن لە بەدیهێنانی ئامانجی خۆفرۆشان، سەرکردایەتیی سیاسیی و حکومەتی کوردستان و خەڵکە شەرەفمەندەکی بەرگەی زۆریان گرت و حەکیمانە، ڕێگای دروستی مۆڕاڵ بەرنەدان و بەرگری و بەکارھێنانی تاکتیکی کاتییان گرتەبەر.
بەڵام حەیفێ ئێستا دوژمنان خەریکە واز لە بەھانەی نادروستی
فەریبۆرز ئاودانان
فارس و کورد خۆیان لە کرماشان تاقیدەکەنەوە،حەماسەی نەتەوەیی گەلی کورد لە رۆژهەڵات بۆ بەهانەوە چوونی خەڵکی لێقەوماوی کرماشان سنووری نێوان باکوور و باشووری رۆژهەڵاتی ڕوخاند و دڵێ داگیرکەرانی هەژاند و شپرزەی کردون!!..هاتنی کەسایەتی سیاسی و وەرزیشڤان و هونەرمەند و .....فارس دادی نەدان و بەقەدەر "مام ڕەحمانی" پیرانشاریان پێ نەکرا..!فاشیزمی فارس ئەمڕۆ دواهەمین کارتی سووتاوی خۆی ڕاکێشا و "عەلی خامنەیی" ڕێبەرێ کۆماری ئیسلامی سەردانی "کرماشان"ی کرد.
لە دوای ئەمەوە هیچ چاڕەیەک نامێنی، ئەشێ کورد و فارس لە کرماشان خوێان یەکلایی بکەنەوە...!!
کرماشان ئیتر کرماشانەکەی جاران نییە!ڵافاوی یەکگرتوویی و هاوسۆزی گەلی کورد لە رۆژهەڵات هەستاوە و هەموو ئەو دیوارانەی بەدڕێژایی 90 ساڵی ڕابردوو، فاشیزمی فارس لە کرماشان هەڵیچنیبوو ڕوخاند...!!
شاری کرماشان:
ڕەگەزی مێژوویی وشەی کرماشان لە وشەی کرمانجان گیراوە.کرمانجان یان کورمانجان یان کوری مانجەکان، ناوی ھۆزێک لە پێش ھاتنی مادەکان بۆ ئەم بەشە،بووە. مانج ناوی ھۆزێکی زەردەشتی بووە کە لەم ناوچەیەدا ژیاون.
کرماشان یەکێکە لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ناوەندی پارێزگای کرماشان لە وڵاتی ئێرانە. بە پێ سەرژمێری ساڵی 1396ی ھەتاوی، ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە نزیک بە(1,192434)کەس بووە.
بەو بۆنەوە بە نۆیەمین شاری گەورەی ئێران و ھەروەھا