فەریبۆرز ئاودانان
فاشیزمی فارس، بەپێچەوانەی تورک و عەرەب و هاوشان لەگەڵ جینۆسایدی نەتەوەی کورد لە میتۆدەکانی جەنگی نەرم و تاڵانی و لەخۆ نامۆبوونی کولتووری لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا دروستکردوە لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی یا هەمان سەرهەڵدانی فاشیزی مەزهەبی شیعەگەڕایی.ئێمە تاچەند ئاشنای ئەم ڕەوتە لە هاتنی فاشیزمی ئێرانین،هەچەندە ساڵانێکی دڕێژە فاشیزمی فارسی بەشێوەیەی ڕەسمی و غەێرە ڕەسمی لەئێراندا چاڵاکی دەکات و بەلانیکەمەوە چوار یا پێنج ڕێکخراو و حیزبی سیاسی تەواو فاشیزم لە ئێراندا چاڵاکی دەکەن لەسەر بنەماکانی ئیستکبار،ئیستبداد،ئیستعمار و ڕەگەزپەرەستی.
تائەو شوێنەی کە قەومی فارس لە ئێراندا تەنیا و کەمینەنە بەشێوەیەکی سروشتی و بەناچاری هەوڵیانداوە لەژێر ناوی ئاشتەواویی و یەکگرتوویی نیشتیمانی بەدوای هاوبەش و هاوپەیمانی خۆیاندا بگەڕێن،تاکوو بەشێوەیەکی گشتی بتووانن لەدژی دوژمنی مێژوویی و ڕیشەیی خۆیان نەتەوەی کورد شەڕ بکەن و بتووانن بەسەریاندا زاڵ بن..سەرەڕای ئەوەش لە قۆناغی یەکەمدا بەدروشمی هەر جێگەیەک کوردی لێبت ئەوی ئێرانە و کوردەکان ئاریایی ڕەسەنن.
سیاسەتی شەڕی نەرم یا هەمان ئەسمیڵاسیۆنی چاند و کولتووری بۆتە بەشێکی دانەبڕاوی شۆڤینیزمی فارس بەدڕێژایی مێژووی نەوەت ساڵەی خۆی..
تاڵانکردنی تەواویی ژێرخانەکانی سامانی نیشتیمانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان،وەک ئاو،زێر،نەوەت و غاز....
دەبێ پێش بە فاشیزمی هاوسارپچڕاوی فارس بگیرێ ،دەبێ تابوێ باس کردن لە فاشیزمی فارس لە ناو بزووتنەوی سیاسی رۆژهەڵات بشکێندری،دەبێ ئۆپۆزیسیۆنی رۆژهەڵات و سەرکردەکانی سیاسی رۆژهەڵات بە ڕاشکاوانە قسە لە سەر فاشیزم بکەن..
ئەمرۆ هەندێک لایەنی سیاسی کورد بەشێوەیەکینەڕاستەوخۆ چوونەتە بەرەی پاراستنی"تەمایەتی" ئەرزی ئێران، ئەویش یانی بەردەوامبوونی ستەم و ستەمکاری لە ژێر دەسەڵاتی ڕەگەزپەرەستی فارس دا...!!
بەداخەوە لە مێژووی نەوەد ساڵەی فاشیزمی فارس ئەم نەتەوە سەردەستە تاڵانکارە لە هیچ جۆرە کردەوێکی قیزەون و ناجوامێرانە دەرحەق بە گەلی کورد کۆتایی نەکردووە و دەستی لە هیچ جەنایەتێک نەپاراستووە دەرحەق بە نەتەوی کورد و نەتەوەکانی تری ئێران،بەڵام بەداخەوە هێشتا سەرکردە و سیاسەتڤانەکانمان باش تێنگەیشتوون و نایان ناسن..!
ئێستا پێویستی جیدیمان بە دامەزراندنی ناوەندێکی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەی مێژووی کۆلۆنیالیزم ودەستدڕێژی و تاڵانکاری فاشیزمی فارس هەیە بۆ سەر میراتی کولتووری و مێژوویی نەتەوەی کورد بەشێوەیەکی زانستی و بابەتیانە.
لەمێژ ساڵە کورد بەگشتی دەسەڵاتداران و سیاسیەکانی کوردیش بیریان لە پێویستبوونی پرۆژەیەکی وەها گرنگ و ستراتیژی نەکردۆتەوە، فاشیزمی فارس دوژمنی سەرەکی نەتەوی کوردە و ئێستا کاریگەری بە سەر هەرچوارپارچەی کوردستان دا هەیە.! ئاستەنگی بۆ پێشکەوتنی سیاسی و ئابووری فەرهەنگی و....کورد دروست دەکات و بەکردەوە هێرش و دەستدڕێژی کردە سەر دەسکەوتی نەتەوەی کورد لە باشوور بەتایبەتی لە شاری کەرکووک..!!هەتا ئێمەی کورد و دەسەڵاتی سیاسی و حیزب و ڕێکخراوەکانی مەدەنی نەتوانین ئەم فاشیزمە نەوەت ساڵە،بەشێوەی عەقڵانی و زانستی بناسین و شرۆڤە بکەین،ڕزگاری نەتەوەیی کورد مەحاڵە!!.
لە سەردەمی ئێستا بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای پەیوەندی گرتن و بەرفراوان بوونی تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت خێرایی کۆ هۆشیاری نەتەوەیی گەیشتۆتە ئاستێکی زۆر بەرز لەنێوان هەموو جەماوەر و لایەنگەرانی ڕێبازی کوردایەتی سەربەخۆ خواز و نەتەوەییەدا...
درستە ئەمرۆ گوندی جیهانی بەهۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای پەیوەندیگرتنەوە دروستبووە،بەڵام هۆکاری سەرەکی نزیکی و پێوەندی مرۆڤەکان پێکەوەژیانی کولتووری و گفتوگۆیە لەسەر بەردەوامی و پێشکەوتن و ژیانەوەی چاند و کولتووری ڕەسەنی خۆیانە..
ئەمرۆ لەهەموو ناوچە و گوند و شوێنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان،خەڵک بەهۆی بوونی سەتەڵایت و کاناڵی تێڤی کوردییەکانەوە ئاگاداری هەموو بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سەربازی هێزە کوردیەکان بوونە لەهەموو پارچەکانی کوردستان،ئەم ڕەوتە لە پێشکەوتنەکان کارتێکری زۆری داناوە لەسەر ئاستی هۆشیار بوونەوەی نەتەوەیی کۆ ئەندامانی بنەماڵەی کورد...ئەوەش خۆی دەستکەوتێکی گەورە و مەزنە و دەبێ ئاناڵیز بکرێت و کۆبکرێتەوە بۆ ناو ناوەندێکی هزری و لێکوڵینەوەی ستراتیژی بۆ ناسینی زیاتری فاشیزمی فارس و چەوساندنەوەی نەتەوەکانی تری جیهان...
ئەمە وەک سەرەتا و پرۆژە پێشنیارێک دەبێ لە ئێستاوە کاری جیدی لەسەر بکرێت و تەواویی پێداویستیەکانی وەک دەزگایەکی ڕۆشنبیری و سیاسی و کولتووری بۆ فەراهەم بکڕێت و ڕۆشنبیر و نووسەران و ئەکادیمیستەکانی کوردیش بیری لێبکەنەوە و بەشێکی نووسین و قەڵەمەکانی خۆیان تەرخان بکەن بۆ ئەم پرۆژە گەورەیە لە رووی هەست و سۆز و بەرپرسیاری نیشتیمانی و بەدوور لە مەرام و ئایدۆلۆژیای تەسکی حیزبایەتی..
لە ناوەرۆکی بابەت نووسەر بەرپرسیارە .
٢٨/١١/٢٠١٧