فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-04-12-15-08-33 زیانی یەکجار زۆری پێکەتووە و دەبێت چاوەڕوان بکات لە یەمەن و عێراقیش هەمان زیان و خراپتریشی پێ بکرێت. لەهەمان کاتدا نایشارنەوە "ئەوان دژی گفتوگۆ لەگەڵ...
2025-04-04-11-24-39قۆڵی لەنێوان (ئێران و تورکیاو رووسیا)، بۆ کۆتایهێنان بەشەڕی ناوخۆ لەسوریا سازدرا. کە ڕۆژێک پێشتر لە (١٢/٦ )هێزەکانی دەستەی تەحریری شام، شاری (حەمایان ) کۆنترۆڵ کردبوو. بەمانایەکی...
2025-04-04-11-19-41هەڵبژاردوە. هیوادارم لە داهاتوودا بتوانم هەموو کتێبەکە تەرجومە بکەمەوە .خوێندنەوەی ئەم کتێبە بۆ هەر مرۆڤێکی ڕادیکاڵ و عەدالەتخواز پێویستە. ئێمە تورک نین، ئێمە کوردین! جواهیر لال نەیهرۆ*...
2025-03-31-05-08-32حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات چێ بکات و دەگەل گەلانی دیکەی مووسلمانی ئێران بە هاوژینی بەئاشتی و باش بژیویی‌ گشت ڕەهەندی بژێت، و...
2025-03-30-02-45-13 زەفەریان پێ نەبات و هەموو کات پێکەوە بن تا بتوانن سەرکەوتوو بن "" ئەوانەی دەیانەوێ کورد لە مافە نەتەوەیەکان پاشگەز بکەنەوە خەیاڵیان خاوە، ئەوانەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئومید خۆشناو

یەکێک لە شانازی و شاکار و سەروەرییەکانی خەڵکی کوردستان کە تا مرۆڤایەتی ماوە گەلی کوردستان پێیەوە سەربەرز و خودان ئیرادە بێت، جەژنە ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئەیلولی پیرۆزە، ھەرچەند بەداخەوە ئێستا لەمپەر و کۆسپی گەورە، لەبەردەم جێبەجێکردنی ئەنجامەکانی ئەو شانازییە دروستکراون، بەڵام ئەوە کاتییە و تاسەر نابێت.

لەلایەک دوژمنانی کوردستان خۆیان لەبەرامبەر ئیرادەی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان نەگرت و ھەرچی توانا ھەبوو خستییانە گەڕ بۆ سەرنەکەوتنی ڕیفراندۆم و ئەنجامەکانی، لەلاکەیتریش خیانەتی ناوخۆیی گورزێکی شەرمەزاری لە ئیرادەی گەل و خواست و ئامانجەکانی و ھاتنەدیی ھیوای ملیۆنان مرۆڤی کورد و کوردستانی دا و خەنجەری ژەھراوی و خیانەتی سرەواندە کەمەری کوردستان و ھەناوی ڕیفراندۆم!

لەبەرامبەر شکستھێنان بە پلاو پیلان و گەلەکۆمەکیی دوژمنان و ناحەزانی کوردستان و ڕێگری کردن لە بەدیهێنانی ئامانجی خۆفرۆشان، سەرکردایەتیی سیاسیی و حکومەتی کوردستان و خەڵکە شەرەفمەندەکی بەرگەی زۆریان گرت و حەکیمانە، ڕێگای دروستی مۆڕاڵ بەرنەدان و بەرگری و بەکارھێنانی تاکتیکی کاتییان گرتەبەر.

بەڵام حەیفێ ئێستا دوژمنان خەریکە واز لە بەھانەی نادروستی وەستانەوە بەرامبەر بە خواستی حەقیانەتی خەڵکی کوردستان و ڕیفراندۆم دەھێنن، کەچی ھەمدیسان لەناوەخۆ عەقڵ پووچەکانی بەردەم شەرمەزاری، ھەر بەردەوامن لە بەھانە و لە ڕێگای میدیاو کۆڕ و کۆبوونەوەکان و گۆتن و کرداروگفتاریان، بەرۆکی ڕیفراندۆم بەرنادەن و ھەر ڕۆژێ بە شێوازێک دژی دەوەستنەوە و نیازیتیان لەگۆڕی بنێن.

وەلێ ئەوان و ئێمەش و دونیاش باش دەزانین، ھیچ ھێزێک نیە، بتوانێ خەونی گەل و خواستی میللەت لەگۆڕ بنێت.

بۆیە ڕیفراندۆم و ئەنجامەکەی ھەرچی بێت، خواستی نزیکەی سەدا نەوەد و سێی خەڵکی وڵاتە و ملیۆنان کوردی جیھانیش پشتگیری دەکەن، کەوایە تەنھا ئیرادەی گەلە کە چۆن و کەی و لەکوێ ھەڵسوکەوت لەگەڵ ڕیفراندۆم و ئامانج و ئەنجامەکانی دەکا؟

دەمی ئەوەیە، بگەڕێمەوە سەر ناونیشانەکە،(ڕیفراندۆم و ژاژی)، ژاژی خواردنێکی بەلەزەتی خزمانی ھەرکییە، زۆر جاران لە کوێستانەکان، بەشێک لەو ژاژیە سڕ دەکرێت و دەخرێتە ژێر خۆڵ، بەڵام کاتێک دەردەھێنرێت، کاتی خواردنی دێت، زۆر بەلەزەت تر و بەچێژتر دەبێت.

ئیتر پێویستە ئەو دەنگ و دۆر و ژاوەژاوەی لەناوخۆ ھەیە، دژی خواستی گەل، ئەو ڕاستییە حەتمییە بزانن، ڕاستە ئێستا ڕیفراندۆمی کوردستان سڕکراوە، بەڵام یەقینمان ھەیە ئەو ڕۆژ و زمەنە دێت، ڕیفراندۆم ئەو کارتە بەھێزەی خەڵکی کوردستانە و کاری پێدەکرێت.

ئەوکات گەل شاناز و سەرفراز دەبێت و خاکفرۆشانیش بۆ ھەمیشە سەر شۆڕدەبن.

19/11/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان