عارف قوربانی
دوای ساڵی 1991 و لەسەر داوای یەكێتی و پارتی و بۆ موراعاتی ئەزموونی باشووری كوردستان، حیزبە شۆڕشگێڕەكانی رۆژهەڵات خەباتی چەكدارییان راگرت. پێویست بوو ئێران بەدەم ئەو هەڵوێستەی ئەوانەوە بهاتایە، كرانەوەیەكی لە ناوخۆی وڵاتەكە بۆ كاری سیاسی و ئازادییەكانی كورد بڕەخساندایە و دەرگای گفتوگۆی خستبایە سەرپشت. بەڵام پێچەوانەی ئەوەی كرد و بەدرێژایی نزیكەی سی ساڵی رابردوو، دەوروبەری 300 كەسی لە پێشمەرگە و كادر و ئەندامی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە باشووری كوردستان تیرۆر كردووە. لەناوخۆی وڵاتەكەش چەند قاتی ئەو ژمارەیەی لەسێدارەداون.
حیزبەكانی رۆژهەڵات لە كەمپەكانی باشووری كوردستان كەوتنە بەر رەخنەیەكی زۆر و بەردەم پرسیاری ئەوەی كە تاكەی چاوەڕوان بن لە كاتێكدا ئێران هیچ رەحمی بەوان نەكردووە؟ هەروەها بینییان كە ئێران تەنانەت موراعاتی هەرێمی كوردستانیشی نەكرد و سوپای پاسداران و حیزبوڵڵای لوبنان و حەشدی عێراقی و ئەفغانی هێنایە سەر خورماتوو و كەركووك و بەنیازی گرتنی هەولێریش بوو. لەوێوە جۆرێك لە هەڵوێست و بڕیار لای تێكۆشەرانی رۆژهەڵاتی كوردستان دروست بوو كە پێویستە دەست بە خەباتی چەكداری بكرێتەوە.
محەممەد سلێمانی
هەرگیز بە وێنەی ئەمرۆ لە گەڵ بارگرژی و ئاڵۆزییە نێوخۆی و نێونەتەوەیەکان بەرەوڕوو نەبۆتەوە و، نەکەوتۆتە ژێرکاریگەری گەمارۆ سیاسی و ئابووریەکانەوە. خۆپێشاندان و هاتنەمەیدان شارە گەورە و گرینگ و ستڕاتیژیەکانی وڵات، نموونەی زیندووی بێزاری و دەنگی ناڕەزایەتی گەلانی وڵات لە سەر شێوەی ئەدای حکوومەتی ئێران دەگەیەنێت و شوعار و داخوازیەکانیان بەتەواوی سیاسی و نەتەوین و بەدەنگێکی بەرز و زووڵال داوای ڕوخاندنی ئەو رێژیمە دەکرێ. ئەو ئاماژانەش کە خەڵك وەك سیگناڵی گۆڕانخوازی و ئاڵوگۆڕی سیاسی لە ئێران‌دا دەریدەبڕن، دڵی کاربەدەستانی وڵاتی شکاندوە و دووچاری نائومێدی و سەخڵەتی زۆری کردوون و کەوتوونەتە بەردەم هەڵبژاردەی گەلێك دژوار و قوورسەوە. هەرچەندە سەرکۆماری ڕێژیمی ئاخوندی بە هێنانەوەی پاساوی بێ بنەما و لابەلا، دەیهەوێت خەڵکی وڵات لە ئاستی کۆی قەرانەکاندا ڕازیبکا و دڵیان بداتەوە کە ئەو بارودۆخە کورت خایەنە و دەوڵەت بەسەریدا زاڵدەبێت و ژیانی هاو وڵاتیان ئاسی دەبێتەوە. بەڵام ئەوە لە قسەکردن بەو لاوە شتێکی ترنیە و هەلومەرجی نالەباریش لە دەستی کاربەدەستان دەرچووە و ەبێت فیکر بۆ داهاتوویان بکەنەوە کە چ ڕٶژگار گەلێکی ڕەش چاوەڕێیان دەکات. سیاسەتی خۆپەرستی و ناژیرانەی سەرانی وڵات بە تەواوی لە خراپتر بوونی ژیان و گوزەرانی گەلانی ئێران بەرپرسیارن و، وڵاتێکی بەپیت و دەوڵەمەندی وەك ئێران چۆن دەکرێ، لە ئێستادا خەڵکەکەی کە ژمارەیان پێوانەی بەرچاوی تۆمارکردوە، بەداخەوە کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژاری و نەداریەوە و زۆر بەئەستم دەتوانن خۆیان بژیەنن و ڕۆژانەیەکی زۆر کەم بەدەست بێنن لە مەیدانی کارکردن‌دا. جارێ هێشتا پڕۆسەی گەورەی گەمارۆکان بەدژی حکوومەتی تاران نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەگەر ئەو قۆناخە دەست پێ‌بکات، ئەوەندی تر بارگرانی لەسەرشانی خەڵک دروست دەکا، کە ئەو وڵاتە لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتیەوە ژێرخانی بەرەو دارمان دەڕوا و، بێگوومان بەرنامە و پیلانی ئەو تۆش لە بەردەستی دەسەڵاتداراندا نیە کە چارەسەری سەرجەمی ناکۆکیەکانی لە گەڵ ئەمریکا و وڵاتانی دیکەیدا پێبکەن. حکوومەتی ئاخوندی ئەقڵیەتێکی نەفام و نەزان ئیدارەی دەکا و هەرچی کردوویانە کە خۆیان ودەسەڵاتەکەیان لە فەوتان ڕزگاربکەن، ئەویش
قادر ئەلیاسی
تا رۆژی پێنجشەممە، ٢٠١٨/٨/٢ خەڵاتی فێڵدز بۆ زۆربەی گەلی کورد ناوێکی نەناسراو بوو. بە بەخشینی ئەو خەڵاتە بە بیرمەند و زانای کورد، کۆچەر بیرکار لە شاری ریودووژانیرۆی پێتەختی وڵاتی برێزیل، کۆمەڵگای کوردی لە دەرەوە و لە ناوخۆی وڵات بەرەبەرە بەو هەواڵە دڵخۆشکەرە گەشانەوە و بەو خەڵاتە شیاوە ئاشنا بوون. ناشوکری نەبێ، کورد تا رۆژگاری ئەمڕۆ لە وڵاتە دابەشکراوەکەی خۆیدا لە باتی خەڵات، قەڵاچۆ کراوە. هەموو کاتێک لە باتی ئەوەی چاوی لە خەڵات و بەرات و دەستخۆشانە بووبێ، بەردەوام بیری لای کارەسات و کۆمەڵکوژی بووە. بۆیە بە بڵاوبوونەوەی هەواڵی خەڵاتی فێڵدز و بەرگوێ کەوتنی ناوی کۆچەر بیرکار، ئەوسا راگەیەنەرە کوردییەکان کەوتنە رووماڵکردنی بابەتەکە و گرینگی‌یان پێدا.
پێشینەی ئەم خەڵاتە بۆ کەی دەگەڕێتەوە؟ چ کەس یان چ ناوەندێک بیریان لە دانی ئەم خەڵاتە کردۆتەوە؟
وێڕای پیرۆزبایی لە دوکتۆر کۆچەر بیرکار لە مەڕ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە، بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانە دەچمە سەر مێژووی خەڵاتی فێڵدز و بە پێی توانا زانیاریی پێویست لەو بارەوە دەخەمە بەرچاوی خوێنەران:
سەرەتا لە ناوی فێڵدزەوە دەست پێدەکەم. جۆن چارلز فێڵدز john Charles Fields لەدایکبووی ١٤ی مای١٨٦٣ی شاری هامیلتۆنی وڵاتی کانادایە. فێڵدز دوای تەواوکردنی دەورانی خوێندنی سەرەتایی تا ئامادەیی، ساڵی ١٨٨٤ لە زانکۆی تۆرۆنتۆ بڕوانامەی پێش دوکتورای وەرگرت و بۆ درێژەی خوێندن رووی کردە زانکۆی جانزهاپکینز لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئامریکا. دوای وەرگرتنی بڕوانامەی دوکتۆرا لە ١٨٨٧، دوو ساڵ لەو زانکۆیە دەستی بە وانەوتنەوە کرد. لە بەر ئەوەی هەستی دەکرد لە ئامریکا و کانادا وانەی بیرکاری بەو شێوەیەی پێویستە، گرینگیی پێنادرێ، خۆی گەیاندە ئورووپا. ماوەی ١٠ ساڵ لە ئورووپا مایەوە و پاش ئاشنابوون لە گەڵ زۆربەی زانایانی بواری بیرکاری لەو دەڤەرەدا وەک؛ کلین، فرینیوس، ڤیرشتراس، فوکس و هێنسێل و کۆکردنەوەی تۆشەبەرەیەکی باش لەو زانستە بە گشتی و بەشی جەبر بەتایبەتی، گەڕایەوە کانادا و ساڵی ١٩٠٢ لە زانکۆی تۆرۆنتۆ وەک مامۆستا دەستی بە وانەوتنەوە کرد.
بۆ ئەوەی لە وڵاتی کانادا زانستی بیرکاری بایەخی پێبدرێ، د. فێڵدز دەوڵەتی ئەو وڵاتەی رازی کرد کە ساڵانە ٧٥٠٠٠ دۆلاری کانادایی وەک بوودجەی تایبەت بۆ بیرکاری تەرخان بکا. ئەم پارەیە بە بەراورد لە گەڵ ئەو کاتە کە مووچەی مامۆستایەکی زانکۆ لە ساڵدا دەیکردە ١٠٠٠ دۆلار، پارەیەکی
ئیسماعیل زوورمه‌ند
هێستاکه و له دنیای ئه‌مڕۆ دا کاتێک باس له پێشێلکاری ماڤی مرۆڤ و دڕنده‌یی و سه‌رۆرۆیی وڵاتان ده‌کرێ که‌م وڵات و لایه‌ن و که‌س هه‌یه که باس له رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌کا و له‌م بواره‌وه ئه‌م رژیمه نه‌ناسێ.
پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ گه‌یشتۆته جێگایه‌ک که رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووکان له ساڵی ١٩٨٤ زایینی به‌ولاوه، نوێنه‌ری تایبه‌تی بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له ئێران دیاری ده‌کا و تاکوو هێستاش و هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک، به هۆی پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ له لایه‌ن رژیم کۆماری ئسلامییه‌وه ئه‌م کاره‌ی درێژه ده‌دا. به‌ڵام کۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا ناهێڵێ که ئه‌و نوێنه‌ره سه‌ردانی ئیران بکات، به‌ڵکوو ئاماده نییه هیج هاوکارییکیان له‌م بواره‌دا له گه‌ڵ بکات. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش، شووڕای ماڤی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان "جاوید ره‌حمان" حقوق‌زانی پاکستانی وه‌ک هه‌واڵنێری تازه بۆ کاروباری ماڤی مرۆڤ له ئێران ناساند. نابراو بووه جێگری "عاسمه جه‌هانگیر" که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش به هۆی راوه‌ستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ ئێران ده‌بێته هۆی ئه‌وه که که‌سانێک زۆر جار له رووی ناچاری و زۆر جار به ویستی خۆیان (که‌یسی رۆژ و ساختگی)، په‌رته‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بن و خۆیان ته‌حویلی UN یا کۆنسوول رۆژئاوا له سه‌فاره‌تی وڵاتانی دراوسێ ئێران بکه‌ن و داوای په‌نابه‌ری بکه‌ن.
کاتێک که‌سێک به هه‌ر هۆیه‌ک ده‌بێته په‌نابه‌ر، له ماوه‌ی په‌نابه‌ریدا، له لایه‌ن UN یا سه‌فاره‌تی وڵاته‌کان دوو پرسیاری سه‌ره‌کی ئاراسته ده‌کرێ، یه‌ک: بۆچی له ئێران هاتییه ده‌رێ و وڵاتی خۆت جێهێشت؟ دوو: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیه‌وه بۆ وڵاتی خۆت چت به سه‌ر دێ؟ به‌م شێوه‌یه ده‌بێ په‌نابه‌ر بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری و چوون بۆ وڵاتی سێهه‌م بیسه‌لمێنێ که له وڵاته‌که‌ی خۆی کێشه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه، گیانی ده‌که‌وێته
نووسینی: مارتین ڤان بڕاونێسن، زانکۆی ئوترێخت
پێداچوونەوەیەک بە ئەدەبییات دا
ئەو بابەتە لە سێهەمین کۆنفڕانسی ناونەتەوەیی سەبارەت بە کوردە فەیلییەکان پێشکێش کراوە
برووکسێل ، پارڵمانی ئوڕووپا، ١٢ی ئاوریلی ٢٠١٨
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە حەسەن قازی
ڕێگام بدەن قسەکانم بە سپاس کردن لە ئەکڕەم هەواس دەست پێ بکەم بۆ بانگ کردنم بۆ ئەم کۆنفڕانسە و پێداگری لە سەر ئەوەی هەر دەبێ بەشدار بم ئەگەر چی پێم گوت ئەمن قەت لێکۆلینەوەیەکی تایبەتیم لە سەر فەیلی نەکردووە. ئەوەی ئەمن ئەمڕۆ باسی دەکەم لەو ئەدەبییاتە زانستکاریانەیە دا دیتوومنەتەوە کە لە بەر دەست دان و چەند چاوەدێری و بە سەرهاتی کە لە زەینم دا ماوەتەوە ئی ئەو سەروبەندەی کە لە هەرێمە کە دا لێکۆڵینەوە و هاتووچووم دەکرد.
ئەمن بەکورتی ئەو فەرزەی کە لە پشتەوەی نێولێنانی ئەم کۆنفڕانسەی ئەمڕۆ دایە دەبەمە ژێر پرسیار: ئایا ئەوە ڕاستە فەیلییەکان کوردن؟ ئەوان بە چ مانایەک کوردن، و ئایا هەموو فەیلییەکان خۆیان بە کورد دادەنێن؟ ئەگەر ئەوان ئێستا کوردن ، ئایا لە ڕابردووش دا هەمیشە کورد بوون ، یان ئەوەی دەکرێ ناسێنەی دیکەیان بووبێ؟ لە کەنگێوە ئەوان وەک فەیلی ناسراون؟ چ شتێکە فەیلییەکان لە کوردەکانی دی ( یان لە لوڕەکان، یان ئێرانییەکان) هەڵ داوێرێ؟ ئایا بەشداری هێندێک لە فەیلییەکان لە بزووتنەوەی کورد دا بەڵگەیە بۆ سەلماندی کورد بوونیان؟ باشە بەڵام ئەوە چی ئەگەر فەیلی دیکە بڕیار بدەن چین یان فیرقەی دینی زۆر گرینگترە لە نەتەوایەتی و لە گەڵ بزووتنەوە کۆمۆنیستی و ئیسلامیستەکان بکەون؟ ئایا ئەوە لە کورد بوونیان کەم دەکاتەوە؟ ئایا نائومێدی سەبارەت بە بۆچوون و هەڵسوکەوتی پارتییە کوردەکان ( پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی) چ شوێنێکی هەبووە لە سەر
هێدی هەولیری
وای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دوو وه‌زیری توركیادا سه‌پاند (وه‌زیری داد‌و به‌رگری)، به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به دۆلار دابه‌زی، هه‌روه‌ها له‌رووی ئیداریشەوە كاریگه‌ری خراپی بۆ حكومه‌تی توركیا هه‌بوو، بۆیه توركیا خۆی ئاماده ده‌كات تا وه‌ڵامی ئه‌مریكا بداته‌وه.
ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندیه‌كانی ئهمریكاو توركیا له‌دۆخێكی نیمچه ئاڵۆز‌و ساردی تێكه‌وتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن: ئهمریكاو توركیا جه‌نگێكی ژێر به‌ژێری و له‌جه‌نگێكی ده‌روونیه‌وه چوونه‌ته ناو جه‌نگێكی سارد هاوشێوه‌ی جه‌نگی ساردی نێوان ڕوسیا‌و ئه‌مریكا.
گه‌ڕێكی دیكه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان وڵاتانی زلهێزی دنیا به‌ئامانجی ده‌ستخستنی زۆرترین ده‌ستكه‌وت و مانه‌وه وه‌ك هێزێكی كاریگهرو مشه‌خۆر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا به‌گشتی به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مریكا، ئه‌وه واده‌كات توركیا بیر له‌وه بكاته‌وه جه‌نگه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك كه‌م هه‌ستی پێ بكرێت. دروستبوونی كێشه‌و ململانێ هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی تا ئێستا بۆ ئه‌و دوو وڵاته چاوه‌ڕوان كراوه له‌دواجاریشدا له 9ی كۆتا مانگی ساڵی 2016 كاتێك قه‌شه ئه‌ندرۆ برانسۆنی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخراوه‌كانی (گوله‌ن)و (په‌كه‌كه)وه ده‌ستگیركراوه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاماده نه‌بوون به ته‌واوه‌تی ئازادی بكه‌ن، به‌ڵكو به‌ده‌ست به‌سه‌ری هێشتیانه‌وه. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی توركیا دژ به‌نه‌یاره‌كانی ناوخۆ‌و په‌نادانی نه‌یاره‌كانی به‌تایبه‌تی فه‌تحوڵلا گوله‌ن، كه ئێستا بهگولهنیهكان ناو ده‌برێن ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه به‌كار ده‌هێنێت دژ به توركیا له‌ڕاستیشدا خۆی دژی هاوبیرانی گوله‌نه. هه‌رچه‌نده به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و قه‌شه‌یه‌وه نێوانی توركیا و ئه‌مریكا خراپ تێكچووه‌و گەیشتووەتە ئەوەی سزای ئابووری به‌سه‌ر یه‌كتریدا بسه‌پێنن، به‌ڵام ئه‌وانه هه‌موو كێبڕكێ و جێ پێخۆشكردنی خۆیانه زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی سیاسیی و سه‌ربازی به‌گۆڕانی
شۆڕش عەزیز سورمێ
خوپێشاندان لە شارە گەورەکانی ئێران وەک ئەسفەهان، شیراز، ریشت و تارانی پایتەخت لە دژی ئەو قه‌یرانە سەختەی ئابوریيەى كه ماوەيەكە وڵاتەكە دووچاری بووه‌تەوە بەردەوامە.
هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەيە خودی دەستەڵادارانە کە پارەیەکی زۆر لە شەڕە ناوخۆیيەکانی سووریا، عێراق و غەززه و یەمەن سەرف دەکەن، ئەمەش تەنیا بۆ سەلماندن و چەسپاندنى کیانی شیعیە لە ناوچەکەدا.
هه‌ر ئەم بارودۆخە ئاڵۆزييەش بووه‌تە هۆكارى دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی، كە لە مانگی ئازاری رابردووەوە دەستی پێکردوە تا ئێستاش بەردەوامە. بەڵام وادیارە ئێران پشتی بە کرێملین قایمە.
رووسیا بەردهوام له گشت بواره‌کانى سیاسی و ئابووری و بازرگانی و پاراستندا، پاڵپشتی ئێرانی کردووه، به‌تایبه‌تیش له کاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ ويلاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوادا، له‌مه‌ڕ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی و هەميشە یارمه‌تی تارانی داوه.
هه‌رچه‌نده ئێران له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێودهوڵهتیيهوه توڕه‌ییه‌کی زۆری له‌سه‌ره، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووسیا هه‌ر به‌رده‌وام بووه له پاڵپشتیکردنی، بێگومان ئه‌م پاڵپشتی کردنه‌شی له ئێران بێ به‌رامبه‌ر نه‌بووه، به‌ڵکو قازانجی دارایی و بازرگانی یه‌کجار زۆری لێکردووه، که به ده‌یان ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌کرێت.
ئه‌و پرسیاره‌ی که لێره‌دا لامان دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یه ئایا موسکۆ ئه‌و پاڵپشتیکردنه‌ی له تاران به کارتێکی گفتوگۆکردن داده‌نێت له‌گه‌ڵ واشنتۆن بۆ
رامان قەوامی
ڕۆژی دووشه‌مه سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا له هڵسینكی پایته‌ختی وڵاتی فینله‌ندا كۆدەبنەوە. كۆبوونه‌وه له جۆری لووتكه له نێو دوو وڵات‌دا له ڕاستیدا به واتای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دوو كه‌س دێت كه هه‌ردووكیان زۆر له خۆبایین و زۆر حه‌زیان له خۆیانه، به واتایەكی دیكه دانیشتنی دوو كه‌سی نارسیستە. له زۆربه‌ی ئه‌م لووتكانه‌دا دوو سه‌رۆك به پێشنیار و به‌رنامه‌گه‌لێك كه پێشووتر باسی ته‌واویان به نهێنی له سه‌ر كردووه، بڕیارگه‌لێكی كۆتایی ده‌ده‌ن و دواتر له چه‌ند دانیشتنی نهێنی و ئاشكرا ده‌یكه‌ن به په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
گرنگی ئه‌م دانیشتنه له كاتێكدایه كه‌چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌م لووتكه‌یه، ترافیكێكی دیپلۆماسی له نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمان و دۆستی هه‌ردوولا به‌ڕێوه چوو. گرنگترینیان دانیشتنه‌كان برییتی بوون له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ و هه‌روه‌ها سه‌ردانی گه‌وره ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كارۆباری نێوده‌وڵه‌تی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی بۆ ڕووسیا. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بنیامین نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌م سه‌ردانی مۆسكۆی كردووه و هه‌میش سه‌ردانی مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی حكوومه‌تی فه‌له‌ستین بۆ ڕووسیا و كۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ڤیلادمیر پووتن ده‌ریده‌خات كه‌وا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ترەمپ و پووتن له سه‌ر گه‌یشتن به بڕیارگه‌لێك ده‌بێت له سه‌ر داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به تایبه‌تی پرسی سووریا و ئێران.
ڕووسیا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م له ئابلۆقه‌كانی سه‌ر ئێران
له ڕاستیدا ڕووسیا چه‌نده له به‌ره‌ی دۆستانی ئێران بژمێرین،
عەبدولڕەحمان ڕەسووڵ
کاتێک سیستم، دەوڵەت، حکومەت یان دەسەڵاتێک بەرامبەر بە مرۆڤەکان جۆرە سیستم و یاساگەلێک پیادە نەکات کە هاندەر بێت بۆ ئەوەى مرۆڤەکانى کۆمەڵگا باوەڕیان بە چەسپاندنى ئازادى هەبێت، هەرگیز بەبیانوى بیروبڕواى سیاسى جیاواز و فکر و بیرکردنەوەى جیاواز و فەرهەنگ و کەلتوور و هونەرى جیاواز و ئایینى جیاواز و نەتەوەى جیاواز و ڕەنگى جیاواز و ڕەگەزى جیاواز لەژێر بیانوى سەرجەم بیانووە جیاوازەکانى تر هیچ مرۆڤێک لە ژن، لە پیاو، لە مناڵ و لە مرۆڤى بە تەمەن فشار نەخرێتە سەر هیچ مرۆڤێک لە سەرهەبوونى جیاوازییەکان و لەسەر خستنە ڕووی جیاوازییەکان و لەسەر داواکردنى مافە جیاوازەکان و لە سەر داواکردنى ئازادى بێ مەرج نەخرێتە زیندانەوە و ئازار و ئەشکەنجە نەدرێ و لە زینداندا نەکوژرێ و لە سێدارە نەدرێ، ئەوا لەو قۆناغ و کاتەدا مرۆڤەکانى کۆمەڵگا هەموویان ئاسوودە و دڵخۆش دەبن بەڵام ئەگەر سیستمێک هەموو ئازادییەکان ڕەدبکاتەوە بە توندترین جۆر و شێواز دژایەتى خۆی بەرامبەر ماف و ئازادىیەکان ڕابگەیەنێت و بە ئاشکرا سەرجەم جیاوازییە نەتەوەیی و ئایینى و فەرەهەنگى و کەلتوورى و سیاسى و فکرییەکان و سەرجەم جیاوازییەکانى تر بە پیلانگێڕى بەردەوام زیندەبەچاڵ بکات و لەناویان بەرێت و بە ئاشکرا و لە بەرچاوى مرۆڤایەتى تیرۆربکات و لەسێدارەیان بدات تەنیا لەپێناوى هێشتنەوەى خۆی و تاڵانکردنى سەروەت و سامانى زۆرى کۆمەڵگا، جگە لە سیستمێکى مافیایی و فاشیزم هیچ ناوێکى تر هەڵناگرێت.
ئەمە سیستمى کۆنەپەرستى ئیسلامی ئێرانە کە ئاخوندەکان بەدرێژایی ٤٠ ساڵە هەروەک بەڵا خۆیان بە زۆرى بەزەبرى کوشتن و تیرۆر و تۆقاندن و سێدارە و برسى کردنى خەڵکى ئێران و کوردستان سەپاندووە.هەر بیروباوەڕێک و فکرێکى پێشکەوتنخواز و ئازادیخواز و سیکۆلار هەبووبێت لە کۆمەڵگادا سەرکوتیان کردووە و خامۆشیان کردووە بە جۆروشێوازێکى دڕندانە و نامرۆڤانە. لە چەسپاندنى هیچ یاسا و دەستورێک ڕەچاوى پاراستنى ماف و شکۆیی مرۆڤایەتییان نەکردووە، کۆمارى ئیسلامیی ئێران کۆمارى سێدارە و بەرهەمهێنانى تیرۆر و بیروباوەڕى توندڕەوییە لە ئێران و وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بگرە جیهانیش، هەر بۆیە بەدرێژایی ئەو چل ساڵەى تەمەنى گەورەترین خزمەتى بە بزوتنەوەى تیرۆریستى و ڕێکخراو وگرووپ و حیزبە توندڕەوە ئیسلامییەکان کردووە کە بە بەردەوامى
کاردۆ کەمال
لە 22ی حوزەیراندا ئەندامانی ئۆپێك بە سەرۆكایەتی سعودیە لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی ئۆپێك بەسەرۆكایەتی رووسیا رێككەوتن لەسەر ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت نزیكەی یەك ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا زیاد بكەن كە دەبێتە زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی جیهان بەڕێژەی 1%. زیادبوونەكەش بەشێوەیەكی پلەبەندی بێت تاوەكو رەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر بازاڕ نەبێت.
بڕیاری زیادكردنی خستنەڕووی نەوت لەدوای كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت هات لەلایەن هەریەكە لە ڤەنزوێلا و ئێرانەوە، لەدوای كۆبوونەوەكەی ئۆپێكیش نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كرد، ئەمەش بووە مایەی پرسیاری بەشێكی زۆر لە بازرگانان كە چۆن دەبێت لەكاتێكدا ئۆپێك ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەكات، نرخی نەوت بەرزبێتەوە؟
حوسێن کورد نژاد
کێین؟ چیمان دەوێ؟ چۆن بیر بکەینەوە؟
ستراتیژیی دێتە واتای دیاریکردنی سەرکەوتن، ئەگەر سەرکەوتن لە ئاسۆدا دانەنرا و وەک مەبەست دیاریی نەکرا نابێتە ستراتیژیی، ئەو سەرکەوتنەش دەبی سەرکەوتنێکی مسوگەر و سەقامگیر بێت و کەس نەتوانێ بیخاتە بەر مەترسی. بۆیە دەبێ هەوڵ و تێکۆشان بۆ ئەوە بێ کە ئەو پێگەیە بەدەست بێت و بپارێزرێت.
لە پەیوەندی لەگەڵ کۆکردنەوەی هێز و بەگەرخستنی هاووڵاتیان بۆ قۆڵ هەڵمالین بەرەو ئەو ستراتیژییە پێویستە شێوەی بیرکردنەوەی هاوبەش لە ئارادابێت، بۆیە ستراتیژیی تەنیا هی نۆخبە نییە، لە لایەن نۆخبەوە دادەرێژرێت، بەڵام گشت تاکێکی کۆمەڵگا دەبێ لەو قەناعەتەدا هاوبەشبێ، لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی وڵاتی کوردان‌دا دیکتاتۆریی ئۆتۆکراتیک رێگای بەشداریی سیاسی بە خەڵک نەداوە، بزووتنەوەی سیاسی لە فۆرمی رێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ سالانێک پەراوێزخراوە و لاوازبووە، بۆیە پێویستە ئەوەی پێیدەگۆترێ /مایند سێت/ جۆری بیرکردنەوەی رۆژانەی خەڵک بەرەو ئەو ستراتیژییە رابکێشرێ. ئەو ستراتیژییە پێویستە ببێتە فیکر و بیری هاوبەشیی کۆمەڵگا بە گشتی ، ئەو دەم دەبینە خاوەن بیرێکی هاوبەش و مایندسێتێکێ هاوبەش سەبارەت بە ستراتیژیی خۆمان.
ئەمەش دیارە کە کاتی دەوێ و هەروەها پەیامی روونی گەرەکە، ئەم هاوبیرییە خۆی پێویستییەکی حەیاتییە بۆ سەرکەوتنی ستراتیژی و قۆڵ هەڵمالین بۆ ئەنجامدانی هەنگاوە پێویستەکانی ئەم ستراتیژییە، بۆیە پرسی رزگاریی نەتەوەیی ستراتیژییە و پێویستە ببێتە ئەو دینامۆیە کە خەڵک بە گشتی و نۆخبە و جەماوەر دەگەیەنێتە یەک، یانی هەم ئامانجە و هەم ئامرازی گەیشتن بە ئامانجە.
بۆ دەستپێراگەیشتن بەو ئامانجە پێویستە جۆرها ئۆرگانیزاسیۆن دابمەزرێ و گەشەیان پێبدرێت. لێرەدا چەمکی /پراکسیس/ گرینگە کە دێتە واتای کار لە سەر بنەمای تیئۆریی، ئەگەر تیئۆریمان نەبێ راپەڕاندنی کارەکان کە دەبێ لە سەر بنەمای تیئۆرییەکی روون و قەبووڵکراوبێت، ناچێتە پێشەوە.
تیئۆری سەرەکی و رێنۆێن پێویستیی دەستنیشانکردنی خودی ستراتیژییە، بۆیە ستراتیژیی گرینگ و پێویستە، دەنا ناتوانین بزانین لە سەر کامە بنەما ئەو هێزی پێشمەرگەیە رێکدەخەین، دەزگای دیپلۆماسی دادەمەزرێنین، لایەنی ماڵی و دارایی رێکدەخەین و هەتا دوایی. بۆیە داریشتنی ستراتیژیی
پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە
هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان
خەلکی موسولمان و یەکتاپەرستی کوردستان
مانگی ڕەمەزان بۆ ئیمانداران، مانگی خێر‌و بەرەکەتە، و مانگی گەڕانەوەو پێداچونەوەیە بە کرداری یەکساڵەی مرۆڤی خوداناس و خاوەن بیر‌و بڕوایە. وەک ئاشکرایە لەموبارەکی ئەم مانگەدایە کە لە لایەن جبرەئیلی ئەمینەوە قورئانی پیرۆز بۆ ڕزگاری مرۆڤ و رەهابوونیان لە گوناح و ژیانی پر لەجەهالتی مرۆفایەتی، بۆ حەزرەتی موحەممەدی خاتەم‌الئەنبیا بوو بەخەڵات ونازڵ کرا، و مێژوی ژیانی بەشەرییەت وەرچەرخانی ئەرێنیی و پر لە راستگاری بە سەرداهات، و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی بەئاشتی و رێزدانان، کرایە نورم و کەلتوری ژیانی کۆمەلگای بەشەری.
هەر بۆیە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بەم بۆنە پیرۆزەوە، لە
نووسین و ئامادەکردن ئازاد محەممەدزادە
ئەساسەن نەتەوەیی ''ئێران'' بوونی نەبووە و نیە،'' تورکی ئۆراڵ ئاڵتای، عەرەبی سامی، فارسی ئاری، کوردێک بە مێژووی ١٢ هەزار ساڵ بە پێی کام یاسا و بەڵگەی زانستی و بڕیاری کام ناوەندی سیاسی و ئاکادێمی یەک نەتەوەن''
دەوڵەت- نەتەوەی مۆدێرنی ئێرانی-پارسی بە پشت بەستن بە بیردۆزی وەهمی شۆڤێنی پان فارسیزم و داتاشینی مێژوویەکی نادیار و دوور لە هەموو یاسایەکی جیهانی و بە شێوەی بێ ویژدانی و بە بێ بنەمای زانستی و دوور لە هەموو ئەخلاقیکی سیاسی ئەو سەردەم بوو کە پەڵەیەکی رەشە بە مێژووی دەسەلات دارێتی بنەماڵەی پاڵەوی و ناوەندە زانستی و ئاکادیمییەکانی ئەو کات، هەروەها شەرمەزای و سەرشۆری و لوتکەی نەزانین و بن ئاژۆخوازی و دواکەوتووییە هەر کەس و لایەنێک کە لایەنگری لە وەها ئێئۆرییەک بکات.
دوری زلهێزان و بەریتانیا لە دروست بوونی '' ئێران‌دا'' :''
خۆری بەریتانیا قەت ئاوا نابێ'' ئەوە درووشمی کۆلۆنیالیزمی سەرمایەداری پیرە کە لە دوو سەدەی رابردوودا بەردەوام دووپات دەکرایەوە و بەریتانیا لە رۆژئاو بۆ رۆژهەڵات و لە باکوور بۆ باشووری جیهان، زۆربەی گەلان ونەتەوە جوگرافیا و دەریا و زەریاکانی خستبۆوە ژێر هێژموونی ورکێفی خۆیەوە.
جوگرفیای قاجار و ئیمپراتوریای عوسمانیش دوو ناوچەی پان و بەرین بوون لە رۆژهەلاتی ناوەراست کە بەشی هەرە زۆری خاک و خەڵکەکانی کەوتنە ژێر پۆستالی لشکەری بەریتانیای کۆلۆنیال،
کرماشان وەک گەورە شارێک و ناوچەیەکی ئیستراتیژیک دەتوانێ دەوری سەنتەرێکی گرینگی سیاسی و ئێکۆنۆمیک ، بەهێز و مۆدیڕن ،پێشکەتوو و گەشەسەندوو ،فرە رەنگ و ئاشتیانە و دێموکراتیک بۆ دوارۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان بگێرێت.
نووسین و ئامادەکردن: ئازاد محمەمەدزادە
بزووتنەوەی کورد لە یەک سەدەی رابردوودا زیاتر نەتەوایەتی و گەیشتن بە دەسەلات و سەروەری سیاسی و دەستەبەر بوونی مافە دێموکراتیکەکانی بووە، بۆیە بزووتنەوەی کوردیش وەک هەموو شۆرشە نەتەوەیی و دێموکراتیکەکانی تری جیهان هەوڵی داوە بۆ کۆتایی هێنان بە ستەمی نەتەوایەتی و ئینکار لە لایەن دەسەلاتی زال و داگیرکەر و ناوەندگەرا بەربەرەکانی و خۆراگری بکات، لەم نێوەندەش دا کورد مافی پاراستنی رەوای بۆ مانەوەی خۆی بە کار هێناوە، تا ئیستاش شۆرشی کورد گەیشتن بە ئامانجی بەرحەق و خواستە سیاسی و نەتەوایەتیەکانیەتی، تێکۆشان بەمەبەستی دەستبەرکردنی سەروەری سیاسی و پێکهانی کیانی ئیداری و سیستەمی دێموکراتیکی کوردستانی لەسەر خاک و جوگرافیای و بە پێناو مۆرک و نیشانە نەتەوایەتیەکانی لە هەر چوار بەشی نیشتمانی داگیرکراو بە هەموو شێوە و مێتۆدیکی خەباتەوە درێژەی هەیە، لە گەڵ ئەوەشدا کە خواست و ویستی سیاسی کورد لە بەشێک بۆ بەشێکی تر جیاوازی هەیە، بەڵام ئامانجە گەورەکە کە دەوڵەت نەتەوەیی-دێموکراتیک و ساخ کردنەوەی کیانێکی کوردستانیە وەک هەموو گەلان و دەوڵەتانی تری جیهان.
هێشتا بەستێنی گونجاو و لەبار نەرەخساوە و خواستی زۆرینەی رەهای ئەحزاب و کۆمەلگای کوردیش ئەوە نیە و پاشان پشتیوانی ناونەتەوەیی یان لۆبییەکی بەهێز بۆ دەوڵەتی کوردستانی گەورە بوونی نیە و هەروەها ئاستی توانایی کورد نەگەیشتە قۆناغێکی وەها کە ئەوەش تێکۆشانی چڕی مەیدانی و سەرمایەی بەهێزی مرۆیی و مادی گەرەک، بەڵام کوردان هەول دەدەن کە بە پێی ئەمری واقع و زەروورەت و تێبینیەوە خۆیان لە ناو ئەو ولاتانەی کە جوگرافیا و گەلەکەیانی تێدا دابە ش کراوە بەهێز دەربکەون و لانی کەمی ببن بە جەمسەرێکی بەهێزی ئابووری و سیاسی وئیداری و خاوەن یەکەی کارگیری و یاسایی و سیاسی و نەتەوەیی تایبەت بە خۆیان.
لێرەدا دەبێ ئاماژە بەوە بکەین بۆ سەردەمی ئێستاش کورد و یا هەر گەلێکی تر کە خەریک بە تێکؤشانی سیاسیە و هەڵگری پرۆگرامی سیاسیە، بێگومان ئامانجیشی گەیشتن بە دەسەلاتی ئیداری و سیاسیە لە جوگرافیایی دیاریکرای خۆیدا کە کەسێتی خۆی تێدا پێناسە بکات، ئەوەش حاشا هەڵنەگرە کە دەسەڵاتی ئیداری و کارگیری سیاسی بە بێ ناوەندی قەرار و بریار ناتوانڕێ پاریزراو بێت،
وەک دەزانین گەلان و هەروەها هەموو شۆرشە نەتەوەیە سەرکەتووەکان و بە گشتی لە مێژوودا هەموو ئیمپراتوریا و پاشایەتی و دەسەڵاتە میریەکان بۆ بەردەوام بوونی دەسەڵات و هێز و هەروەها ئیدارەی ناوچەی ژێر دەسەلاتیان، شوێنیکیان وەک سەنتەر واتە چەقی جوگرافیای ژێر فەرمانرەواییان بۆ بریاردان و جیگیر بوونی سیستەمی سیاسی دیاری کردووە کە پێی دەوترێ ''پایتەخت''.
پایتەخت لە سەردەمی نوێ‌دا:
لە سەردەمی ئێستا دا‌و و بە هۆی گەشەکردنی زیاتر زانست و ئابووری، دێموکڕاسی لە وڵاتاندا و هەروەها پێشکەوتنی پرسی مافی مرۆڤ، باوەرمەندی بە ''پلۆرالیسم'' فرە حیزبی و بەشداری هەمە لایەنە و گؤرانی سیستەمە سیاسیەکان، دیاریکردنی شارێک وەک سەنتەر و پایتەخت زۆر ئاستم نیە، ناوەندی دەسەڵاتی وڵاتێک بەستراوەتەوە بە شوێنێک کە زۆربەی دەزگای ئیداری و سیاسی و میری و حکوومیە گەورەکانی وڵاتی لە خۆ گرتبێتەوە یان ئەو زەمینەی تێدا لەبار بێت، پایتەخت پێویستە شوینێک بێت کە خواستی هەموو پێکهاتە سیاسی
نووسین و ئامادەکردن:ئازادمحەممەدزادە
کوردستانی داگیرکراو و ژێر دەستەی حاکمیەتی فارس: دووەم پارچەی گەورەی کوردستانە لە رووی جوگرافیا و دانیشتووان و هەروەها دەوڵەمەندترین پارچەی کوردستان لە فرەیی سەرچاوە و داهات و سەرمایەی ئابووری و مێژوو و رەسەنایەتییەوە.
لێرەدا بە کورتی لە چەند خاڵێک دا رۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە دەکەین، ئەگەر چی هەر کام لە بەشەکانی کوردستان تایبەتمەندی و سەرمایەی مرۆیی و مێژووی و ئابووری و سیاسی بەهێز و گەورە و بەنرخیان هەیە و ئەوەش شانازیە بۆ هەموو کوردان.
رۆژهەڵاتی کوردستان:
١. رۆژهەڵاتی کوردستان شەری کولتووری و شارستانیەت دیرۆکی، مێژووی دزراو و هەروەها گەرانەوەی شکۆی ئیمپراتوریای ماد دەکات، تەنانەت کوردانی رۆژهەلاتی لە رەکابەری دابوون بۆ گرتنە دەسەلاتی ناوەندی لە ناوەندی ئێران کە بە مڵکی هەزاران ساڵەی خۆیانی دەزانن، بۆیە کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی هێژموونی گوتاری لە شکلی نەتەوەیی-دیموکراتیک و کوردستانی ئازاد دا بەسەر چواربەشی کوردستان دا دەدەن، هزری نەتەوەی خوازی و سەربەخۆ خوازی لەناو کوردانی رۆژهەلات بەهێزترە و ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو باکگراوندە مێژوویە و هەروەها ئەو نۆستالۆژیەی کە دەم و دەم بە هەزاران و سەدان و دەیان ساڵ نەوە بە نەوە وتراوە و ئەزموون کراوە.
٢. رۆژهەڵاتی کوردستان شوێنی سەرهەڵدانی ئاورینگی ناسیۆنالیسمی کوردیە، شۆرشی سمکۆ شکاک کە هەوڵ بۆ بنیات نانی دەوڵەت-نەتەوەیی سەربەخۆیی کوردستانی و تەنانەت تێکۆشان دەکات بۆ گرتنە دەسەڵات لە تاران و هێژموونی بە سەر عەجەمیش دا.
٣. رۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی سەردەمیانەترین و مۆدیڕنترین ئەزموونی دەوڵەتی نەتەوەیی و دیموکراتیک لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا کە کۆماری میللی-دێموکراتیکی کوردستانە لە سالی ١٩٤٥ بە رێبەرایەتی سەرۆک کۆمار پێشەوا قازی محەممەد کە ترۆپکی ناسیۆنالیزمی دێموکراتیکی