فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حوسێن کورد نژاد
کێین؟ چیمان دەوێ؟ چۆن بیر بکەینەوە؟

ستراتیژیی دێتە واتای دیاریکردنی سەرکەوتن، ئەگەر سەرکەوتن لە ئاسۆدا دانەنرا و وەک مەبەست دیاریی نەکرا نابێتە ستراتیژیی، ئەو سەرکەوتنەش دەبی سەرکەوتنێکی مسوگەر و سەقامگیر بێت و کەس نەتوانێ بیخاتە بەر مەترسی. بۆیە دەبێ هەوڵ و تێکۆشان بۆ ئەوە بێ کە ئەو پێگەیە بەدەست بێت و بپارێزرێت.

لە پەیوەندی لەگەڵ کۆکردنەوەی هێز و بەگەرخستنی هاووڵاتیان بۆ قۆڵ هەڵمالین بەرەو ئەو ستراتیژییە پێویستە شێوەی بیرکردنەوەی هاوبەش لە ئارادابێت، بۆیە ستراتیژیی تەنیا هی نۆخبە نییە، لە لایەن نۆخبەوە دادەرێژرێت، بەڵام گشت تاکێکی کۆمەڵگا دەبێ لەو قەناعەتەدا هاوبەشبێ، لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی وڵاتی کورداندا دیکتاتۆریی ئۆتۆکراتیک رێگای بەشداریی سیاسی بە خەڵک نەداوە، بزووتنەوەی سیاسی لە فۆرمی رێکخراوە سیاسییەکاندا بۆ سالانێک پەراوێزخراوە و لاوازبووە، بۆیە پێویستە ئەوەی پێیدەگۆترێ /مایند سێت/ جۆری بیرکردنەوەی رۆژانەی خەڵک بەرەو ئەو ستراتیژییە رابکێشرێ. ئەو ستراتیژییە پێویستە ببێتە فیکر و بیری هاوبەشیی کۆمەڵگا بە گشتی ، ئەو دەم دەبینە خاوەن بیرێکی هاوبەش و مایندسێتێکێ هاوبەش سەبارەت بە ستراتیژیی خۆمان.

ئەمەش دیارە کە کاتی دەوێ و هەروەها پەیامی روونی گەرەکە، ئەم هاوبیرییە خۆی پێویستییەکی حەیاتییە بۆ سەرکەوتنی ستراتیژی و قۆڵ هەڵمالین بۆ ئەنجامدانی هەنگاوە پێویستەکانی ئەم ستراتیژییە، بۆیە پرسی رزگاریی نەتەوەیی ستراتیژییە و پێویستە ببێتە ئەو دینامۆیە کە خەڵک بە گشتی و نۆخبە و جەماوەر دەگەیەنێتە یەک، یانی هەم ئامانجە و هەم ئامرازی گەیشتن بە ئامانجە.

بۆ دەستپێراگەیشتن بەو ئامانجە پێویستە جۆرها ئۆرگانیزاسیۆن دابمەزرێ و گەشەیان پێبدرێت. لێرەدا چەمکی /پراکسیس/ گرینگە کە دێتە واتای کار لە سەر بنەمای تیئۆریی، ئەگەر تیئۆریمان نەبێ راپەڕاندنی کارەکان کە دەبێ لە سەر بنەمای تیئۆرییەکی روون و قەبووڵکراوبێت، ناچێتە پێشەوە.

تیئۆری سەرەکی و رێنۆێن پێویستیی دەستنیشانکردنی خودی ستراتیژییە، بۆیە ستراتیژیی گرینگ و پێویستە، دەنا ناتوانین بزانین لە سەر کامە بنەما ئەو هێزی پێشمەرگەیە رێکدەخەین، دەزگای دیپلۆماسی دادەمەزرێنین، لایەنی ماڵی و دارایی رێکدەخەین و هەتا دوایی. بۆیە داریشتنی ستراتیژیی رێنۆێنی کارکردنمان لە سەر گشت ئەم بوارانە دەبێت.

لە لایەکی ترەوە ئەم ستراتیژییە لە سەرلەشێواوی ئێستا کە رێبازی سیاسی کوردی تووشی پارچەبوون کردوە رزگارمان دەکات. مەبەستم لە ئالۆزیی و سەرلێشێواویی ئەوەیە کە ئێستا سێ دیسکۆرس بوونی هەیە هیوادارم دیقەت لەم سێ بووچوونە بدەین.

یەکەمیان، ئەو بۆچوونەیە کە دژبەری سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، بۆ چوونی دووەمیان دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و سێیەمیشیان دژبەری سەروەریی سیاسی ئێرانە کە حاکیمە بە سەر کورددا. ئەم سێ دیسکۆرسە لە هەموو روویەکەوە سێ دیسکۆرسی جیاوازن و لێکەوتەی جیاوازیان هەیە. رزگاربوونمان لەم سەرلێشیواوییە، بە رێگای رێککەوتنمان لە سەر یەک ستراتیژی رزگاریی نەتەوەیی بە هێزترمان دەکات و یەکمان دەخاتەوە.

خۆێندنەوەمان لە پەیوەندیی لەگەڵ کۆنتێکستی ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانی، لە پەیوەندی لەگەڵ ستراتیژیی دەستنیشانکراودا دەتوانێ یارمەتیدەر بێ، یان واتای جیاوازمان بداتێ.

کەوابوو دەبینین کە بۆ گشت ئەرک و کارەکانی کورتخایەن و مامناوەند و درێژخایەن ستراتیژیی دەوری چارەنووس ساز و دیاریکەر دەبینێت.

قسەیەکی مەعقول هەیە کە دەڵێت: قسەی سبێ نابێ ئەمرۆ بکەی، ئەمە بە تایبەت لە دنیای دیپلۆماسیدا زۆر باوە و بەکاردێت، ئەو خەڵکانەی کە خاوەن وڵاتن و ستراتیژییان و بەرژەوەندی سەرەکی خۆیان دیار کردوە گشتیان پەیڕەویی لەم ئەسڵە دەکەن.

جیاوازی ئێمەی کورد و ئەوان لەوەدایە کە ئێمە خاوەن ئەو ستراتیژییە و بەرژەوەندیە سەرەکییە نین. لە دنیاشدا وەک میللەتی دابەشبوو ناوزەدمان دەکەن، بۆیە ستراتیژی گرینگ و پێویستە.

وڵاتان و میللەتان بەرژەوندی بنەرەتیان کە گۆڕانی بە سەردا نایێت هەیە، سەروەریی میللی ئێران بەو جۆگرافیا سیاسییەی کە هەیەتی دێتە واتای رەتکردنەوە و زەوتکردنی سەروەری نەتەوەیی کورد، ئەم دوو بەرژەوەندییە سازشیان لە نێواندا نییە، بۆیە دەبێ وەک کورد بچینە ناو مەیدانی سیاسەت.

لە دوای ساغ بوونەوەمان لە سەر ئەوەی کە وەک کورد و بەیەکەوە دەچینە نێو مەیدانی سیاسەت لە گشت بوارەکانی ژیانی سیاسی و ئابوورییدا و پەیرەویی لەو ئەسلەی سەرەوە بکەین.

لە دنیای واقیعدا مەودایەک هەیە لە نێوان ویست و تواناکاندا، لە دنیای سیاسەت و بەرێوەبردنی ولاتاندا ئەم مەودایە بە سیاسەت پڕ دەکرێتەوە. نەتیجەی ئەم مەنتیقە ئەوەیە کە دەبێ رۆژ لە دوای رۆژ خۆمان بە هێزتر بکەین و تواناکانمان زیادتر بکەین تاکوو لە ویستەکەمان نزیکتر بینەوە.

لە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ولاتدا چ لە بەستێنی سیاسەتی ئارامدا بێت یان لە شەڕو پێکداداندا ئاسو و ئاراستەی ویستی ئێمە کە هەم لە خۆمان روون بێت و هەم بتوانین هاوپەیمان وەدەست خەین، داواکاریی گۆڕانی دێمۆکراتیکە. لە دنیای ئالۆزی سیاسەتی ناوخۆیی و ناوچەیی و جیهانیدا هێنانە ئارای پاکەتی داخوازییەکان، چارەسەر وکاریگەر نابێت، بەڵکوو دیتنی رەوتی رووداوەکان وەک پرۆسە کە بواری هەموو جۆرە گۆرانکاریی تێدایە،و ئێمەش لە هەموو رووداو و بەشەکانی ئەو پرۆسەیە ئاگادارنین ، گەیاندنی پەیامی گۆڕانی دێمۆکراتیک ،هەم گرینگە و هەمیش دروستە.

چ بکەین؟ و چۆنێ بکەین؟

کە وابوو دەتوانین بە ئاسانی رێککەوین کە ئەرکی ئێستامان بە هێزترکردنی رۆژ لە دوای رۆژی خۆمانە. ئەگەر ئەوەمان قەبووڵ بێ پرسیاری پیش روومان بریتی دەبێ لەوە کە چ بکەین و چۆنی بکەین؟

هاوکات و هاوشان لەگەل سیاسەتی دەروە دەبێ روومان لە میللەتی خۆمان بێ بۆ گەیشتن بەو هاوبیرییە( مایند سێتی) هاوبەشە کە باسمان لێوە کرد ، کە میللەت هاوڕا و هاودەنگ بوو ئەوجا هەم لە ئۆرگانیزاسیۆندا هەم لە سیاسەتی دەرەوەدا دەبینە خاوەن هێز.

دروستە پارێزگای جیاوازی وڵاتی ئێمە دابەشکراون بە سەر چەند جوگرافیایەکی سیاسی ناوچەدا، بەڵام لە یەک سەد ساڵی رابردوودا خەباتی کورد بۆ رزگاریی تەنیا جێگۆرکەی کردوە لە نێوان ئەم جوگرافیا جیاوازانەدا دەنا ناوەرۆک و ویست یەک بووە. بۆیە سروشتییە کە بڵێین:

یەکەم: تەجروبەی هەموو بەشەکان تەجرەبەی گشت کوردە و بۆ کەڵک وەرگرتنیش لەم تەجرەبانە دەبێ هاوفیکریی و هاوکارییمان هەبێ.

دووهەم: با بڵێین هەر چەندە لەبەر زۆر هۆکاری مێژوویی، دواکەوتوویی و ژێردەستەیی، ئێمە نەبووینە خاوەن ئەو بیرۆکە (مایند سێتە) هاوبەشە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستاندا، بەڵام سیاسەتی ناوچە و سیاسەتی جیهانیی پرسی کوردی وەک یەک پرس دەبینێت. لە هەمانکاتدا نابێ لە بیرمان بچێت کە لە سەردەمی ئێستادا بە تایبەت بەهۆی پرۆسەی رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشورەوە گشت میللەتی کورد هەنگاوی گەورەی مێژوویی هەڵهێناوە لە نزیک بوونە لە پێکهێنانی ئەو هاوبیرییە. سەردەمی ئێستا سەردەمی ساڵانی هەفتا و هەشتا نییە و نەوەدەکانیش نییە، پرسی میللەتی کورد رۆژ لە دوای رۆژ لە ئاستی ناوچەدا خۆی وەک پرسێکی جیددی بۆ سیاسەتی نێودەولەتی دەردەخات.

ئێستا کە گوتمان تەجروبەی کورد لە هەرشۆێنێک بێت تەجروبەی گشتمانە، چ دەرسێک لەم دووخالەی سەرەوە وەردەگرێن؟ تەجرەبەی باکوور یەک دەرسی کوورتمان دەداتە دەست، ئەوەش نابێ هیچ کاتێک بکەوینە دژی دنیای مۆدێرن. تەجروبەی کورتی ئەم چەند ساڵەی رۆژئاوا، پێمان دەڵێت کە لە ئیدارەی ناوخۆی وڵاتدا نابێ پشت لە ناوەرکی دنیای مۆدێرن کەینەوە، تەجرەبەی باشوریش دەرسی گرینگمان دەداتێ ، یەکەم ، پرسی رزگاریی کورد پرسی سەروەریی نەتەوەییە و بە بێ دابینکردنی ئەم ماف و دەستەڵاتە نابینە خاوەن مەیدانی کردەی سیاسی و ئابووریی خۆمان و دەرگا لە نەیاران دەکرێتەوە و ماڵمان لە یەک دەترازێنن و لە ئامانج دوورمان دەخەن. دووهەم ، کورد لە باشووردا هەرکاتێک پێکرا یەکگرتوو بوون دەستکەوتی تازەیان وەدەست هێناوە و هەرکاتێکیش لێکترازان حاکم بووبێ زەرەرمان کردوە، دەرسی سێهەم و گرینگی تر ئەوەیە کە کورد دەتوانێ ئیدارەی ئابووریی و سیاسەتی خۆی بکات و سەروەر بێت لە سەر چارەنووسی خۆیدا و ببێتە لایەن بۆ هاوپەیمانی لە گەڵ لایەنەکانی نێودەوڵەتیدا.

بۆیە رۆژهەلات پێویستە چەند خاڵان رەچاو بکات، بە تایبەت کە ئێستا دەرگای سیاسەتی نێو دەولەتی بە رووی ئەم بەشەش دەکرێتەوە و پرۆسەی گۆڕانکاریی بەرچاو لەبەر داڕمانی دەوڵەتانی ناوچە گوڕ و تینێکی بە هێزی گرتووە.

یەکەم: بەرژەوەندی بنەرەتی کورد کە رزگارییە لەبەرچاو وون نەکەن، ئەم بەرژەوەندییە لەگەڵ ئاڵای شیرو خورشیدی ناسیونالیزمی فارس یەک ناگرێتەوە، ئەم بەرژەوندییانە خاوەن دوو ناوەرۆکی ژیئۆپۆلیتیکی جیاوازن، تەنیا کاتێک سازانیان لە نێوان دەبێ کە بوونی یەکتر بسەلمێنن.

دووهەم: لە سەر بنەمای ئەم بەرژەوەندییە، دەرگای گەورە بکەنەوە بۆ دروست کردنی ئەو قەناعەتی گشتی و هاوبیرییە(مایند سێتە) هاوبەشە کە باسمان لێوە کرد، وەک ئەسلێکی پێویست بۆ سەرکەوتنمان و کۆکردنەوەی میللەت.

سێهەم: قەت وابیر نەکەنەوە کە لە سفر را دەست پێدەکەن، تەجرەبەی هەموو بەشەکانی کوردستان بە تەجرەبەی هاوبەشی کوردیی بزانین.

چوارەم: هەنگاوەکان پێکرا باوێین.

پێنجەم: هیچ میللەتێک بێ هاوپەیمان سەرناکەوێ، لەم پێوەندییەدا پێویستە بزانین کە دنیای مۆدێرن هەم هاوپەیمانە و هەمیش ناوەرۆکی سیاسەت و ژیانی ئێستا و داهاتوومانە.

شەشەم: سیاسەتمان بریتی بێ لە خۆ بەهێزکردن لە هەموو بوارەکاندا.

حەوتەم: پەیامی روونمان هەبێ کە ئەوەش بریتییە لەوەی کە ، ئێمە کوردین و وەک کورد خوازیاریی گۆڕانی دیموکراتیکین لە ئێران و لە ناوچەدا و هاوپەیمانی گشت ئەو لایەنانەین کە خوازیاری ئەم داخوازیانەن.

19/6/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان