شۆڕش عەزیز سورمێ
خوپێشاندان لە شارە گەورەکانی ئێران وەک ئەسفەهان، شیراز، ریشت و تارانی پایتەخت لە دژی ئەو قه‌یرانە سەختەی ئابوریيەى كه ماوەيەكە وڵاتەكە دووچاری بووه‌تەوە بەردەوامە.
هۆکاری سەرەکی ئەم کێشەيە خودی دەستەڵادارانە کە پارەیەکی زۆر لە شەڕە ناوخۆیيەکانی سووریا، عێراق و غەززه و یەمەن سەرف دەکەن، ئەمەش تەنیا بۆ سەلماندن و چەسپاندنى کیانی شیعیە لە ناوچەکەدا.
هه‌ر ئەم بارودۆخە ئاڵۆزييەش بووه‌تە هۆكارى دابەزینی بەهای دراوی ئێرانی، كە لە مانگی ئازاری رابردووەوە دەستی پێکردوە تا ئێستاش بەردەوامە. بەڵام وادیارە ئێران پشتی بە کرێملین قایمە.
رووسیا بەرده‌وام له گشت بواره‌کانى سیاسی و ئابووری و بازرگانی و پاراستندا، پاڵپشتی ئێرانی کردووه، به‌تایبه‌تیش له کاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کانیدا له‌گه‌ڵ ويلاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوادا، له‌مه‌ڕ به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌که‌ی و هەميشە یارمه‌تی تارانی داوه.
هه‌رچه‌نده ئێران له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیيه‌وه توڕه‌ییه‌کی زۆری له‌سه‌ره، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووسیا هه‌ر به‌رده‌وام بووه له پاڵپشتیکردنی، بێگومان ئه‌م پاڵپشتی کردنه‌شی له ئێران بێ به‌رامبه‌ر نه‌بووه، به‌ڵکو قازانجی دارایی و بازرگانی یه‌کجار زۆری لێکردووه، که به ده‌یان ملیار دۆلار مه‌زنده ده‌کرێت.
ئه‌و پرسیاره‌ی که لێره‌دا لامان دروست ده‌بێت ئه‌وه‌یه ئایا موسکۆ ئه‌و پاڵپشتیکردنه‌ی له تاران به کارتێکی گفتوگۆکردن داده‌نێت له‌گه‌ڵ واشنتۆن بۆ خزمه‌تکردنی ئه‌و دۆسیه و کێشانه‌ی که زۆر گرنگترن بۆ رووسیا؟
یاخوود پاڵپشتیکردنی له تاران سیاسه‌تێکی ستراتیژییه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که رووسیا ده‌یدات نەک تەنیا بەرامبەر بە ئێران بەڵکو بۆ پاراستنى رژێمی ئەسەديش لە سوریا؟ سەرۆک پوتین ئەمەی هەموو بۆ ئەوەیە بتوانێ ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوانتر بکات لە ناوچەکەدا.
له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌توانین هۆکاره‌کانی ئه‌و پاڵپشتیکردنه‌ی رووسیا له ئێران به چه‌ند خاڵێک ئاماژه پێبده‌ین، یه‌که‌میان سیاسه‌تی رووسیا به‌رامبه‌ر به ئێران و هه‌ندێک له ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌کانی ئێران له ناوچه‌که‌دا وه‌کو سووریا، به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانیيه‌کانی نێوان هه‌ردوولادا.
دووه‌میان ئێران گرینگ‌ترین و گه‌وره‌ترین کڕیاره بۆ رووسیا له بواری کڕینی چه‌ک و ته‌کنیکیه ئه‌تۆمیيه‌کانی رووسیادا، ئه‌و ته‌کنیکه رووسییه‌ی که بۆ مه‌به‌ستی چه‌کی ئه‌تۆمی به‌کاری دێنێ.
سێیه‌میان په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزییه‌که‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا، پاڵی به مۆسکۆ ناوه پشتگیری له تاران بکات له دژی ویست و خواسته‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت زیاتر خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا زاڵ بكات.
چواره‌میشیان رووسیا به پاڵپشتیکردنی له ئێران ده‌توانێت وا بکات ئێران یارمه‌تی جیاخوازه‌کانی چيچا‌نستان نه‌دات، ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ پوتین که به‌ده‌ستی هێنا له‌به‌رده‌م هاووڵاتیانی رووسیای فیدراڵ.
به‌هه‌رحاڵ هه‌رچه‌نده له هه‌ڵوێستی رووسیا قووڵ بینه‌وه ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌که‌ی وه‌کو مه‌سه‌له ئه‌تۆمیيه‌که‌ی ئێران به نادیاری ده‌مێنێته‌وه، چونکه رووسیا چه‌ندین کێشه‌ی تری هه‌یه که هه‌وڵده‌دات چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا بێت، له‌وانه‌ش گرینگ‌ترینیان که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و فشارانه‌یه، که ئه‌وروپا خستویه‌ته سه‌ر وڵاته‌که‌ی له رێگه‌ی رێکخراوه نا حکوومی و ده‌زگا مرۆڤایه‌تیيه‌کان به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له رووسیای جیاخوازدا کار ده‌که‌ن وه‌کو (ئه‌بخازیا و ئۆستياى باشوور).
12/8/2018