فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

رامان قەوامی

ڕۆژی دووشه‌مه‌ سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا له‌ هڵسینكی پایته‌ختی وڵاتی فینله‌ندا كۆدەبنەوە. كۆبوونه‌وه‌ له‌ جۆری لووتكه‌ له‌ نێو دوو وڵاتدا له‌ ڕاستیدا به‌ واتای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ دوو كه‌س دێت كه‌ هه‌ردووكیان زۆر له‌ خۆبایین و زۆر حه‌زیان له‌ خۆیانه‌، به‌ واتایەكی دیكه‌ دانیشتنی دوو كه‌سی نارسیستە. له‌ زۆربه‌ی ئه‌م لووتكانه‌دا دوو سه‌رۆك به‌ پێشنیار و به‌رنامه‌گه‌لێك كه‌ پێشووتر باسی ته‌واویان به‌ نهێنی له‌ سه‌ر كردووه‌، بڕیارگه‌لێكی كۆتایی ده‌ده‌ن و دواتر له‌ چه‌ند دانیشتنی نهێنی و ئاشكرا ده‌یكه‌ن به‌ په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.

گرنگی ئه‌م دانیشتنه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌م لووتكه‌یه‌، ترافیكێكی دیپلۆماسی له‌ نێوان وڵاتانی هاوپه‌یمان و دۆستی هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌ چوو. گرنگترینیان دانیشتنه‌كان برییتی بوون له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ و هه‌روه‌ها سه‌ردانی گه‌وره‌ ڕاوێژكاری ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كارۆباری نێوده‌وڵه‌تی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی بۆ ڕووسیا. له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ بنیامین نه‌ته‌نیاهوو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌م سه‌ردانی مۆسكۆی كردووه‌ و هه‌میش سه‌ردانی مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی حكوومه‌تی فه‌له‌ستین بۆ ڕووسیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ ڤیلادمیر پووتن ده‌ریده‌خات كه‌وا كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ترەمپ و پووتن له‌ سه‌ر گه‌یشتن به‌ بڕیارگه‌لێك ده‌بێت له‌ سه‌ر داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ تایبه‌تی پرسی سووریا و ئێران.

ڕووسیا سوودمه‌ندی یه‌كه‌م له‌ ئابلۆقه‌كانی سه‌ر ئێران

له‌ ڕاستیدا ڕووسیا چه‌نده‌ له‌ به‌ره‌ی دۆستانی ئێران بژمێرین، دوو ئه‌وه‌نده‌ش له‌ به‌رچاومان بێت كه‌وا ڕووسیا كه‌ڵك له‌ گوشاره‌كانی(زۆرتر گوشاره‌ ئابوورییه‌كان) سه‌ر ئێران وه‌رده‌گرێت. بۆ نموونه‌ له‌ لایه‌ك گۆشه‌گیر بوونی ئێران ده‌ستی ڕووسیا [به‌ هۆی پێگه‌ی له‌ دابین كردنی وزه‌ی وڵاتانی جیهان] بۆ كۆنترۆل له‌ سه‌ر سیاسه‌ت و سه‌رچاوه‌ سرۆشتییه‌كانی ئێران‌ ئاوەڵا ده‌كات. و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئابلۆقه‌ی وزه‌ له‌ سه‌ر ئێران نرخی نه‌وت به‌ هۆی كه‌م بوونی له‌ بازاڕه‌ جیهانی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ڕووسیا یه‌كێك ده‌بێت له‌ وڵاته‌ یه‌كه‌مه‌كانی سوودمه‌ند له‌م ئابلۆقه‌یه‌.

له‌م ڕوانگه‌وه‌،‌ لووتكه‌ی ترامپ-پووتن زۆرتر له‌وه‌ی كه‌وا ڕووسیا هه‌وڵ بدات یارمه‌تی ئێران بدات، له‌ لایه‌ك په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌وه‌یكه‌ ئابلۆقه‌ و گۆشه‌گیری سه‌ر ئێران چه‌نده‌ ده‌توانێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و وڵاتانی هاوپه‌یمانیان نه‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. چۆنكه‌ له‌ حاله‌تی به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری نرخی نه‌وت، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپا و زلهێزه‌كانی ئاسیا وه‌كوو چین و هیندستان ده‌بن. و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ چه‌نده‌ ئه‌م لووتكه‌یه‌ [به‌ گۆشار خستنه‌ سه‌ر ئێران] ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری ئاسایی كردنه‌وه‌ی باری ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ تایبه‌تی سووریا و عێراق بدات. هه‌ر یه‌ك له‌ پووتن و ترەمپ هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ جۆره‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بخه‌ن. بۆ نموونه‌ سه‌ركه‌وتن بۆ ترەمپ گه‌یشتن به‌ په‌یمانێكه‌ كه‌ هه‌م ڕووسیا و هه‌میش ئەمریكا تێیدا براوه‌ بن. به‌ڵام سه‌ركه‌وتن بۆ پووتن ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا ڕووسیا زۆرتر له‌ ئەمریكا سه‌ركه‌وتن له‌م دانیشتنه‌ به‌‌ ده‌ست بخات. هه‌ر بۆیه‌ حاله‌تگه‌لێكی وه‌ها كه‌ ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامی هاوبه‌شی زۆرتر ده‌كه‌ن، به‌ سوودی ئێران بشكێته‌وه‌.

كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی سووریا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی لایه‌نه‌كاندایه‌‌

هه‌ر به‌و جۆره‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ جیاوازه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌ركه‌وتوون، هه‌موو كه‌سێك له‌ سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌ ده‌سه‌ڵات هاوئاهه‌نگن. ته‌نیا كێشه‌یه‌ك كه‌ هه‌موو لایه‌نێك وه‌كوو ئاسته‌نگ باسی ده‌كه‌ن كاریگه‌ری و هێزی ئێرانه‌ له‌ سووریا. شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی سووریا خه‌ریكه‌ ده‌بێت به‌ كێشه‌یه‌ك قووڵ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار. درێژخایه‌ندنی شه‌ڕه‌كه‌ خه‌ریكه‌ سووریا ده‌كات به‌ ئەفغانستانێكی دیكه‌ بۆ ڕووسیا كه‌ چیدی ئابووری و هه‌ستی نه‌ته‌وی هاوڵاتیانی و باری ئابوورییان به‌رگه‌ی ناگرێت. له‌ سه‌ردانی دواییم بۆ ڕووسیا یه‌ك بۆچوون زۆر باو بوو له‌ نێو خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌: ''پووتن پێگه‌ی ڕووسه‌كانی له‌ جیهان به‌رز كرده‌وه‌، به‌ڵام شه‌ڕی سووریا و ئاكامه‌كانی باری ئابووری خراپتر ده‌بێت و گه‌نده‌ڵی له‌ وڵاته‌كه‌ به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر ده‌ڕوات، ئێمه‌ ناتوانین به‌رگه‌ی ئه‌مانه‌ بگرین.''

ئیسرائیل ترسی له‌ به‌هێزبوونی زیاتری پێگه‌ی ئێرانه‌ له‌و وڵاته‌ به‌ هۆی شه‌ڕی سووریا. ئه‌رده‌ن ترسی له‌ دزه‌ كردنی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ له‌ سووریا شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ ناو وڵاته‌كه‌ی هه‌یه‌. توركیا به‌رگه‌ی یارمه‌تیدانی چه‌كداره‌كان و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ناگرێت. حكوومه‌تی لوبنان ترسی له‌ شه‌ڕ حزبۆللای لوبنان و ئیسرائیل به‌ هۆی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌. وڵاتانی ئه‌ورووپا به‌رگه‌ی په‌نابه‌ری زۆرتر ناگرن. ته‌نانه‌ت ئێرانیش به‌ هۆی باری سیاسی و ئابووری وڵاته‌كی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌بینێ كه‌وا شه‌ڕی سووریا كۆتایی پێبێت. به‌ڵام كێشه‌ له‌مه‌دایه‌ كه‌وا كه‌س نایهه‌وێت ئێران به‌شی هه‌بێت له‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌سه‌د و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری له‌و ناوچه‌یه‌ بمێنێت.

له‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ گه‌وره‌تر باری ئابووری جیهانه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئاڵۆزی سیاسی له‌ چه‌ند وڵاتێك بۆ ماوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری وڵاتگه‌لێك بكات، به‌ڵام شه‌ڕێك كه‌ درێژخایه‌ن بێت و نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی له‌ ناوچه‌یه‌ك مه‌ترسی گه‌وره‌تری ئابووری و ناسه‌قامگیری ئابووری په‌ره‌پێده‌دات.

یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ كه‌ ترەمپ ده‌یهه‌وێت به‌ زووترین كات شه‌ڕی سووریا كۆتایی پێبێت و هێزه‌كانی له‌ سووریا بهێنێته‌وه‌، باری ئابووری وڵاته‌كه‌یه‌. بۆ ترامپ كه‌ سه‌رۆككۆمارێكی گۆشه‌گیره‌ (ئایسۆله‌یشنیست) ئابووری له‌ پله‌ی سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێك دێت. درۆشمی ''ئامریكا پێش هه‌موو شتێك'' [كه‌ یه‌كه‌مجار له‌ لایه‌ن و.ویڵسۆن باسی لێكراوه‌] به‌ واتای به‌هه‌ده‌ر نه‌دانی ئابووری ئەمریكایه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش بۆ په‌ره‌پێدان به‌ هێزی سیاسی ئامریكا بێت. ترەمپ و ڕاوێژكاری ئاسایشی وڵاتەكەی جان بۆڵتن لایه‌نگری كشانه‌وه‌ن له‌ سووریا، له‌ كاتێكدا مایك پۆمپیۆ وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ و مایك پێنس جێگری ترامپ لایه‌نگری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئامریكان له‌ سووریا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و پارێزگاری كردن له‌ هاوپه‌یمانانی ئەمریكا. ده‌رچوونی ئەمریكا په‌یوه‌سته‌ به‌وه‌یكه‌ چه‌نده‌ ڕووسیا ده‌توانێت به‌ كرده‌وه‌ دڵنیایی بداته‌ ترەمپ كه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئەمریكا و هاوپه‌یمانانی پارێزراو ده‌بێت. ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش زۆر لاوازه‌ چونكه‌ هه‌م له‌ كاتی جۆرج دبیلیو بووش و هه‌میش له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دوایی سه‌رۆككۆماری ئەمریكا، پووتن نیشانیدا كه‌وا ڕووسیا به‌شی زۆرتری وه‌كوو زلهێزێك ده‌وێت له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی-ئابووری هه‌نووكه‌یی و له‌ چاوی زۆر له‌ كاربه‌ده‌ستانی ئەمریكا ڕووسیا زۆر مه‌ترسیدارتره‌ له‌ چین بۆ ئامریكا و هه‌روه‌ها بۆ وڵاتانی هاوپه‌یمان. له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ گۆشار له‌ سه‌ر ترەمپ له‌ لایه‌ن پاوانخوازه‌ ده‌سته‌ سێیه‌مه‌كان( نێۆ كۆنسرڤاتیڤه‌كان) وه‌كوو مایك پێنس و مایك پۆمپیۆ بۆ پاڵدان بۆ لاواز كردنی ڕووسیا وه‌كوو مه‌ترسییه‌ك له‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئامریكا، ناتۆ و ئۆكراین زۆره‌.

هه‌ر بۆیه‌ دانیشتنی پووتن و ترەمپ زیاتر له‌وه‌یكه‌ په‌یوه‌ندی نێوان ئەمریكا و ڕووسیا باشتر بكات له‌وانه‌یه‌ ته‌نیا له‌ سه‌ر شه‌ڕی سووریا و لاوازكردنی پێگه‌ی ئێران بێت به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ردوولا پابه‌ند بكات به‌ لاواز كردنی ئێران له‌ سووریا و چاوه‌ڕوانی زیاتر له‌م دانیشتنه‌ له‌وانه‌یه‌ واقیعبینانه‌ نه‌بێت. له‌ راستیدا پووتن نیشانی داوه‌ كه‌وا ئەمریكا و هاوپه‌یمانانی ناتوانن به‌ ته‌نیایی پاشه‌كشێ پێبكه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌. بۆیه‌ ئاستی پاشه‌كشێ كردن به‌ ئێران په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌وه‌یكه‌ چه‌نده‌ ترەمپ پاشه‌كشێ له‌ هه‌ڵوێستی له‌ سه‌ر "كرایمیا" ده‌كات. چه‌نده‌ ئەمریكا پاشه‌كشێ ئێرانی ده‌وێت له‌ سووریا، ئه‌وه‌نده‌ش پووتن ده‌یهه‌وێت كه‌ ئۆكرانیا ده‌ست له‌ "كرایمیا" ھەڵگرێت. بابه‌تێك كه‌ به‌ هۆی زاڵبوونی میدیا ڕۆژئاواییه‌كانه‌وه‌ ناكه‌وێته‌ به‌ر باس و هه‌تا ئێستا به‌ بێ چاره‌سه‌ری ماوه‌ته‌وه‌. لووتكه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ فینله‌ندا له‌وانه‌یه‌ ببێت به‌ سه‌ره‌تاییه‌كی تازه‌ و له‌وانه‌شه‌ كه‌سایه‌تی ترەمپ و پووتن وه‌كوو دوو سه‌رۆككۆمار كه‌ له‌ خۆباییان له‌ هه‌موو سه‌رۆكێكی دیكه‌ زیاتره‌ كێشه‌كان له‌وه‌ی كه‌ هه‌ن ئاڵۆزتر بكات.

27/7/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان