فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

هێدی هەولیری

وای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر دوو وه‌زیری توركیادا سه‌پاند (وه‌زیری دادو به‌رگری)، به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار دابه‌زی، هه‌روه‌ها له‌رووی ئیداریشەوە كاریگه‌ری خراپی بۆ حكومه‌تی توركیا هه‌بوو، بۆیه‌ توركیا خۆی ئاماده‌ ده‌كات تا وه‌ڵامی ئه‌مریكا بداته‌وه‌.
ماوه‌یه‌كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكاو توركیا له‌دۆخێكی نیمچه‌ ئاڵۆزو ساردی تێكه‌وتووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن: ئه‌مریكاو توركیا جه‌نگێكی ژێر به‌ژێری و له‌جه‌نگێكی ده‌روونیه‌وه‌ چوونه‌ته‌ ناو جه‌نگێكی سارد هاوشێوه‌ی جه‌نگی ساردی نێوان ڕوسیاو ئه‌مریكا.

گه‌ڕێكی دیكه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان وڵاتانی زلهێزی دنیا به‌ئامانجی ده‌ستخستنی زۆرترین ده‌ستكه‌وت و مانه‌وه‌ وه‌ك هێزێكی كاریگه‌رو مشه‌خۆر له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهاندا به‌گشتی به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌مریكا، ئه‌وه‌ واده‌كات توركیا بیر له‌وه‌ بكاته‌وه‌ جه‌نگه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك كه‌م هه‌ستی پێ بكرێت. دروستبوونی كێشه‌و ململانێ هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی تا ئێستا بۆ ئه‌و دوو وڵاته‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ له‌دواجاریشدا له‌ 9ی كۆتا مانگی ساڵی 2016 كاتێك قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ برانسۆنی ئه‌مریكی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌‌ به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به‌ڕێكخراوه‌كانی (گوله‌ن)‌و (په‌كه‌كه‌)وه‌ ده‌ستگیركراوه‌‌و سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپی، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ئاماده‌ نه‌بوون به‌ ته‌واوه‌تی ئازادی بكه‌ن، به‌ڵكو به‌ده‌ست به‌سه‌ری هێشتیانه‌وه‌. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی توركیا دژ به‌نه‌یاره‌كانی ناوخۆو په‌نادانی نه‌یاره‌كانی به‌تایبه‌تی فه‌تحوڵلا گوله‌ن، كه‌ ئێستا به‌گوله‌نیه‌كان ناو ده‌برێن ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ ئیسلامیه‌ به‌كار ده‌هێنێت دژ به‌ توركیا له‌ڕاستیشدا خۆی دژی هاوبیرانی گوله‌نه‌. هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ئه‌و قه‌شه‌یه‌وه‌ نێوانی توركیا و ئه‌مریكا خراپ تێكچووه‌و گەیشتووەتە ئەوەی سزای ئابووری به‌سه‌ر یه‌كتریدا بسه‌پێنن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ هه‌موو كێبڕكێ و جێ پێخۆشكردنی خۆیانه‌ زیاتر له‌ناوچه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك هاوكێشه‌ی سیاسیی و سه‌ربازی به‌گۆڕانی تازه‌وه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێن و له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تری له‌وه‌ی پێشوو به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.

سه‌وداكردنی گوله‌ن و قه‌شه‌ ئه‌ندرۆ ئه‌گه‌رێكه‌ له‌به‌رده‌م هه‌ردوو ده‌زگای هه‌واڵگری سی ئای ئه‌ی و میت-دا، كه‌ نوسه‌ری تورك له‌رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت) به‌ناوی ئه‌سڵی ئایدنتا شباش ئه‌و بابه‌ته‌ی وروژاندووه‌، به‌ڵام پێناچێت ئه‌و پێنیاره‌ سه‌ر بگرێت، يان باس له‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ هاكان ئاتیلا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵك بانك له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ سه‌ودا بكرێت، (هاكان ئاتیلا به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵك بانك بوو له‌ توركیا، دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستە له‌ ئه‌مریكا ده‌ستگیر كرا، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی درایه‌ پاڵ كه‌ ده‌ستی له‌گه‌ڵ ره‌زا سه‌رافدا تێكه‌ڵ كردووه‌، تا ئالوگۆڕی بازرگانیی ئاڵتون به‌شێوه‌ی قاچاخ له‌گه‌ڵ ئێراندا بكه‌ن)، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی ترسی زۆر له‌گوله‌نیه‌كان و سه‌رهه‌ڵدانیان دژ به‌ ئه‌مریكاو ڕاستبوونه‌وه‌یان له‌ توركیا ده‌كرێت. ‌ پاش كۆده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی تەمموزی 2016 له‌ توركیا جارێكی تر ئه‌وه‌ی یه‌خه‌ی توركیای گرتووه،‌ یان دوای هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تى و په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 24ـى حوزه‌یرانى 2018، سه‌رۆكى ئێستاى توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خولێكى سه‌رۆكایه‌تى تازه‌ی بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ بۆ خۆى مسۆگه‌ر كرد، جگه‌ له‌وه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى (هاوپه‌یمانى گه‌ل) له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ییدا زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى به‌ده‌ستهێنا.

ئێستاش ئه‌و شه‌ڕه‌ی توركیا ده‌یه‌وێ بیكات جارێكی تر گوزارشته‌ له‌سه‌ركه‌وتن و عه‌رزی عازه‌لات ده‌نوێنێ، ئه‌وه‌شی ڕووده‌دات له‌ سه‌ودا پێكردنی قه‌شه‌و گوڵه‌ن نین، به‌ڵكو له‌پشتیه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌رهاوێشته‌ی مێژوویی و سیاسیی و ئابووریی ناوچه‌كه‌یه‌ توركیاو ئه‌مریكای گه‌یاندووه‌ته‌ ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ له‌یه‌كتركردن، كه‌ به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی له‌مێژووی نوێدا تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ توركیا هه‌رگیز نه‌گه‌شووه‌ته‌ ئه‌م ئاسته‌ له‌ خراپی‌و بارگرژیدا هه‌رچه‌نده‌ ئاڵۆزبووه‌ به‌بیانووی جیاجیا ، به‌ڵام وه‌ك ئێستا نا! به‌بیانووی ناشیرینكردنی نه‌یارانی تورك وه‌ك گروپی گوله‌ن و په‌كه‌كه‌، ئه‌وه‌ش بۆ توركیا ئاسانه‌ به‌تایبه‌ت وه‌ك هێزێكی ناتۆ قسه‌و بڕیاره‌كانی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌ڕوات و ده‌ستی به‌سه‌ر زۆر شوێندا ده‌ڕوات وه‌ك له‌نموونه‌ی سوریاو عێراق و به‌شێك له‌وڵاتانی چوارده‌وری خۆی. بیرمان نه‌چێت ئه‌مریكا ناتوانێت به‌ئاسانی به‌ربه‌ره‌كانێی توركیا بكات، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كانیشیدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌پارێزێت. كۆی ئه‌و شه‌ڕو ململانێیه‌ی ئه‌مریكاو توركیا هه‌یانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعش به‌تایبه‌ت توركیا شه‌ڕێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی سارد له‌گه‌ڵ ڕوسیا هه‌بوو، به‌ڵام وه‌ك ده‌وترێت ئه‌وكات ئه‌مریكا نه‌یده‌ویست ئێران و ڕوسیا پێ بخه‌نه‌ ناو سوریا له‌و شه‌ڕه‌دا، به‌تایبه‌تیش كاتێك توركیا ویستی‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر هێزه‌ كوردیه‌كان نزیك له‌په‌كه‌كه،‌ به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌وانی پر چه‌ك كردو پارێزگاریان لێكردن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌مریكا توركیای‌ نیگه‌ران كردو زیاتر نزیكبوونه‌وه‌ له‌روسیا و په‌یوه‌ندیه‌كان گرژی تێكه‌وت.

به‌وپێیه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌ندامێكی چالاكی ڕێكخراوی باكوری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ)یه‌. ئه‌ندام بوونیش له‌ڕێكخراوێكی ئه‌منی له‌م شێوه‌یه‌دا ئیمتیازاتی ئه‌منی و سه‌قامگیری زۆری بۆ توركیا دابینكردووه‌، به‌جۆرێك له‌ ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ پاشخانه‌ ئیسلامیه‌كه‌یدا ئۆردوغان وه‌ك یاریزانێكی سه‌رسه‌خت له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا هه‌ڵ ده‌كات و بوونی له‌ناوچه‌كه‌دا بووه‌ته‌ ئه‌مری واقیع، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی حزب و گه‌مه‌كردن له‌سیاسه‌تدا له‌ نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كانه‌وه‌ تا ئۆردوغانی ئێستا زۆرین ئازاریان چه‌شتووه‌و له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ڕأهاتوون. سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا و ئه‌مریكاش، له‌ئێستادا له‌ نزمترین ئاستى متمانه‌دایه‌و قه‌یرانه‌كانى هه‌ردوولاش ڕوویان له‌زیادبوون كردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌ دۆسیه‌ى پێ قایمكردن له‌ناوچه‌كه‌دا، كه‌ ئه‌مریكاو ئێران وه‌ك دوو ڕكابه‌ر بۆ سه‌ر یه‌كتری به‌هه‌ڕه‌شه‌ بۆسه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی خۆیان له‌قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن. هاوكات به‌هۆى ده‌ستوه‌ردانى توركیاوه‌ له‌ كاروبارى عه‌ره‌بدا، بارگرژى له‌نێوان ئه‌و وڵاته‌و چه‌ندین ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بیدا سه‌ریهه‌ڵداوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ له‌ 15 نیسانى 2018 ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى له‌ لوتكه‌ى "ده‌مام" كۆبوونه‌وه‌ تاوه‌كو چۆنیه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تێرۆر تاوتوێ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی نازانرێت! ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌هۆى ده‌ستوه‌ردانى توركیاوه‌ له‌ قه‌یرانى ده‌وڵه‌تانى كه‌نداودا، په‌یوه‌ندی نێوان توركیا – ده‌وڵه‌تانى كه‌نداو به‌م دواییانه‌ دووچارى بارگرژى بۆته‌وه‌، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكدا كه‌ توركیا سووره‌ له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنى قه‌ته‌ڕ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ دێت.......

له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى بارگرژى زیاترى ده‌ره‌كى رووبه‌ڕووده‌كه‌نه‌وه‌. ئێستاش كاتێك ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕوویان ده‌وه‌ستێنه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا له‌ململانێدان و قۆناغێكی دیكه‌ی هه‌ستیاریان له‌به‌رده‌مدایه‌ ئه‌ویش گه‌ماڕۆی سیاسیی و ئابووریه‌ وه‌ك گه‌مارۆی فرۆشتنی چه‌ك و چه‌ندین بابه‌تی دیكه (كه‌ له‌ڕابردوودا ڕوویدا)‌، ئیتر نازانرێت پاش چاكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ناوخۆی توركیا چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌مارۆیه‌ ده‌كات؟ هاوكات هه‌ڕه‌شی به‌رده‌وامی سه‌رانی ڕۆژئاواش ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێجار له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا حیساب بۆ بوونی ده‌كرێت وه‌ك ده‌وڵه‌تێك خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سیاده‌و عیملاقی له‌ناوچه‌كه‌دا، هه‌ندێجاریش شكست یه‌خه‌ی گرتووه‌ و له‌ململانێدا كشاوه‌ته‌وه‌.

22/8/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان