فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

cejni ramazan

پەیامی پیرۆزبایی بزوتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

هاۆنیشتیمانە بەرێزەکان

خەلکی موسولمان و یەکتاپەرستی کوردستان

مانگی ڕەمەزان بۆ ئیمانداران، مانگی خێرو بەرەکەتە، و مانگی گەڕانەوەو پێداچونەوەیە بە کرداری یەکساڵەی مرۆڤی خوداناس و خاوەن بیرو بڕوایە. وەک ئاشکرایە لەموبارەکی ئەم مانگەدایە کە لە لایەن جبرەئیلی ئەمینەوە قورئانی پیرۆز بۆ ڕزگاری مرۆڤ و رەهابوونیان لە گوناح و ژیانی پر لەجەهالتی مرۆفایەتی، بۆ حەزرەتی موحەممەدی خاتەم‌الئەنبیا بوو بەخەڵات ونازڵ کرا، و مێژوی ژیانی بەشەرییەت وەرچەرخانی ئەرێنیی و پر لە راستگاری بە سەرداهات، و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانی بەئاشتی و رێزدانان، کرایە نورم و کەلتوری ژیانی کۆمەلگای بەشەری.

هەر بۆیە وەک بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان بەم بۆنە پیرۆزەوە، لە خودای گەۆرە و میری مەزن دەپاڕێینەوە، گشت لایەکمان بەرەۆ ڕێگای ڕاست و خودایی هیدایەت بکات، و بە دورمان کات، لە هەوا و نەفس و ئاکاری شەیتانی و لە خۆبایی بونی دونیای فانی.

بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەبۆنەی جێژنی پیرۆزیی رەمەزان، پیرۆزبایی لە هەموو گەلانی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهان، ئێران و بە تایبەت کوردستان دەکات،و جێژنێکی پر لە خۆشی و تەبایی بۆ گشت لایەک بە ئاوات دەخوازێ. هەر لەم پەیوەندییەشدا بزووتنەوە گشت لایەک دلنیا دەکاتەوە، کە لەئەنجامی پشتبەستن بە خوا و یەکانگیری و یەکریزی نەتەوەیی و سازانی نیشتیمانی‌‌دایە، کە تەنگانەکان بەرکورت دەبنەوە، و سەئەنجام ئێمەش وەک گەلی کورد لە لەئەنجامی خەبات لەپێناۆ چەسپاندنی چەمکگەلی وەک: لێکتێگەیشتن و پێکگەیشتن، سازان و  ئاشتی نەتەوەیی، ئازادی، دیمۆکراسی و عەدالەتی کۆمەلایەتی، و هەروەها هاۆژینی بەئاشتی و باشبژیویی‌دایە، کە بە ئامانج و ئاواتە لەمێژینیەکانمان دەگەیین.

جێژنتان پیرۆز و تاعەتی مانگی رەمەزانتان قەبوول بێت ئینشالا

 بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان

14/6/2018

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان