ئیسماعیل زوورمه‌ند
هێستاکه و له دنیای ئه‌مڕۆ دا کاتێک باس له پێشێلکاری ماڤی مرۆڤ و دڕنده‌یی و سه‌رۆرۆیی وڵاتان ده‌کرێ که‌م وڵات و لایه‌ن و که‌س هه‌یه که باس له رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌کا و له‌م بواره‌وه ئه‌م رژیمه نه‌ناسێ.
پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ گه‌یشتۆته جێگایه‌ک که رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووکان له ساڵی ١٩٨٤ زایینی به‌ولاوه، نوێنه‌ری تایبه‌تی بۆ کاروباری مافی مرۆڤ له ئێران دیاری ده‌کا و تاکوو هێستاش و هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێک، به هۆی پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ له لایه‌ن رژیم کۆماری ئسلامییه‌وه ئه‌م کاره‌ی درێژه ده‌دا. به‌ڵام کۆماری ئیسلامی نه‌ته‌نیا ناهێڵێ که ئه‌و نوێنه‌ره سه‌ردانی ئیران بکات، به‌ڵکوو ئاماده نییه هیج هاوکارییکیان له‌م بواره‌دا له گه‌ڵ بکات. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش، شووڕای ماڤی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان "جاوید ره‌حمان" حقوق‌زانی پاکستانی وه‌ک هه‌واڵنێری تازه بۆ کاروباری ماڤی مرۆڤ له ئێران ناساند. نابراو بووه جێگری "عاسمه جه‌هانگیر" که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش به هۆی راوه‌ستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
پێشێلکارییه‌کانی ماڤی مرۆڤ ئێران ده‌بێته هۆی ئه‌وه که که‌سانێک زۆر جار له رووی ناچاری و زۆر جار به ویستی خۆیان (که‌یسی رۆژ و ساختگی)، په‌رته‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بن و خۆیان ته‌حویلی UN یا کۆنسوول رۆژئاوا له سه‌فاره‌تی وڵاتانی دراوسێ ئێران بکه‌ن و داوای په‌نابه‌ری بکه‌ن.
کاتێک که‌سێک به هه‌ر هۆیه‌ک ده‌بێته په‌نابه‌ر، له ماوه‌ی په‌نابه‌ریدا، له لایه‌ن UN یا سه‌فاره‌تی وڵاته‌کان دوو پرسیاری سه‌ره‌کی ئاراسته ده‌کرێ، یه‌ک: بۆچی له ئێران هاتییه ده‌رێ و وڵاتی خۆت جێهێشت؟ دوو: ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێیه‌وه بۆ وڵاتی خۆت چت به سه‌ر دێ؟ به‌م شێوه‌یه ده‌بێ په‌نابه‌ر بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری و چوون بۆ وڵاتی سێهه‌م بیسه‌لمێنێ که له وڵاته‌که‌ی خۆی کێشه‌ی هه‌یه و ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه، گیانی ده‌که‌وێته مه‌ترسێوه. به‌م شێوه‌یه و به سه‌لماندنی وڵامی ئه‌م پرسیارانه، زۆرینه‌ی کاته‌کان به وته‌ی په‌نابه‌ره‌کان و دۆخی ئه‌و وڵاته‌ی که جێیان هێشتووه قه‌بووڵیان ده‌که‌ن و به‌م شێوه‌یه دێنه وڵاتی سێهه‌م.
هه‌ر که‌سێک که وه‌ک په‌نابه‌ر خۆی گهیاندبیته وڵاتانی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت رۆژئاوایی، دوای ماوه‌یه‌ک ژیان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که به‌شی زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی که وه‌ک په‌نابه‌ر خۆیان گه‌یاندۆته وڵاتانی ده‌ره‌وه، دوای وه‌رگرتنی به‌رگه‌ی نیشته‌جێبوونی یه‌کجاری، ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ ئێرانی ژیر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی، بێ ئه‌وه‌ی که ئاوڕێک له رابرددوی خۆیان بده‌نه که کێ بوون و له به‌ر چی په‌رته‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بوون (بیر و باوه‌ڕ و لێدوان و ئاخافتنی ڕابردوو)، ده‌چنه سه‌فاره‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی (بنکه‌ی سیخوری و سپای پاسداران) و تۆبه‌نامه واژوو ده‌که‌ن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه و به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌ت بۆ دیته پێش که گه‌لۆ رژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران، پێشێلکاری مافی مرۆڤه؟!
هه‌ر چه‌ند ئامارێکی راسته‌قینه له رێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌م شێوه‌یه هاتووچۆی ئێران ده‌که‌ن له به‌ر ده‌ست دانییه، به‌ڵام به چاوخشاندنێک به ده‌ورووبه‌ر و پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه، ده‌بینین به‌شێکی زۆر له‌و که‌سانه یا ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌یان، به هۆکاری جۆراوجۆر هاتووچۆی ئێران ده‌که‌ن.
پیم وانییه ئه‌مرۆکه هیچ که‌س گومانی له‌وه دابێ که سه‌فاره‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌ره‌وه، بنکه‌یه‌که بۆ جاسووسی و له جێی که‌سانی سیاسی و دیپلمات، شوێنی که‌سانی ئیتلاعاتی و هێزه‌کانی سوپای پاسداڕنه. په‌س که وایه هه‌ر که‌سیک بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ده‌بێ له‌و فیلتێره تێپه‌ڕ بێت. شایه‌د ئه‌وانه‌ی که ده‌گه‌رێنه بۆ ئێران له دڵه‌وه هیج باوه‌ڕێکیان به رژیم نه‌بێ به‌ڵام گه‌رانه‌وه‌ی هه‌ر که‌سێک که وه‌ک په‌نابه‌ر خۆی ده‌گه‌یه‌نێته وڵاتانی ده‌ره‌وه و دوای وه‌رگرتنی ئیقامه‌ی هه‌تاهه‌تایی، ده‌گه‌ڕێته بۆ ئیرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، له قازانجی رژیم دایه و به شێوه جۆراوجۆر که‌ڵکی بۆ سه‌رکوتی هه‌ر چی زیاتری خه‌ڵکی لێوه‌رده‌گرێ که له درێژه‌دا به کورتی ئاماژه به چه‌ند خاڵیان ده‌که‌م.
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئه‌و که‌سه ده‌بێ بچێته سه‌فاره‌تی ئێران (بنکه‌ی ئیتلاعات و سوپای پاسداران) و له‌وێ تۆبه‌نامه واژوو کا و دان به‌وه دابنێ که ئه‌وه‌ی له رابردوو دا به‌رامبه‌ر رژیم کردوویه‌تی و وتوویه‌تی هه‌ڵه بووه و به کورتی بڵێی "به‌ڵی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران" و به‌م شێوه‌یه رێگه به هه‌موو کرده‌وه نامرۆڤه‌کانی رژیم به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و خه‌ڵکی ئازادیخواز خۆشتر کا.
دووهه‌م رژیمی کۆماری ئیسلامی له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێ و یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ی که ئیزن نادا نوێنه‌ری تایبه‌تی ریکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ سه‌ردانی ئێران بکا و رژیم له هاوکاریکردن له گه‌ڵی خۆ ده‌پارێزن، ده‌گرێته‌وه بۆ ئه‌م بابه‌ته. هه‌ر کاتێک که باس له پیشێلکاری مافی مرۆڤ له ئێران ده‌کرێ کۆمارئ ئیسلامی وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک که‌ڵک له‌و بابه‌ته‌وه وه‌رده‌گری و ئاراسته‌ی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکانی ئه‌کا و ده‌ڵی ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌رده‌مێک وه‌ک په‌نابه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا په‌نایان داون هێستاکه بێ هیچ کێشه و گرفتێک هاتووچۆی ئێران ئه‌که‌ن و هیج گرفتێکیان له ئێران نییه په‌س که وایه ئیمه پیشێلکاری مافی مرۆڤ نین.
سێهه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌گڕێته‌وه ئێران له ژێر چاوه‌دێری ناوه‌نده ئهمنییهتێکانی رژیم دان و ده‌بێ له هه‌ر شێوه لێدوان و قسه و ههلسووکهوتێک له کۆبوونه‌وه و تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیکان (ته‌نانه‌ت لایکی بابه‌تێک یا دروشمێک دژ به رژیم له فه‌یسبووک) و خۆپێشاندانێک دژ به رژیم چ له ده‌ره‌وه و چ له ژووره‌وه خۆ بپارێزن و له کاتی به‌ڕێوه‌چوونی شانۆکانی هه‌ڵبژاردن به‌شداری بکه‌ن و ناسنامه‌که‌یان مۆر بکرێ.
چوارم سووککردنی په‌نابه‌ری و کێشه سازکردن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که کێشه راسته‌قینه‌یان له گه‌ڵ رژیم هه‌یه و له وڵاتی دووهه‌م ده‌ژین. ئه‌و وڵاتانه‌ی که په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرن به سرنج‌دان به‌و راستییه‌ی که به‌شێکی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که وه‌ک په‌نابه‌ر، په‌نایان ئه‌ده‌ن دوایه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئه‌و وڵاته‌ی لێی هاتوون، خۆیان ده‌بوێرن له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ری دیکه یا له‌گه‌ڵ ئاسته‌می زۆر به‌ره‌وروویان ئه‌که‌ن. هه‌ر ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه که له چه‌ند ساڵی رابردوودا وڵاتانی کانادا و نۆروێژ بریارێک ده‌رکه‌ن که مافی هاووڵاتیبوون له‌و که‌سانه‌ی که هاتوچۆی ئێران ده‌که‌ن زه‌وت که‌ن و له راستیشدا بۆ ئه‌و وڵاتانه بۆته پرسیار گه‌ڵۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی کێشه‌یان هه‌بووه بۆ هێستاکه هاتوچۆی ئێران ده‌که‌ن؟
پێنجه‌م له‌م ڕێگه‌یه‌وه ئه‌رز و دراوی وڵاتانی بیانی بۆ وڵاتی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. کۆماری ئیسلامی به باشی له‌وه تیگه‌یشتووه که ئه‌وانه‌ی به هه‌ر شێوازێک په‌رته‌وازه‌ی هه‌نده‌ران بوون و دوایه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ئیران سه‌رمایه‌گوزاری له ماڵ و مڵک و شوێنه‌کانی دیکه (هه‌ر چه‌ند که‌میش بێت) ده‌که‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر دووک لایه‌نی تێدایه.
شه‌شم پاکانه‌کردن بۆ رژیمی دژه مرۆڤی کۆماری ئیسلامی له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه و بیستنی هێندێک وته‌ی بێبنه‌ما که ئێمه (که‌سانی په‌نابه‌ر) هاتوچۆی ئێران ده‌که‌ین و رژیم نه‌ته‌نیا هیج کارێکی پێمان نییه به‌ڵکوو رێگه خۆشکه‌ره بۆ هاتوچۆمان و به‌م شێوه‌یه ڕێگه خۆش ده‌که‌ن که‌سانێکی زیاتر ته‌سلیمی رژیم ببنه‌وه و بۆ واژۆکردنی به‌ڵگه‌ی خۆبه‌ده‌ستدانه‌وه سه‌ر شۆر که‌نه‌وه بۆ سهفارتهکانی رژیم.
به دیتنی هاتۆچۆی ئه‌و که‌سانه بۆ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام ئه‌و پرسیاره‌ت بۆ دێته پێش که گه‌لۆ ئه‌و رژیمه پێشێلکاری ماڤی مرۆڤه؟ که‌سانێک که سه‌رده‌مانێک بۆ گه‌یشتوون بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی هیچ شتێک نامێنێ دژ به رژیم نهیڵین و بۆ گه‌یشتن به‌و ئاواته، ده‌ستی یارمه‌تی و هاوکاری بۆ ئه‌حزابی دژبه‌ری رژیم و رێکخراوه‌کانی داکۆکاری ماڤی مرۆڤ و زۆر شوێنی دیکه درێژ ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام دوای گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست و تێپه‌ڕین له کێشه و گرفت، پشت له هه‌موو بیر و باوڕه و ئاخافتنهکانین ده‌که‌ن.
وڵامی پرسیاری سه‌ره‌وه به‌ڵێیه و هه‌روه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد کاتێک باس له پێشێلکاری ماڤی مرۆڤ و دڕنده‌یی و سه‌رۆرۆیی وڵاتان ده‌کرێ که‌م وڵات و لایه‌ن و که‌س هه‌یه که باس له رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌کا و ئه‌وه‌ی که جێگای سرنجه ئه‌وه‌یه که هاتوچۆی ئه‌و که‌سانه، ده‌ستی رژیم بۆ سه‌رکوتی زیاتر ئاواڵه ده‌کا و ده‌بێته هۆی ئه‌وه که رژیم زۆرتر له سه‌ر پێشێلکارییه‌کان مافی مرۆڤ سوورتر بێت و به‌م هۆیه‌وه نه ته‌نیا رێگه نه‌دا نوێنه‌ری رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ سه‌ردانی ئێران بکات، به‌ڵکوو ئاماده نییه هیج هاوکارییکیان له‌م بواره‌دا له گه‌ڵ بکات.
به پێی ئه‌م خاڵانه‌ی که له سه‌ری ئاماژه‌مان پێدا و چه‌ندین بابه‌تی دیکه‌ی سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری و... که لێره‌دا جێگای ئاماژه‌ی نییه رژیم به ته‌واوی له راستای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌ڵک له‌م بابه‌ته وه‌رده‌گرێ و مرۆڤ دێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆت ده‌کرێ وڵاتی خۆت جێنههێلی، چونکه شێوه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ رژیمی سه‌ره‌ڕۆ و زاڵم زۆره و ئه‌گه‌ریش به هه‌ر شێوه‌یه‌ک رێگای هه‌نده‌رانت گرته پێش و وه‌ک په‌نابه‌ر وڵاتانی بیانی په‌نایان دای (هه‌ر چه‌ند زۆربه‌ی وڵاته‌کان مافی ئه‌وه‌ت پێده‌ده‌ن که دوای وه‌رگرتنی به‌رگه‌ی نیشته‌جێبوونی یه‌کجاری، هاتوچۆی زێدی خۆت بکه‌ی) به‌ڵام رۆژ له گه‌ڵ رۆژ له سه‌ر وته‌کانت، بیر و باوه‌رت به‌رامبه‌ر به رژیمی سه‌ره‌رۆ سوورتر بی و بۆ هاتوچۆ بۆ ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی هه‌موو داخوازێک قه‌بووڵ نه‌که‌ی و به‌رژه‌وه‌نی تاکه‌که‌سی خۆت (به تایبه‌ت له بواری ئابووری) نه‌خه‌یه به‌ر به‌رژه‌وه‌نی گشتی.
ناوەرۆکی ئەم بابەتە روانگەی نووسەرەکەیەتی