هۆشیار عەبدوڵڵا
خۆپارێزی فكری پێش خۆپارێزی جەستەییە،لە كۆرۆنا مەترسن خۆتانی لێبپارێزن..لە ڕوی زانستیەوە هەمو ترسێك وادەكا جەستەی مرۆڤ هۆرمۆنی كۆرتیزۆن زیاتر دەربدات بەمەش سیستمی بەرگری لەش لاواز دەبێ واتا هەمو بەرزبونەوەیەكی كۆرتیزۆن یەكسانە بە هاتنە خوارەوەی سیستمی بەرگری،ئەگەر دەتانەوێ روبەروی كۆرۆنا ببنەوە دەبێ یەكەم شت سیستمی بەرگری جەستەتان بەهێز بێت.
چەند رۆژێكە هەمو رێنماییە تەندروستیەكانمان پێگەیشتوە بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە راگرتنی پاك و خاوینی جەستە و ناوماڵ و شوێنە گشتیەكان،بەڵام لەمیدیا و لە رێنماییە تەندروستیەكاندا وەك پێویست بایەخ بە مەسەلەی خۆ پارێزی فكری نەدراوە كە پەیوەستە بە بەرزراگرتنی سیستمی بەرگری جەستەی مرۆڤ،كە نەك تەنها بۆ كۆرۆنا بۆ خۆپارێزی لە هەمو جۆرە نەخۆشیەك گرنگە.
ترسی زۆر بەرگری لەش كەمدەكاتەوە بەداخەوە هەندێ بۆچونی نازانستی دەبینین و دەبیستین،لە میدیاكان ژمارەی مردوان گەورە دەكەن و بە ئاشكرا دەڵێن با خەڵك بترسێ تا خۆی بپارێزێ بێ ئاگا لەوەی كە خۆپارێزی هەر تەنها جەستەیی نیە بەلكو فكرییە و بڵاوكردنەوەی ترسی زۆر دەبێتە هۆی نەخۆشخستنی
ئازاد محەممەدزادە
بەشێک لە زانایان لە سەر ئەو بروایەن کە ئەم ڤایرووسی کۆرۆنایە لە پیسییەوە گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ و ئەوەش لەشاری ووهان لە چین بە هۆی خواردنی شەمشەمە کویرە و ئاژەڵی تر،کە دواتر بۆتە نەخۆشییەکی کوشندە و بڵاوبۆتەوە بۆ هەموو جیهان و ئەمرۆ هەرەشەیەکی جدیە بۆ سەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی.
لایەنگرانی بیردۆزی پیلانگێری( تئوری توطئه) دەڵێن کۆرۆنا ڤایروس،شەرێکی بایۆلۆژی نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهانە بۆ دارمانی ئابووری یەکتر،بە تایبەتی ئامریکا دژ بە چین ویا پێچەوانەوە وئێستاش ئێران وەک کارتێکی گوشار بەکاری دێنێت دژ بە نەیاران و بەمەبەستی لابردنی سزا ئابووریەکان.
بیردۆزی پیلانگێری، پرۆژەیەکی ئیلۆمیناتی یا ماسۆنیەکانە بۆ کۆنتۆل و کەمکردنەوەی رێژەی دانیشتوانی جیهان بۆ ٥٠٠ ملوێن،واتە بەمەبەستی زیاترسەپاندنیی هێژموونیان بەسەر کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و پاشان گواستنەوەی مرۆڤ بۆ سەر هەسارەی تری ناوگەردوون
عومەر عەلی محەمەد
ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوکاتەوە کە لەشاری ووھانی چینەوە سەری ھەڵداوە و زۆر بە زوویی وەک نەخۆشییەک لە فەزای بە جیھانی بووندا دەرکەوت ، چونکە ھەر دوای سەرھەڵدانی، بەشێکی زۆری شارەکانی چینی گرتەوە و پاشان لە زیاتر لە نێو ھەشتا وڵاتی جیھاندا بڵاوبووەوە ، کە بووە ھۆی کوشتنی زیاتر لە دەھەزار کەس و تووشبوونی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لە ئاستی جیھان، ئەو نەخۆشیەی کە بە ھۆی ئەم ڤایرۆسەوەو سەری ھەڵدا، ڕاگەیاندن لەسەر ئاستێکی جیھانی گرنگی زۆری پێدا و بەم ھۆیەشەوە زیانێکی گەورەی ئابووری بەزۆر لە وڵاتان و کۆمپانیاکان گەیاند ، کە تا ئێستا ڕێژەکەی دەگاتە ٤٤٤ ملیار دۆلار کە تیایدا چین و ئێران لە پلەی یەکەمدان.
لە دید و تێڕوانینی بەشێک لە موسوڵمانان ئەمە سزایەکی خواییە بۆ مرۆڤایەتی، ئەم تێڕوانینەش دیدێکی ڕووکەشە بۆ دەقە ئاینییەکان و خوێندنەوەی ڕیوداوەکەیە لە ناوجەرگەی مێژووەوە.
بەڵام ئەگەر سەرنجی قورئان بدەین لە ئایەتێکدا دەفەرموێت (ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ) ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کەھەر خراپە و قەیران و کاولکارییەک ڕووبکاتە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بەھۆی بەرھەمی دەستی مرۆڤ
عارف قوربانی
ئهوهی ئهمریكا دهیویست له كوشتنی قاسم سولهیمانی بهدهستی بهێنێ، ئاماژهكان دهیسهلمێنن كه له بهدیهێنانی ئامانجهكهی سهركهوتوو نهبووه. هۆكار زۆر بوون بۆ ئهوهی ئهمریكا سولهیمانی بكاته ئامانج، بهڵام له ههموویان گرنگتر ئهوه بوو كه ئێران ناچار بكات بچێتهوه چوارچێوهی جوگرافیا و سنوورهكهی خۆی، پێیوابوو به كوشتنی قاسم سولهیمانی ئیتر دهستی ئێران له دهرهوهی وڵاتهكهی دهبڕێتهوه.
بهڵام ئهو رووداوه كاروانی مووشهك و هاوكارییه داراییهكانی ئێرانی بۆ حووسییهكان رانهگرت، كۆتایی به ناردنی پشتیوانی بۆ حیزبوڵڵا و حهماس نههێنا، دهستی ئێرانی لهناو ههناوی سووریا و عێراق پێ نهكێشرایهوه و ستراتیجی ئێران له ناوچهكه وهك خۆی بهردهوامه. ئهگهر وێناكه بۆ ئهمریكا بهو جۆره بووبێت كه به كوشتنی فهرماندهی سوپای قودس دهستی ئێران دهبڕێتهوه و ههژموونی بهسهر ناوچهكهوه ناهێڵێ، واقیع پێچهوانهی ئهوه دهسهلمێنێ، بۆیه دهكرێت دیمهنهكه بۆ ئهمریكا راستبكرێتهوه كه ئهگهر بڕیاربێ كوشتنی سولهیمانی بڕینهوهی دهستی ئێران بێ، ئهوه تهنیا دهستێكی شكێنراوه و ئێستا دهسته ساغهكهی رۆڵی ههردوو دهستهكهی دهگێڕێت.
کەمال محەمەد
كۆرۆنا وەك ڤایرۆسێك و پرسێكی ڕۆژ بوە بە راستییەك و بوونی هەیە ،وڵاتان و بەتایبەت رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەهەوڵی پلاندان لەدژیدا و كۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەم هۆیەوە توشی جۆرێك لە ترس بۆتەوە و دورنییە خودی ئەم ترسە لای كەسانی ترسنۆك لەبری خۆپارێزییان ببێتە واقعێكی سەپێنراو بەسەریاندا ،بۆیە ئەوەی پێویستە زاڵبونە بەسەر ئەو ترسەداو پەنابردنە بۆئەوەی دەسەڵاتی خۆی لەروی خۆپارێزییەوە زیاتر بكات و دڵ رەقتر و نەرجسی تر بێت بەرامبەر بە نەخۆشییەكەو لە جیاتی ئەوەی یەك هۆكار بدۆزێتەوە بۆ ئەگەری توشبون بەو ڤایرۆسە دەیان هۆكار بدۆزێتەوە بۆ ڕوبەروبونەوەی بۆ ئەوەی سەرەتا پارێزگاری لە تەندروستی مێشكی بكات و ئەم حاڵەتەی بەرەو ئەو دەرەنجامانەی نەبات كە نەتوانێت خودی خۆی ببێتە ئەڵتەرناتیڤی واقیعی ڕوبەروبونەوەی ئەو ترسەو توش بون بە ڤایرۆسەكە ئەم ڤایرۆسە واقعییەی كە بەرۆكی زۆرینەی وڵاتانی گرتوە مرۆڤایەتی لەژێر تاقیكردنەوەیەكدا هێشتۆتەوە بۆ ئەوەی ڕادەی زانین و بەرگەی ئەو ئازار و نارەحەتییە وەربگرێت كە دوچارییان دەكات بێگومان ئەمە یەكەمین ڤایرۆس و دواهەمین ڤایرۆسیش نابێت ئەگەر بە مێژوودا بچینەوە لێرەدا بەراشكاوی هاتنی ئەم ڤایرۆسانە ئەوەمان بۆ دەرئەخات كە ژیان بەهەرچۆنێك گوزەرابێت نەیتوانیوە واقع بۆ وەهم بگۆڕێت كاتێك جگە لە دەسەڵات
سەمیع زوبێر
رەوتی سەدر هەڕەشەیان كرد ئەگەر عەللاوی هیچ پۆستێكی وەزاری بداتە كەسێكی سەر بە لایەنێكی سیاسی، بە تایبەتی گرووپە چەكدارەكان، لە ماوەی سێ رۆژدا دەیڕوخێنن.دوای ئەو شەپۆلە تووندوتیژییەی كڵاوشینەكانی سەر بە رەوتی سەدر دژی خۆپێشاندەران کردیان، وەكو هەوڵێك بۆ قبوڵكردنی بڕیاری راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێكهێنانی حكومەت، سەدرییەكان وەكو نماییشكردنی هێز بە درووشمی هەرەشەئامێزی تووند دژی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو دەركەوتن. كازم عیساوی، راوێژكاری ئاساییشی سەدر رایگەیاند، "ئەگەر سەدر بزانێت عەللاوی وەزارەتێكی داوەتە كەسێكی حزبی، عێراقی لێ دەكاتە دۆزەخ و لە ماوەی سێ رۆژدا دەیڕوخێنێت. بەهیچ شێوەیەك رەوتی سەدر لایەنێك نابێت لە حكومەتی نوێ". سەرەڕای رەتكردنەوەی لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە بەو پێیەی لە دەسەڵاتداران نزیكە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر راسپاردنی عەللاویی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ قبوڵكرد. ئەو هەڵوێستەشی درزێكی خستە نێو خۆپێشاندانەكان كە لەسەرەتاوە پشتگیریی دەكرد.
عەللاوی كە دوای سازانێكی سەخت لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپێردرا، پێویستە بەپێی دەستوور پێش 02-03-2020 كابینە وەزارییەكەی پێشكەشی پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
عارف قوربانی
دەمەوێ ئەو گوندەی تیایدا لەدایك بووم و لێی ژیاوم، بكەمە نموونەی كۆمەڵگەیەكی بچووككراوەی وڵاتەكەم، هەروەها بیكەمە دەستپێكی ورووژاندنی بابەتێكی مەترسیدار كە ئەویش پرۆسەی جینۆسایدێكی بەردەوامە لە كوردستان. گوندەكەمان (بنگرد) لادێیەكی گەورە بوو لە نێوان چەمچەماڵ و كەركووك. دەتوانم بڵێم لەو رۆژگارانەدا یەكێك لە ئاواییە پڕ مەخلوقەكانی كوردستان بوو، بۆ ساڵانی حەفتا و هەشتاكان سەت ماڵ لە گوندێكدا ژمارەیەكی زۆر بوو. هەندێ لە ماڵەكانیش كوڕێك و دوانیان خێزاندار بوون و لەسەر ماڵە باوان بوون. ساڵی 1986 لە پرۆسەی رووخاندنی گوندە نزیك شار و شەقامە سەرەكییەكان رووخێنرا و خەڵكەكەی ئاوارە كران. ئەوكات تەمەنم گەیشتبووە شانزە ساڵ و بەباشی یادەوەرییەكانم لەبیرە. لە هەموو ئەو گوندەدا تەنیا یەك خێزان هەبوون (پیرەمێردێك و پیرەژنێك) نەزۆك بوون و منداڵیان نەدەبوو. بەڵام ئێستا چەندین نەوە لە كچان و كوڕانی ئەو گوندە كە خێزانیان پێكەوەناوە، گرفتی نەوەخستنەوەیان هەیە. دڵنیام ئەمە بۆ تەواوی كوردستان راستە.
هێمن عەبدوڵڵا
ئەو خەونەی زاواکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئایندەی ناوچەکەی ئێمە بینیویەتی، تەنیا کاریگەریی لەسەر ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان نابێ. بەتایبەتی بۆ ئێمەی کورد وەک شیرێکی دوو سەر وایە کە رەنگە یەکێکیان بمانبڕێ و ئەویدیکەیان سەرمانبخات. ترەمپ ناوی لە پرۆژەکەی ناوە (رێککەوتنی سەدە). بەوپێیەش بێ دەبێ لەم سەدەیەدا بە چارەسەربوونی کێشەی فەڵەستین، کێشەکانی دیکەش لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پاساو بۆ مانەوەیان نەمێنێ. بۆنموونە چیدیکە پێویست نەکات ئێران بەناوی قودسەوە سوپای سنووربڕ دروستبکات یان گرووپە توندئاژۆکان دروست بن، بەڵام کێشەکە لەمە قووڵترە و رەنگە ئەنجامەکەشی بەپێچەوانەوە بێت.
ئێستا کە ئەم دێڕانە دەنووسم، خۆم ئامادە دەکەم بۆ سەفەری کاری رۆژنامەوانی بۆ فەڵەستین و ئۆرشەلیم (قودس). رەنگە کاتێک ئەم دێڕانە دەخوێننەوە لەوێ بم. وەک ئامادەکاری بۆ ئەو سەفەرەم لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک کتێب و لێکۆڵینەوەم لەسەر کێشەکە و بەتایبەتیش لەسەر ئۆرشەلیم خوێندوونەتەوە و چەند بەڵگەفیلمێکیشم تەماشا کردووە. خۆشم چەند ساڵ پێش ئێستا بۆ کاری میدیایی لەوێ بووم و بەچاوی خۆم واقیعەکەم بینیوە. بۆیە پێش ئەوەی بڕۆم وێنەیەکم لەلا گەڵاڵە بووە و پێموایە مەرج نییە پلانەکەی ترەمپ لە دوورمەودادا تەنانەت لەبەرژەوەندیی خەڵکی ئیسرائیلیش بێت؛ بەڵام وەک زاواکەی و خۆیشی گوتیان، ئەوە راستە کە ئەمە دوایین دەرفەتە بۆ دروستکردنی دەوڵەتێکی فەڵەستینی لەتەنیشت دەوڵەتی ئیسرائیل.
عەلی کەریمی
دەسپێکی خەباتی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران بە شێوەی مودێرن و تەحەزوب یافتە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد « کۆمەڵەی ژێ کاف».
خەباتی بزووتنەوەی کورد لە ئێران بە شێوەی مودێرن و لە فۆرمی ئەحزابی سیاسی لەگەڵ یەک ڕژیم و نیزامی سیاسی حاکم لە ناوەندی ئێرانەوە نەبووە، خەباتی بزووتنەوەی کورد بەردەوام لەگەڵ بیرۆکەی داگیرکاری و خۆ داسەپاندنی ئەو نیزامە سیاسییە حاکمە لە ئێران بووە کە بە هەق و ناهەقیش بێت خۆی بە نوێنەری گەلی باڵادەست لە جوگرافیایی سیاسی ئێران زانیوە.
بەردەوامی لە خەبات و قوربانی دان بۆ بەدەست هێنانی ویست و داخوازی نەتەوەی کورد لە لایەن خەڵک و ئەحزابی سیاسی لە ماوەی نزیک بە سەدەیەک دەر خەری ئەوەن بزووتنەوەی کورد بزووتنەوەییەکی داخوازیکارە و هیچ کاتێک بۆ وەدیهێنانی داخوازی و ئامانجەکانی ڕانەوەستاوە، لەم سەدیەدا جوگرافیای کوردستانی ئێران بۆ کورد شوێنی هەسانەوە نەبووە، بەڵکو بە بەکگراوندێک بۆ مێژوو، خاکی کوردستانی ئێران (کوردستانی ڕۆژهەڵات) مەیدانی خەباتی بزووتنەوەی کورد بەگشتی هەم جەماوەری خەڵک و هەم ئەحزابی سیاسیی بووە لە دژی نیزامی سیاسی حاکم لە ناوەندی ئیران.
لەسەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی پەهلەوەی کاتێک حکومەتی ناوەند دەسەڵاتی بەرەو لاوازی ڕۆیشتووە لە بەرانبەری دا بزووتنەوەی کورد بە کەڵک وەرگرتن لە لاوازی نیزامی سیاسی حاکم لە ناوەند و گۆڕانی پارەسەنگی هێز بە قازانجی کورد لە مەیدانی خەبات (کوردستانی ڕۆژهەڵات) توانیوەیە سەرکەوتن بەدەست بێنێت. دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە کاتی لاوازی دەسەڵاتی حکومەتی پاشایەتی بووە، لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 دیسان بزووتنەوەی کورد لە لاوازی نیزامی سیاسی حاکم لە ناوەند کەڵک وەردەگریت و ئەم جارە لە پانتاییەکی بڵاوتر لە سەردەمی کۆمار خەباتی کورد گەشەدەکات و بۆ ماوەیەکی زیاتریش لە سەردەمی کۆماری کوردستان دەسەڵاتی بە سەرجوگرافیایی کوردستانی
دلاوەر عەلائەدین
هارۆڵد ویلسن، سهرۆكوهزیرانی بهریتانیای پێشووتر، گوتوویهتی: "ههفتهیهك كاتێكی درێژه له سیاسهت". بهڵام له سیاسهتی عێراق و رۆژههڵاتی ناوهڕاستدا ههفتهیهك كاتێكی زۆر درێژتریشه، ههروهك ههفتهی رابوردوو. كۆمهڵێك بزوێنهر له ناوچهكهماندا ههن كه لهوانهیه رووداو و قهیرانی وهرچهرخێن له ساڵی (2020) بێننه كایهوه. بۆ پێشبینیكردن، دهكرێ چاو ببڕینه سێ پایتهختی پهیوهندیدار، بهغدا و تاران و واشنتن كه بیركردنهوه و باری دهروونی بڕیاردهران له ههرسێكیاندا گۆڕانكاریی گهورهیان بهسهردا هاتووه.
عێراق
له ئهمڕۆوه تا كاتێكی نادیار، ململانێی نێوان خۆپیشاندهران و دهسهڵات له بهغدا و شارهكانی دیكه بهردهوام دهبێ. دروستكردنهوهی حكومهت پڕ كێشه دهبێ. ئێستا نیهتهكه ئهوهیه كه حكومهتی عادل عهبدولمههدی ههتا كاتی ههڵبژاردن و پێكهێنانی حكومهتی دواتر بهردهوام بێ، واته تهواوی ساڵهكه ههر خۆی سهرۆكوهزیران بێ، به ههمان تیم یان كابینهیهكی جیاوازهوه. ههرچهنده ئهوه له شهقامی عێراقدا قبوڵكراو نابێ، بهڵام دهسهڵاتی شیعه زۆر گوێی نهداوهته رای شهقام، به تایبهتی ئهگهر موقتهدا سهدر و مهرجهعیهتی نهجهف رازی بن یان بێدهنگ بن.
هێمن عەبدوڵڵا
بەو نیشانانەی لە نێوخۆ و ناوچەکە و جیهانیش دەیبینین، ساڵی داهاتوو ساڵێکی ئاڵۆز و زەحمەت دەبێت بۆ کورد. با لە عێراقەوە دەستپێبکەین کە بە ئاڵۆزی و شڵەژاویی بەردەوامەوە دەچێتە ساڵی داهاتووەوە. هەرچەندە وا راهاتووین کە هەمیشە لە تەنگانەدا سیستانی بە فتوایەک یان قسەیەکی یەکلاکەرەوە رێگە دەگرێ لەوەی دۆخەکە بتەقێتەوە، بەڵام وەک دەردەکەوێ، لە قەیرانی ئەمجارەدا کە بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەللەڕەقیی دەسەڵاتدارە ئیسلامییە شیعییەکانەوە دروستبووە، ئیشەکە دەکرێ بگاتە ئەوەی سیستانیش پێی یەکلایی نەکرێتەوە.
هەر ئەوەی کە لە دوایین هەینیی ساڵی 2019 دا سیستانی بڕیاری دا هیچ پەیامێکی سیاسی نەبێ، بۆخۆی پەیامێکی سیاسییە و واتاکەی روون بوو: خۆپیشاندەران بەردەوام بن تا ئەوکاتەی نومایندەکانی ئاغای خامنەیی لە بەغدا تێدەگەن کە دەبێ گوێ لە داوای شەقام بگرن. راستییەکەی هەڵوێستی بوێرانەی بەرهەم ساڵح بۆ من سەپرایز بوو. چونکە دەزانم ئەگەر مام جەلالیش مابووایە ئەوەی نەدەکرد کە ئەو کردی و نموونەش زۆرن کە ئەوە دەسەلمێنن. هۆیەکەی هەرچییەک بووبێ و بۆ چی و بۆ کێ کردوویەتی ئاساییە، گرنگ ئەوەیە بۆ جارێکیش بێ وایکرد مرۆڤ هەست بکات سەرۆککۆمارێکی کورد لە بەغدا دەتوانێ بڵێ نەخێر.
پەیامی پیروزبایی بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێ زایینی ٢٠٢٠
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بهبۆنهی جێژنی لەدایکبوونی عیسای مەسیح و نوێبوونەوەی ساڵ و دەستپێکی سالی تازەی٢٠٢٠ ی زایینی، پر بەدڵ پیرۆزبایی ئاراستهی خەڵکی کوردستان و گشت مهسیحیانی کورد و سەرجەم پەیرەوانی ئاینی پێروزی مەسیحییەت، لە گشت جیهان دا دەکات. و هیوادارە ساڵی تازە، سالی ئاشتی، ئاسایش و پێکەوەژیانی بەئاشتی بێت بۆ گشت خەلکی کوردستان و ناوچەکە،و جیهان. هەروەها ساڵی تەبایی و سەرکەوتنی سیاسەتی تەعاموول و لێکتێگەیشتنی گشتگیرانە بێت، بەسەر ناتەبایی و سیاسەتی شەرانخوازی و تەقابووڵگەرایانە لە گشت کوردستان و جیهان، بەتایبەتی لە رۆژهەلاتی کوردستان دا کە پێویستی بە یەکگوتاری و دیالۆگی ناوماڵی کوردە.
شوورای هەماهەنگی/ بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٣١/١٢/٢٠١٩
بەرێزان، ئەندامانی هێژای سەرکردایەتی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان
لەگەل ئاراستەکردنی سلاۆ و رێزمان
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتوانەی چوارەمین کۆنگرەی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، پیروزبایی گەرم ئاراستەی ئەنجومەنی بالای سیاسی،و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی،و سەرجەم کادر و ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتی نیشتیمانی و خەلکی کوردستان، دەکات.
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان، مێژوویی خەباتی یەکیەتی نیشتیمانی و قۆناغە سەخت و ئاستەمەکانی دەستپێک، و رێبەری شۆرشی نوێی یەکیەتی، کە ٤٤ سال پێش لە پێناۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئازادی، دێمۆکراسی، مافی مرۆف، و هەروەها بە ئەمری واقیعکردنی ئەسلی مافی دیاریکردنی چارەنووس دەستی پێکردبوو، وە سەربەرزانە بەئەنجام و ئاکامی هەنووکەیی گەیاندووە، بەرز و پیرۆز دەنرخێنێ.
بزووتنەوەی کۆماریخوازان بە باوەڕی قوول و قایمی بە خەبات لە پێناو ئاشتی و هاۆژینی بەئاشتی، وە هەروەها سەقامگیری ئاسایشی گشتی،و باشبژێویی و
زمناكۆ ئیسماعیل
ەتەنها یەک هۆکار هەیە بۆ ئەوەی کە جەنگ لەنێوان ئەمریکا و ئێران هەڵبگیرسێت، ئەویش کێشەی ئەتۆمی ئێرانە نەک کوشتنی (قاسم سولەیمانی)، بەڵام بەدەیان هۆکار هەیە، کە جەنگ لەنێوان ئەو دوو ووڵاتە روو نەدات، بەرژەوەندی ئابوری ئەمریکا، گرێدراوە بە هەڵایسانی جەنگ، بەڵام بەرژەوەندی ئابوری چەندین ووڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکا و ئێران و ووڵاتی ئێرانیش، بەستراوە بەهەڵنەگیرسانی جەنگ لەناوچەکە.
هەریەکە لەروسیا و چین، پەیوەندی بەهێزی ئابورییان، گرێدراوە بەتێکنەچونی دۆخی سیاسی ئێران، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو دوو ووڵاتە، ئەندامی هەمیشەیی نەتەوە یەکگرتوەکانن، توانای مافی ڤیتۆیان هەیە دژ بەهەڵایسانی جەنگ، لەهەمانکاتدا بڕیاردانی جەنگ لەلایەن ئەمریکا دژ بە ئێران، واتە لێدان لەبەرژەوەندی ئابوری روسیا و چین، لێدان لەئابوری قەتەڕ، بەحرەین و ئیمارات، سعودییە و سوریا، ئەڤخانستان و هیندیستان و پاکستان و تورکیا و عێراق.
ئێران گەورەترین هاوپەیمانی بلۆکی روسیایە، ئەو ووڵاتە بەئاسانی دەستبەرداری ئێران نابێت، پەیوەندی نێوان روسیا و ئێران، دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیخمینییەکان، بەڵام پەیوەندی نزیکیان دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی ئۆکتۆبەرو هاتنە ئارای روسیایی شویعی و دەوڵەتی فارس، ئەم پەیوەندییە بەردەوام