فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

عومەر عەلی محەمەد

ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوکاتەوە کە لەشاری ووھانی چینەوە سەری ھەڵداوە و زۆر بە زوویی وەک نەخۆشییەک لە فەزای بە جیھانی بووندا دەرکەوت ، چونکە ھەر دوای سەرھەڵدانی، بەشێکی زۆری شارەکانی چینی گرتەوە و پاشان لە زیاتر لە نێو ھەشتا وڵاتی جیھاندا بڵاوبووەوە ، کە بووە ھۆی کوشتنی زیاتر لە دەھەزار کەس و تووشبوونی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس لە ئاستی جیھان، ئەو نەخۆشیەی کە بە ھۆی ئەم ڤایرۆسەوەو سەری ھەڵدا، ڕاگەیاندن لەسەر ئاستێکی جیھانی گرنگی زۆری پێدا و بەم ھۆیەشەوە زیانێکی گەورەی ئابووری بەزۆر لە وڵاتان و کۆمپانیاکان گەیاند ، کە تا ئێستا ڕێژەکەی دەگاتە ٤٤٤ ملیار دۆلار کە تیایدا چین و ئێران لە پلەی یەکەمدان.

لە دید و تێڕوانینی بەشێک لە موسوڵمانان ئەمە سزایەکی خواییە بۆ مرۆڤایەتی، ئەم تێڕوانینەش دیدێکی ڕووکەشە بۆ دەقە ئاینییەکان و خوێندنەوەی ڕیوداوەکەیە لە ناوجەرگەی مێژووەوە.

بەڵام ئەگەر سەرنجی قورئان بدەین لە ئایەتێکدا دەفەرموێت (ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ) ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کەھەر خراپە و قەیران و کاولکارییەک ڕووبکاتە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی، بەھۆی بەرھەمی دەستی مرۆڤ خۆیەتی.

ئەگەر سەرنج بدەین خوای گەورە لە قورئاندا بە شێوەیەک باسی زەوی و گەردوون دەکات کە ھەمووی لە پێناو مرۆڤدا دروست کردووە و پاشان زەوی ھەڵبژاردووە بۆ ژیان و ھەموو پێداویستییەکانی بۆ دابین کردووە و لە دوای ئەوەش مرۆڤی تێدا نیشتەجێ کردووە، پاشان پێغەمبەران و پەیامەکانی بۆ ناردووە، بۆ ئەوەی بە ئاسوودەیی بژین و زەوی ئاوەدان بکەنەوە و ژیانێکی کامەرانی تیادا بەسەر بەرن و لە بەھەشتی دنیا و دواڕۆژدا بژین.

خوای گەورە گەردوونی لەسەر کۆمەڵێک یاسای زانستی ھاوسەنگ دروست کردووە، لەھەمان کاتدا بنەمای ھەموو زانستەکانی لە گەردووندا بنیا دناوە ھەر لە ڕوانگەی ئەو ھاوسەنگی و ئەندازەگیریەی گەردوونەوە ،داوا لە مرۆڤ دەکات زەوی ئاوەدان بکاتەوە، لەگەڵ یەکتردا وەک برا بژین و یەکتریان خۆشبووێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئاینەکانی ناردووە کە ھەڵگری کۆمەڵێک بەھای مرۆین، وەک ڕاستگۆیی و لێبووردەی و دادپەروەری و ئازادی ....ھتد.

بەڵام ئەوەی ئێستا لە سەر زەویدا دەیبینین بە تایبەتیش لەم سەردەمی بەجیھانی بوونەدا شتێکی جیاواز و تایبەتە، زۆربەی مرۆڤەکان پشتیان لە مەعنەویات کردووە و ڕویان کردووتە ژینێکی مادی پراگماتی کە ئەمەش بەشێکی زاڵبوونی دید و فەلسەفەی تاکگەرایی لیبڕالیزمە و بەشەکەی تریشی ئایدۆلۆژیای مادی چەپ و سۆشیالیستەکانە یان ئەو پووچگەراییەیە کە بەشێکی زۆر لە مرۆڤەکانی تێکەوتووە و ئامانجێکی نەھێشتۆتەوە بۆ ژیانی مرۆڤ و بەھاکان و ئاینەکان، بەم ھۆیەشەوە بەشێکی زۆر لە مرۆڤایەتی لەجیاتی لەبەرچاو گرتنی بەھا مرۆیەکان، وەک فۆکۆ یاما دەڵێت: لە پێناو لەزەت و خۆشیدا دەژین ھەر ئەمەشە کەبۆتە ھۆی ئەوەی کە مرۆڤ وەک ڕۆبۆتێکی ووشکی لێبێت و بەھا مەعنەویەکان تێیدا بمرن، بەھۆی ئەمەشەوە ئەو زانست و تەکنەلۆژیایەی کەبەدەستی ھێناوە ئاراستەیەکەی دژە مرۆیی وەرگرتووە و نەبۆتە ھۆی دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھەموو مرۆڤەکان، خوای گەورە لە پەیامە ئاسمانیەکاندا بە پێچەوانەی ئەو بۆچوونانەوە، داوا لە مرۆڤ دەکات کەدوور بکەوێتەوە لە تاوان و حەرام و ستەمکاری و نادادی و برەوبدات بە گیانی مرۆڤ دۆستی، ئەمەش پەیامێکی گشتییە بۆ ئەوەی مرۆ ڤەکان بە ئاسوودەیی بژین.

بەڵام کاتێک مرۆڤایەتی پشت لەم پەیامە مەعنەوییە دەکات، ڕووە و ئاراستەیەکی تر دەجوڵێت ،کەبەھۆیەوە زانست و پێشکەوتنەکەی دەبێتە مایەی کاول کاری و مرۆڤ کوژی و دروستکردنی پەتا و ڤایرۆس و چەکی کۆکوژ، ئێمە زیاد لە سەدەیەکە لە ئەم سەرزەویدا کۆمەڵێک لەو مرۆڤانە دەبینین کە دەسەڵاتی گەورەی زەویان لە ئەستۆدایە کە چۆن وەک کائینێکی دڕندە مامەڵە دەکەن، کێبڕکێ دەکەن لەسەر پەرەپێدانی چەکی کۆکوژ و موشەکی دوور ھاوێژ و چەکە ناوکییەکان بە ھەموو جۆرەکانیەوە، کە دوایەمینیشیان چەکی بایۆلۆژییە.

ھەر لە پێش ئەوەش کە ئەم ڤایرۆسە ترسناکە سەرھەڵبدات دەیان ملیۆن مرۆڤ بوونە قوربانی و جەنگەکانی یەکەم و دووەمی جیھانیش باشترین نموونەن، تەنھا لە شەڕی ساردی نێوان یەکیەتی سۆڤیەت و ئەمریکادا ٢٠ ملیۆن مرۆڤ بوونە قوربانی ململانێکانی نێوان ئەو دوو زلھێزە، بەڵام یەک سەربازی ئەمریکی سەربازێکی سۆڤیەتی نەکووشتووە و قوربانییەکان ھەموویان لە وڵاتانی جیھانی سێدا بوون، ئەمە سەرەڕای دەیان کودەتای سەربازی و ھەڵگیرساندنی دەیان شەڕی ناوخۆ و سیاسەتی برسی کردن و وێران کردنی دەیان وڵات.

تەنھا لە شەڕی دووەمی کەنداو و ڕزگارکردنی عێراقدا ٢٧٣ تەن یۆرانیۆم بەکار ھاتووە، کەمەش ھەمووی بۆتە ھۆی تێکدانی ژینگە و پیسکردنی ھەوا و بەم ھۆیەشەوە دەیان ھەزار کەس تووشی شێرپەنجە و جۆرەھا نەخۆشی تر بوون،

لەسەر ئاستێکی جیھانیش بەھۆی شەڕە جۆربەجۆرەکان و پیشەسازیەکانی بواری سەربازی ژینگەیەکی پیس لە ئاستێکی جیھانیدا دروست بووە و ڕێژەی کاربۆن و گازە ژەھراویەکان زۆر زیادی کردووە و تەنانەت کاری لە بەرگە ھەواش کردووە و ڕێژەی گازی ئۆزۆنی کەم کردۆتەوە ،کەبەمەش سەرجەم ژیانی مرۆڤایەتی کەوتۆتە بەردەم مەترسی و پلەی گەرمای زەوی بەرزبۆتەوە و بومەلەرزە و ڕەشەبا زیادی کردووە و باران و ئاوی ژێر زەوی لەزۆر ناوچەدا کەم بۆتەوە.

ژمارەی قوربانیان و نەخۆشیە مەترسیدارەکان و پەتا جۆربەجۆرەکان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیاد بووندایە، بەپێی سەرژمێریەکان ساڵانە ٢،٢ ملیۆن کەس لەسەر ئاستی جیھان بەھۆی جەڵدەی مێشکەوە و ١،٧ ملیۆن کەسیش بەھۆی نەخۆشیەکانی سی و شێرپەنجەوە دەمرن.

لە ئێستاشدا کە جیھان کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی نیولیبرالیزمەکان و مرۆڤە بێ مۆڕاڵەکان،جۆرێکی تر لە ململانێ سەری ھەڵداوە کە ئامانجیش تیایدا تەنھا قازانج و دەست کەوتی مادییە.

ئەمانە خاوەنی ھیچ بەھایەکی مرۆی نین، بەلایەنەوە گرنگ نییە ملیۆنان مرۆڤ بکەنە قوربانی، تەنھا لەبەر ئەوەی قازانج بکەن.

لە ئێستادا مرۆڤایەتی کەوتۆتە ژێر ھەژموونی کۆمەڵێک لە مافیای گەورەی جیھانی و لەم ڕێگەیەشەوە سیاسەتی زلھێزە گەورەکانیان کۆنتڕۆڵ کردووە و بەئاراستەی ئامانجەکانی خۆیان دەیان جوڵێنن، ئەمانە خاوەنی سەدان دامەزراوەی زانستین کەبە دەیان سەنتەری توێژینەوە پاڵپشتی دەکرێن ، ئەمانە بەھۆی ئەم قەیرانانەی کەلەسەر ئاستی جیھان دروستی دەکەن ساڵانە ملیارەھا دۆلار قازانج دەکەن.

لە ئێستادا جەنگی بایۆلۆژی وەک بوارێکی گەورەی بازرگانی و قازانج بەکار دەھێنرێت، ئەم دامەزراوانە دەتوانن جۆرەھا ڤایرۆس و بەکتریا و پەتای جۆربەجۆر بەرھەم بھێنن و بڵاوی بکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەی ورد دەکەن و چارەسەرەکەی ھەر لای خۆیان ئامادە دەکەن، کۆمپانیاکانی بواری دەرمانیش کەھەر سەر بە خۆیانن ئامادە دەکەن بۆ بەرھەم ھێنانی ھەموو پێداویستیە سروشتیەکان و بازاڕێکی باشیان بۆ دەستەبەر دەکەن .

دکتۆر جابوو ئەکایدا لە ڕێکخراوی ( داد و گەشەپێدان بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا ) دەڵێت : چاوەڕێبن ئەمریکا لە ماوەیەکی کورتدا چارەسەری نەخۆشیەکە بڵاو دەکاتەوە و دەیخاتە بازاڕەوە، ئەمەش ھاوشێوەی ھەموو پەتا و نەخۆشیەکانی پێشوو، بەم ھۆیەشەوە کۆمپانیا ئەمریکیەکان ملیارەھا دۆلار قازانج دەکەن.

جۆرج دراون کە پزیشکێکی بەڕیتانییە دەڵێت لە ئێستادا جەنگێکی بە وەکالەت لە نێوان وڵاتاندا سەری ھەڵداوە، ئەم جەنگە نوێیە جەنگێکی بایۆلۆژیە، پشت دەبەستن بە بڵاوکردنەوەی پەتاو نەخۆشیە ڤایرۆسیە ترسناکەکان، ئەوەی ئێستا لە چیندا دەیبینین ئەمریکا و ڕوسیا دەستیان ھەیە لە دروست کردنیدا، ئامانجەکەش وێران کردنی ئابووری چینە، بۆچونێکی تریش ھەیە دەڵێت چین خۆی ئەو ڤایرۆسەی دروست کردووە، بەمەبەستی ئەوەی کە قازانجەکەی بڕژێتە گیرفانی کۆمپانیا چینیەکانەوە.

بۆچونێکی تریش ھەیە دەڵێت دوور نییە ئەم ڤایرۆسە دروستکراوی دەستی مافیاکانی بازرگانی دەرمان بێت کە ئەنجامەکەی قازانجی ملیارەھا دۆلارە.

بە بڕوای ھەندێک لە چاودێران ھەر وەک چۆن خاوەن سەرمایە و لۆبی تایبەت ھەن بۆ پەیدا کردنی بازاڕ بۆ کۆمپانیاکانی دروست کردنی چەک، بەھەمان شێوەش لۆبی تایبەت ھەن بۆ کۆمپانیاکانی پیشەسازی دەرمان، لەئێستاشدا باشترین ڕێگا بۆ درووست کردنی ئەم بازاڕە گەشەپێدانی جەنگی بایۆلۆژییە کەئەمەش پاڵپشت بە چەندەھا ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و کۆمپانیای گەورەی میدیای جیھانی و دەسەڵاتی سیاسی دەبێت، کە ئاستێکی مەترسیداری لە بواری جیھانیدا بۆ دروست دەکەن، ئەمەش بە مەبەستی درووست کردنی بازاڕێکی گەورەی جیھانی، ھەر وەک پێشتریش بۆ نەخۆشی مانگا شێتەکانی بەریِتانیا و ئەنفلۆنزای باڵندە و بەراز کردیان، کە قازانجەکەی ملیارەھا دۆلار بوو.

لەبەر ئەوە ئەو دۆخەی کە ئێستا مرۆڤایەتی تێی کەوتووە، زۆر مەترسیدار و ناھەموارە، چونکە پێشکەوتنە زانستیەکان بەدەست کەسانێکەوەن کە خاوەنی بچووکترین بەھای مرۆی نین و خاوەنی ویژدانێکی مردوون و خاوەنی چەندان پلانی مەترسیدارن دژ بە مرۆڤایەتی، ئەمەش جاریکی تر دەمانگێڕێتەوە بۆ ئە ڕاستییەی کە زانست بە بێ مۆڕاڵ و بەھا ئاینی و مرۆیەکان، ناتوانێت خۆشبەختی بۆ مرۆڤایەتی بھێنێت و زۆرجاریش ھەڕەشەی ترسناک لەسەر ھەموو کایەکانی ژیان درووست دەکات .

11/3/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان