هەواڵی کۆچی دوایی برای عەزیزمان کاک حوسێن خۆشنهان ناسراو بە حسێنی ڕەحمانی حاجی برایم گەرۆری کە جێگای رێز و خۆشەویستی بوو، بوو بە مایەی خەمباری و دلگرانیمان.
بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی کاک حوسێن خۆشنهان بە خەسارێکی گەورە دەزانێت. بۆیە کۆچی نابەوەختی کاک حوسێن گشت لایەکی تووشی شوک و هەژاندن کرد و لەم پەیوەندییەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەمالەی بەرێز کاک حوسێن خۆشنهان و بە تایبەتی ئامۆزای بەرێزیان کاک محەممەد کەبیری راد ( محمد گەرۆری ) ئەندامی شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازان و سەرجەم کەس و کاری خوالێخۆشبوو و گشت هاوڕێ و دۆستانی کۆچکردوو ئاراستە دەکات، خۆی بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانێت. و لە خودای گەورە داواکارە، روحی ئەو ئازیزە خۆشەویستە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئازیزان و یارانی لە بەلا و مووسیبەتی عەرزی و ئاسمانی بەدوور رابگرێ.
دەگەل رێزمان
شوورای هاوئاهەنگی بزووتنەوەی کۆماریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان
١٥ی رەشەمەی ٢٧١٩ی کوردی