فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2024-11-15-02-43-47 ڕابردوو بەردەوام گرووپگەلێک هەبوون لە کوردستان کە بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیڕەویان لە خەباتی چەکداریی کردووە وەک ڕێبازێک بۆ گەیشتن بە مافەکانی کوردستانییان. بەڵام هەر...
2024-11-15-02-37-43ناودەبرێت، بۆ کوردەکانیش هێشتا بابەتێکە کە جێی گومان و پرسیارە؟، بەوپێیەی هەموان سیناریۆکانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریان لەساڵی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٥ لەپێش چاوە، کەچۆن ئەو...
2024-11-15-02-31-50ئەشكەوتەكەیان ئاگر دەدا و كوردەكان دەبونە قەرەبروت. - توركەكان لە ئەستنبوڵ، لەگەڵ تاكسیە كوردەكان سوار نەدەبون، دەیانوت گڵاونسەردەمی تازەش، ئاردۆگان وتی:من ئەو كوردەم خۆشدەوێت كە لە...
2024-10-30-17-57-54شەفەق....تد) کە جوان بیر دەکەنەوە و لەگەڵ برایەتی گەلانن. دەوڵەت باخچەلی کە ئەو قسەیە دەکات لە بیری چووە کە ئەو سەرۆکی پارتێکی نەژادپەرستە، ساڵانی شەستەکان کاتێک...
2024-10-30-15-49-01محمد الماغوط دەنوسێت: من الغباء أن أدافع عن وطن لا أملك فيه بيتاً. گەمژەییە بەرگریی لە نیشتمانێک بکەم کە ماڵێکم نیە تیایدا. نەبونی چەمکی دەوڵەت لە...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

سەمیع زوبێر

 

رەوتی سەدر هەڕەشەیان كرد ئەگەر عەللاوی هیچ پۆستێكی وەزاری بداتە كەسێكی سەر بە لایەنێكی سیاسی، بە تایبەتی گرووپە چەكدارەكان، لە ماوەی سێ رۆژدا دەیڕوخێنن.دوای ئەو شەپۆلە تووندوتیژییەی كڵاوشینەكانی سەر بە رەوتی سەدر دژی خۆپێشاندەران کردیان، وەكو هەوڵێك بۆ قبوڵكردنی بڕیاری راسپاردنی محەممەد تۆفیق عەللاوی بۆ پێكهێنانی حكومەت، سەدرییەكان وەكو نماییشكردنی هێز بە درووشمی هەرەشەئامێزی تووند دژی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو دەركەوتن. كازم عیساوی، راوێژكاری ئاساییشی سەدر رایگەیاند، "ئەگەر سەدر بزانێت عەللاوی وەزارەتێكی داوەتە كەسێكی حزبی، عێراقی لێ دەكاتە دۆزەخ و لە ماوەی سێ رۆژدا دەیڕوخێنێت. بەهیچ شێوەیەك رەوتی سەدر لایەنێك نابێت لە حكومەتی نوێ". سەرەڕای رەتكردنەوەی لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە بەو پێیەی لە دەسەڵاتداران نزیكە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر راسپاردنی عەللاویی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ قبوڵكرد. ئەو هەڵوێستەشی درزێكی خستە نێو خۆپێشاندانەكان كە لەسەرەتاوە پشتگیریی دەكرد.

عەللاوی كە دوای سازانێكی سەخت لەنێوان لایەنە سیاسیەكاندا بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپێردرا، پێویستە بەپێی دەستوور پێش 02-03-2020 كابینە وەزارییەكەی پێشكەشی پەرلەمان بكات بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.


عەبدولمەهدی و عەللاوی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەكەن


رۆژی سێشەممە 11-02-2020 نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، "لە دیدارێكدا عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق و محەممەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، خۆپێشاندانەكان و پشتگیریی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان تاوتوێكرد".

بە گوێرەی راگەیێنراوەکە، "عەبدولمەهدی و عەللاوی جەختیان لەسەر گرنگیی هاوكاریكردنی هەموو هێزە سیاسییەكان كردووەتەوە بۆ ئاسانكردنی كاری سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو تاوەکو كابینە وەزاریەكەی زوو پێکبهێنرێت و كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت بەهێزبکرێت".


پەرلەمانتارێکی فەتح: کورد دەرچوونی حەشدی لە ناوچە جێناکۆکەکان هێناوەتە نێو دانووستانی پێکهێنانی حکومەت

پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی فەتح رایدەگەیێنێت، کورد دەرچوونی حەشدی شەعبیی لە ناوچە جێناکۆکەکان هێناوەتە نێو دانووستانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەگەڵ محەممەد تۆفیق عەللاوی.

حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند، "پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت جارێکی دیکە دۆسیەی بڵابوونەوەی کورد لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا و دیالە و کەرکووک زیندووبکاتەوە کە ئێستا هێزەکانی حەشدی شەعبیی تێدا جێگیرن".

حەنین قەدۆ دەڵێت، "پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە محەممەد تۆفیق عەللاوی کردووە حەشدی شەعبی لەو ناوچانە بچنە دەرەوە، هەڵوێستی عەللاویش لە رۆژانی داهاتوودا دەردەکەوێت".

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە کە خۆی لەگەڵ براکەی فەرماندەی هێزێکی حەشدی شەعبین لە دەشتی نەینەوا، عەللاوی لەبەردەم دوو بژاردەیە، بژاردەی نیشتمانی و رەتکردنەوەی ئەو داواکارییە، یان ملکەچبوون بۆ ئەو داواکارییە لە هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران.


ئەعرەجی: هەڵبژاردنی پێشوەختە درۆیە و هەركەسێك بڕوابكات عەقڵی نییە

بەها ئەعرەجی، جێگری سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق لە توویتێكیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی توویتەر نووسیی، "هەڵبژاردنی پێشوەختە درۆیە و هەركەسێك بڕوابكات تۆزقاڵێك عەقڵی نییە، چونكە هەندێك لە فراكسیۆنە سیاسیەكان وەكو ماددەیەكی راگەیاندن بۆ بازرگانی بەكاری دێنن، لە كاتێكدا داوایەكی گەل و مەرجەعیەت بووە".

پێشتر مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە چەندین گوتاری ئایینیی رۆژانی هەینیدا وەكو ئەمەکێک بۆ خوێنی شەهیدان و پاراستنی ئاساییش و ئاشتەوایی عێراق داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی كردووە. هەروەها هەڵبژاردنی پێشوەختە داواكارییەكی بنەڕەتیی خۆپێشاندەران بووە لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپێشاندانەكان لە یەكی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019دا.

سەرۆککۆماری عێراق لە 01-02-2020 محەممەد تۆفیق عەللاویی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپارد. بەپێی دەستووریش دەبێت عەللاوی لە ماوەی 30 رۆژ دوای راسپاردنی، کابینەکەی پێشکەشی پەرلەمان بکات بۆ پەسەندکردنی.

لە دژی گەندەڵی، خراپیی خزمەتگوزاری، نەبوونی هەلی كار، حكومەت و پارتەكان، لە تشرینی یەكەمی ساڵی 2019وە عێراقییەكان لە بەغدا و زۆربەی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور خۆپێشاندانیان دەست پێكرد و داوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە و گۆڕینی تەواوی سیستەمی حوكمڕانیی عێراق دەكەن، ئەوەش عەبدولمەهدیی هاندا دەست لەكار بكێشێتەوە.

12/2/2020

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان