٧ی خەزەڵوەر تا ١٣ی خەزەڵوەر لە ئێران بە حەوتووی بەسیج ناودێر کراوەو لەو ٧ رۆژەدا کۆمەڵیک چالاکی و ڕیوڕەسمی ئەمنی و نیزامی لە سەرجەم شارەکانی ئیران بەتایبەتی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سپای پاسداران و لقوپۆپەکانییەوە بەڕێوە دەچێ.
ئەمساڵ هاوکات بوونی ئەو حەوتەیە لەگەڵ رووداوەکانی هەرێمی کوردستان و دەستێوەردانی ئاشکرای سپای پاسداران لە هێرش و پەلامار بۆ سەر باشووری کوردستان بە هاوکاری حەشدی شەعبییەوە لە یەکەم رۆژەکانی
بارزانی نامەیەک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممە دەخوێندرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 28-10-2017 نامەیەکی بۆ پەرلەمانی کوردستان ناردووە و لە دانیشتنی سبەی یەکشەممەشدا نامەکە دەخوێندرێتەوە.
هاوکات پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، نێوەڕۆکی نامەکەی بارزانی
نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی کورد ئیسماعیل بێشکچی، لە وتارێکیدا زۆر بە توندی ڕەخنە لە بنەماڵەی تاڵەبانی دەگرێت و پێشیان دەڵێت ئێوە کەرکووکتان رادەستی دوژمن کرد.
بێشکچی پێیان دەڵێت، عێڕاق ئەنفالی کردن، ھەڵەبجەی بەسەر ھێنان، بەڵام بەداخەوە بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی کە لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراق دان و کەرکووکیشیان رادەست دەکەن.
بێشکچی لە وتارێکیدا کە لە ماڵپەری (نارینا ئازاد) بڵاوی کردووەتەوە، نیگەرانیی دەربڕیوە لە ڕادەستکردنی کەرکووک بۆ دوژمن و دەڵێت: "حەشدی شەعبی دوژمنی کوردە، ھاتنی قاسم سولەیمانیش بۆ لای بنەماڵەی تاڵەبانی جیگای گومان بوو و بردنی جەلال تاڵەبانیش بۆ ئێران چەند
وا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچیدوایی عەلی ئەشرەف دەروێشیان ناوەندە ئەمنییەکان بە گەمارۆدانی ماڵی ناوبراو پێشیان لەوە گرت کە تەرمی ناوبراو بگڕێندرێتەوە بۆ شاری کرماشان.
بە گوتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دەروێشیان، ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەیان نەداوە کە تەرمی دەروێشیان بگەڕێندرێتەوە بۆ شاری لە دایکبوونی و هەورەها ئیزنی ئەوەشیان نەداوە کە لە گۆڕستانی (ظهیرالدولە)ی تاران کە تایبەتە بە شوێنی ناشتنی هونەرمەندان و نووسەرانی بەناوبانگ وەکوو “ئەحمەد شاملوو” ، بنێژرێت.
میترا دەروێشیان ئاشکرای کرد: ناوەندە ئەمنییەکان تەنانەت ڕێگرییان کردوو
ئەمڕۆ یەكشەم بۆ دووەم جار كۆبوونەوەی شاندی باڵای سەربازی كوردستان و عێراق لە شاری مووسڵ ئەنجام درا و هەردوولا گەیشتنە ڕێككەوتن كە ماوەی ئاگربەستی كە پێشتر 24 سەعات ڕاگەیەنرابوو، درێژ بكرێتەوە تا ئەوكاتەی هەردوولا دەگەن بە ڕێككەوتن.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەمڕۆ بۆ دووەم جار شاندی سەربازیی كوردستان و عێراق
بەندکراوێکی کورد پاش ١٦ مانگ ڕاگیران لە زیندان کەوتووەتە دۆخێکی ناجێگیر و لەباری جەستەیی و ڕۆحییەوە مەترسی لەسەرە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ ئێقباڵ زارعیراد، هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ٩٥دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و لیباس شەخسییەکانی حکومەتی ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا هەنووکە لە دۆخێکی ناجێگیردایە.
بەپێی ئەم هەواڵە ناوبراو کە لەو کاتەدا بە تۆمەتی ئەندامەتیی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکومەتی ئیسلامیی ئێران تۆمەتبار کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە
دوابهدوای ئاڵۆزبوونی پهیوهندییهكانی نێوان ههولێر و بهغدا، حكوومهتی كهنهدا بڕیاری دا هاوكارییه سهربازییهكانی بۆ عێراق ڕابگرێت.
به پێی زانیارییهكانی ماڵپهڕی (Herald News)ی كهنهدی كه له سهرچاوهیهكی ناو حكوومهتی ئهم وڵاته گوازراونهتهوه، حكوومهتی كهنهدا بڕایاری داوه ههموو هاوكارییه سهربازییهكانی بۆ عێراق، تهنانهت ڕاهێنانی هێزه چهكدارهكانیش تا كاتێكی دیاری نهكراو ڕابگرێت.
ئهم بڕیاره ههر چۆنێك بێت ههرێمی كوردستانیش دهگرێتهوه بهو پێیهی
رۆژنامهیهكی بریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، داعش كار بۆ سهرلهنوێ كۆكردنهوهی هێزهكانی و رێكخستنهوهی رێكخراوهكه دهكات، پاش ئهوهی زیانێكی گهورهی له عێراق و سووریا بهركهوت. ههرچهنده ئێستا تهنها 10% رووبهری خاكی به دهستهوهیه له چاو ساڵی رابردوودا.
بهگوێرهی راپۆرتهكهی رۆژنامهی دهیلی مهیلی بریتانی، شارهزایان پێیانوایه "داعش لهسهر زهوی سهرلهنوێ خۆی بهرههم دێنێتهوه، له كاتێكدا پاڵپشتی له ئهفریقاوه كۆدهكاتهوه و سهركردهكانی داعش،
ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران لە بە تاڵان بردنی سامانە سروشتییەکانی کوردستان بەردەوامه و بەرپرسانی ڕێژیم لە کوردستان دەست بە سەر کانگاکان دادەگرن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کانگای بەردی مەڕمەڕی سپی لە قەسڵانی شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنه به هۆی ئەوەیکە بەشێوەیەکی لە ڕادەبەدەر و بێسنوور کەڵکی لێوەردەگیرێت و لێی هەڵدەهێنجێندرێت کۆتایی پێهاتووە.
شایانی باسە ئەو کانگای بەردە یەکێک له گەورەترین کانگاکانی بەردی ڕۆژهەڵاتی
كۆمسیۆنی پەنابەران لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان
ئاشكرای كرد 175 هەزار كەس بەهۆی هێرشەكانی میلیشیاكانی حەشد و هێزە عێراقییەكان بۆ سەر ناوچە كوردستانییەكان، ئاوارەی هەولێر و نەینەوا و دهۆك بوون.
ڕێكخراوی پەنابەری نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا دووپاتی كردووەتەوە كە زیاتر لە 175 هەزار ئاوارە بەهۆی هێرشەكانی حەشد و سوپای عێراق هەن.
فەرحان حەق گوتەبێژی فەرمی كۆمسیۆنی پەنابەران لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی بەوە دا كە كارمەندانی فریاكەوتنی ڕێكخراوەكەیان لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەن، نەوەك دۆخەكە
وهزارهتى دهرهوهى ئامریکا به فهرمى یهكێک له سهركرده باڵاكانى میلیشیاكانى حهشدى شهعبى و نزیك له ڕێژیمی ئێران و قاسم سولهیمانى، به "تێرۆریست" ناساند.
"هیزهر نوێرت"، وتهبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئامریکا، له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا، ڕایگەیاند: "ئهبوو مههدی موههندیس، سهركردهی میلیشیاكانى حهشدى شهعبى، تیرۆریسته".
ئهبوو مههدی موههندیس، جێگرى سهرۆكى دهستهى میلیشیاكانى حهشدى شهعبییه و له زۆرێک له بۆنهكاندا له تهنیشت قاسم سولهیمانى، فهرماندهى
وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان باسی لە چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ ناسەقامگیر کردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کرد و لەمبارەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی.
پاش ئاشکراکردنی ستراتێژی نوێی ئامریکا بەرمابەر بە ڕێژیمی تاران لەمەڕ بەرنامەی ناوکی کۆماری ئیسلامی و کوورتکردنەوەی دەستی ئەم ڕێژیمە لە ناوچە، ئالمانیش هاتە سەر هێڵ و بەفەرمی نیگەرانی خۆی لە دەستێوەردانەکانی
فەرماندەیەکی باڵای پێشمەرگە لە سنووری مەخموور ڕایگەیاند، حەشدی شەعبی و میلیشیاکانی دیکە لە سنووری مەخموور تێکشکاون و پێشڕەویی پێشمەرگە بۆ ناو مەخموور بەردەوامە.
کەمێک لەمەوبەر، جەمال مورتکە، فەرماندەی باڵای پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ - مەخموور، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنووری مەخموور بەرامبەر بە پێشمەرگە تێکشکاون و کەمتر لە کاتژمێرێکی دیکە بە تەواوی مەخموور لە حەشدی شەعبی پاک دەکرێتەوە
دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی دەبێت عێراق بە تەنها بوەستێتەوە لەبەردەم دەسەڵاتی ئێرانیدا و دانی بەوەشدا نا کە دوو وڵاتەکە سنورێکی درێژ و بەرژەوەندیی دارایی یاسایی هەیە لەنێوانیاندا.
ڕۆژنامەنوسان لە جنێڤ سەبارەت بەو بابەتە لە تیلەرسنیان پرسی و تیلەرسن لە وەڵامدا وتی " ئەوەی ئێمە بە عێراقییەکانی دەڵێین ئەوەیە کە دەبێت توانای پشت بەستن بە خۆتان پەرەپێبدەن."
وتیشی هێشتا ئەمەریکا زۆر نیگەرانە سەبارەت بە کەوتنەوەی شەڕ لەنێوان هێزەکانی
دەرویشیان، نووسەری ناوداری کوردی خەڵکی شاری کرماشان، بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر، عەلیئەشرەف دەرویشیان بە هۆی نەخۆشی لە تەمەن ٧٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
هەواڵی کۆچی دوایی ئەو نووسەرە کوردە، لە لایەن هاوژینەکەی "شاناز داربیان" پشتڕاست کراوەتەوە.
ئەو نووسەرە کوردە پاش تەواو کردنی خوێندنی بووەتە مامۆستای گوندەکانی