فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێژیمی داگیرکەری ئیسلامیی ئێران لە بە تاڵان بردنی سامانە سروشتییەکانی کوردستان بەردەوامه و بەرپرسانی ڕێژیم لە کوردستان دەست بە سەر کانگاکان دادەگرن.

بەپێی هەواڵی  ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کانگای بەردی مەڕمەڕی سپی لە قەسڵانی شاری قوروە سەر بە پارێزگای سنه به هۆی ئەوەیکە بەشێوەیەکی لە ڕادەبەدەر و بێسنوور کەڵکی لێوەردەگیرێت و لێی هەڵدەهێنجێندرێت کۆتایی پێهاتووە.

شایانی باسە ئەو کانگای بەردە یەکێک له گەورەترین کانگاکانی بەردی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە کە ئێستا به هۆی بەهرەبەرداری لە ڕادەبەدەر بەردی ئەو کانگایە کۆتایی پێهاتووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەرپرسانی ڕێژیمی تاڵانکەر لەو کانگایە ٨٠٠ قات زیاتر لە ڕێژەی ستاندارد بەرد دەردێنن کە ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەیکە بەردی ئەو کانگایە تەواو بێت.

ئێستا بە هۆی ئەوەیکە بەردی ئەو کانگایە کۆتایی پێهاتووە دام‌ودەزگاکانی ئەو کانگایە کە لە وڵاتی ڕووسیەوە هاوردە کراون بڕیارە بۆ کانگایەکی دیکە لە شاری هەرسین ڕاگوێزرێن.

ڕێژیمی ئێران ساڵانە بەرهەمێکی زۆر لە سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان هەڵدەگرێتەوە، بەبێ ئەوەی هیچ قازانجێکی بۆ دانیشتوانی کوردستان هەبێت و تەنانەت بۆ کارکردن لەو کانگایانەش کەڵک لە خەڵکی کوردستان وەرناگرن.

سیاسەتی هەژارکردنی خەڵکی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی تاڵانکەری ئێرانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەسەڵاتی خۆی زیاتر بە سەر خەڵکی کوردستاندا بسەپێنێت و رەوتی سیستماتیکی سەرکوت کردنی خەڵک بەهێزتر بکات.

28/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان