فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

٧ی خەزەڵوەر تا ١٣ی خەزەڵوەر لە ئێران بە حەوتووی بەسیج ناودێر کراوەو لەو ٧ رۆژەدا کۆمەڵیک چالاکی و ڕیوڕەسمی ئەمنی و نیزامی لە سەرجەم شارەکانی ئیران بەتایبەتی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن سپای پاسداران و لق‌وپۆپەکانییەوە بەڕێوە دەچێ.
ئەمساڵ هاوکات بوونی ئەو حەوتەیە لەگەڵ رووداوەکانی هەرێمی کوردستان و دەستێوەردانی ئاشکرای سپای پاسداران لە هێرش و پەلامار بۆ سەر باشووری کوردستان بە هاوکاری حەشدی شەعبییەوە لە یەکەم رۆژەکانی ئەو حەوتەیە بەشێک لە شار و ناوچە سنوورییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان میلیتاریزە کراون و کەشێکی ئەمنیەتی بەسەریان‌دا زاڵە.
رۆژی ڕابردوو سپای پاسداران هێزیکی زۆری لە ناوەندەوە هێناوەتە کوردستان و لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ڕژێم لە ئامادەباشیدان و بەبیانوی مانۆری نیزامی لە شەقامەکانیش‌دا سەنگەر هەڵچنراون.
ئەم مانۆرە نیزامییە بە تایبەتی لە نێوشاری مەهاباد و شارەکانی پارێزگای ورمێ دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە بڕیارە لەم حەوتوویە‌دا کۆبوونەوەی بەکڕێگیراوانی رێژیم لە ژێر”ناوی پێشمەرگە موسڵمان” لە شاری مەهاباد بەڕێوەبچێ و هەر بۆ ئەو مەبەستەش سپای پاسداران و ئیتلاعات لەو شارەدا ڕێوشوێنی ئەمنیەتییان گرتووتەبەر.
جێی وەبیرهێنانەوەی پێشمەرگە موسڵمان بە کۆمەڵێک لە ئەندامان و بە کرێگیراوانی سپای پاسداران دەگوترێ
کە لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی و لەسەروبەندی هێرشی دەوڵەتی ناوەندی بۆسەر کوردستان لە لایەن پاسدار محەممەد برۆجێردی و عەبدوڵڵای جەماران و چەند کەسی دیکە لە سەرکردەکانی سپای پاسداران بە مەبەستی شەڕ و لە ناوبردنی تێکۆشەرانی کورد، ڕێکخرا.
ئەو ڕێکخراوەیە بە وەرگرتن و چەکدارکردنی کەسانی سووک نەفس و خۆجێی لە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٥٨ لە شەڕی نێوشاری کامیاران بەفەرمی چەکیان بەدژی خەباتکارانی کورد هەڵگرت و لە ساڵی ٦١هەتاوی بەرەبەرە پەیوەست بوون بە هێزەکانی بەسیچ و ئێستاشی لەگەل بێ ئەو بەکرێگیراوانە بە مەبەستی جۆراجۆر کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ.
لە پێوەندی لەگەڵ میلیتاریزەکردنی شاری مەهاباد و چەند شارێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان باس لەوەش دەکرێ کە کۆماری ئیسلامی لە هەوڵدایە لە ڕێگای ئەو مانۆڕە نیزامییەوە بەچاو ترساندنی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و پاڵپشتی کردن لە حەشدی شەعبی گوشاری زیاتر بخاتە سەر هەرێمی کوردستان و خۆی ئامادە کردووە بۆ هاتنە ئارای هەرچەشنە ئەگەرێکی پێوەندی‌دار بە بارودۆخی باشووری کوردستان.

29/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان