فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان باسی لە چالاکییەکانی کۆماری ئیسلامی لەمەڕ ناسەقامگیر کردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین کرد و لەمبارەوە نیگەرانی خۆی دەربڕی.

پاش ئاشکراکردنی ستراتێژی نوێی ئامریکا بەرمابەر بە ڕێژیمی تاران لەمەڕ بەرنامەی ناوکی کۆماری ئیسلامی و کوورت‌کردنەوەی دەستی ئەم ڕێژیمە لە ناوچە، ئالمانیش هاتە سەر هێڵ و بەفەرمی نیگەرانی خۆی لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیم لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لەمەڕ نائارام کردنی ئەم ناوچە دەربڕی.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین ئۆرگانی دەوڵەتی لە ئاڵمان نیگەرانی خۆیان لەپێوەندی لەگەڵ بەرنامەی مووشەکی بالێستیکی سپای پاسداران و چالاکییە تێکدەرانەکانی تاران لە ناوچە دەربڕی، وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە بە فەرمی ڕایگەیاند: بێرلین ئەو چاوەڕوانییەی لە تاران هەیە کە بە ئەنجامدانی وتووێژێ شوێندانەر کۆتایی بە چالاکییەکانی لەپیوەندی لەگەڵ ناسەقامگیرکردنی ناوچە بهێنێت.

لەمبارەوە دانڵد ترامپ پێشتر ڕایگەیاندبوو: یەکێک لە هۆکارەکانی پیشێل‌کردنی "ڕۆحی بەرجام" لەلایەن ئێرانەوە "گەشەدان بە بەرنامەی موشەکە بالێستیکەکان"ە؛ پرسیک کە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە بە تەواوەتی ڕەد کراوەتەوە.

هەر لەم ڕاستایەشدا رێکس تەیلێرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە دواسەفەری خۆی بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لە دیدار لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی عەرەبستان، عێراق، پاکستان و هێند بە ڕوونی باسی لە ستراتێژی نوێی وڵاتەکەی بەرامبەر بە ئیران کرد و ڕایگەیاند کە چیدیکە نابێ میلیشیاکانی سەر بە تاران لە وڵاتگەلێکی وەک عێراق بمێننەوە.

27/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان