فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وا بەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی‌دوایی عەلی ئەشرەف دەروێشیان ناوەندە ئەمنییەکان بە گەمارۆدانی ماڵی ناوبراو پێشیان لەوە گرت کە تەرمی ناوبراو بگڕێندرێتەوە بۆ شاری کرماشان.
بە گوتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دەروێشیان، ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێگەیان نەداوە کە تەرمی دەروێشیان بگەڕێندرێتەوە بۆ شاری لە دایکبوونی و هەورەها ئیزنی ئەوەشیان نەداوە کە لە گۆڕستانی (ظهیرالدولە)ی تاران کە تایبەتە بە شوێنی ناشتنی هونەرمەندان و نووسەرانی بەناوبانگ وەکوو “ئەحمەد شاملوو” ، بنێژرێت.
میترا دەروێشیان ئاشکرای کرد: ناوەندە ئەمنییەکان تەنانەت ڕێگرییان کردوو ە کە تەرمی دەروێشیان بە پێی وەسیەتی خۆی لە تەنیشت مەزارگەی “سەفەر قەهرەمانیان” لە زیندانیانی سیاسیی سەردەمی پاشایەتی و هاوبەندیی ناوبراو کە ٣٥ ساڵ لە زیندان‌دا بووە بەخاک سپێردرێ.
شایانی باسە دامودەزگا ئەمنیەکانی رێژیم بەرانبەر بە نووسەرانی دەروەست و خەڵکی، هەمووکات بە هەستیارییەوە هەڵسوکەوت دەکەن و، تەنانەت دوای مردنیشیان ترسیان لە گردبوونەوەی خەڵک و هونەرمەندان هەیە و، هەربۆیە هەوڵ‌دەدەن ڕێوڕەسمی بەڕێکردن و ناشتنی کەسانی هاوشێوەی عەلی ئەشرەف دەروێشیان لە کپی و بێ‌دەنگی‌دا بەڕێوەبچێ.
جێی وەبیر هێنانەوەیە نووسەری بەتواناو چیرۆکنووسی ناوداری کورد، عەلی ئەشرەف دەروێشیان کە بە هەقایەت‌بێژی چەوساوەکانی کۆمەڵگای خۆی ناسراوە، دوای تەمەنێکی پڕخزمەت رۆژی پێنج‌شەممە لە نەخۆشخانەیەک لە شاری تاران ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بڕیاڕە رۆژی دووشەممە ٩ ی خەزەڵوەر بە بێ ویستی بنەماڵەو وەسیەتەکی خۆی، لە گۆڕستانی سەکینەی شاری کەرەج، ڕێوڕەسمی بە خاک سپاردنی بەڕێوەبچێ.

29/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان