فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بارزانی نامەیەک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لە دانیشتنی رۆژی یەکشەممە دەخوێندرێتەوە و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە 28-10-2017 نامەیەکی بۆ پەرلەمانی کوردستان ناردووە و لە دانیشتنی سبەی یەکشەممەشدا نامەکە دەخوێندرێتەوە.

هاوکات پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، نێوەڕۆکی نامەکەی بارزانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانییەتی وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتدا.

دوای دووجار دواخستن، رۆژی یەکشەممە 29-10-2017 پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە. بەپێی سەرچاوەیەکی تۆڕی میدیایی رووداو، کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە پرسی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

دوای دەرکردنی یاسای ژمارە یەکی ساڵی 2005ـی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، مەسعود بارزانی لە 12-5-2005 وەکو یەکەم سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمان ھەڵبژێردرا و سوێندی یاسایی خوارد.

دوای چوار ساڵ لە ھەڵبژاردنی راستەوخۆی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان لە 25-7-2009دا، مەسعود بارزانی توانی یەک ملیۆن و 266 ھەزار و 397 دەنگ (رێژەی 69.60%ـی دەنگەکان) بەدەستبهێنێت و جارێکی دیکە بە سەرۆک ھەڵبژێردرایەوە، لە 20-8-2009 سوێندی یاسایی خوارد.

دوای رێککەوتنی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بۆ ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە 30 حوزەیرانی 2013 دا، ماوەی سەرۆکایەتی بارزانی بۆ ماوەی دوو ساڵ بە یاسا درێژکرایەوە، دواتر شاندێکی ھاوبەشی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی داوایان کرد یاساکە واژۆبکات، بەڵام بارزانی یاساکەی نە رەتکردەوە، نە واژۆی لەسەرکرد.

لە ساڵی 2015 شدا بەهۆی شەڕی داعش لەلایەن ئەنجوومەنی شوورای هەرێمی کوردستانەوە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی بۆ دوو ساڵی دیکە درێژکرایەوە. لە 1-11-2017 دا دوو ساڵەکەی ئەنجوومەنی شوورا تەواودەبێت، ئەمە لەکاتێکدایە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستان لەلایەن پەرلەمانەوە بۆ 1-7-2018 دواخراون.

29/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان