رۆژنامه‌یه‌كی بریتانی له راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، داعش كار بۆ سه‌رله‌نوێ كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی و رێكخستنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ی زیانێكی گه‌وره‌ی له عێراق و سووریا به‌ركه‌وت. هه‌رچه‌نده ئێستا ته‌نها 10% رووبه‌ری خاكی به ده‌سته‌وه‌یه له چاو ساڵی رابردوودا.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی، شاره‌زایان پێیانوایه "داعش له‌سه‌ر زه‌وی سه‌رله‌نوێ خۆی به‌رهه‌م دێنێته‌وه، له كاتێكدا پاڵپشتی له ئه‌فریقاوه كۆده‌كاته‌وه و سه‌ركرده‌كانی داعش، رێگه ناده‌ن ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی خه‌لافه‌ته‌كه‌یان به‌یه‌كجاری بكه‌وێت".
به‌گوێره‌ی پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی نوێ، گرووپه‌كانی داعش ئێستا له هه‌موو كاتی به‌هێزترن، چونكه نه‌وه‌یه‌ك له منداڵه‌كانی رێكخراوه‌كه گه‌وره بوون و ئاماده‌ن جه‌نگه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن تا ده‌مرن.
رۆژنامه‌ی "النبأ"ـیش له ژماره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا نوسیوویه‌تی: "زۆر شاری عێراق و سووریا پڕن له‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕیان وایه په‌یوه‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه بن و له سه‌روتاره‌كه‌یدا نوسیوویه‌تی "داعش ئێستا له قۆناغی یه‌كه‌می به‌هێزتره، چونكه نه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاماده‌ی جه‌نگن".
چه‌كدارانی داعش ماوه‌یه‌كی زۆر مه‌شق و راهێنانیان به منداڵ و مێردمنداڵان كرد و له چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وتن كه به شێوه‌یه‌كی توندوتیژ و دڕندانه سه‌ری نه‌یارانی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌بڕی. بۆیه رۆژنامه‌كه پێشبینی ده‌كات، له داهاتوودا ئه‌وانه به‌هێزتر بێننه‌وه مه‌یدانه‌كانی جه‌نگه‌وه.
پێش چه‌ند رۆژیكیش، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاندبوو: "هێشتا زیاتر له 7000 چه‌كداری داعش له سنووره‌كانی عێراق و سووریادا ماون.