وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئامریکا به فه‌رمى یه‌كێک له سه‌ركرده باڵاكانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و نزیك له ڕێژیمی ئێران و قاسم سوله‌یمانى، به "تێرۆریست" ناساند.
"هیزه‌ر نوێرت"، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئامریکا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگەیاند: "ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس، سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى، تیرۆریسته".
ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه و له زۆرێک له بۆنه‌كاندا له ته‌نیشت قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى هێزی تێرۆریستی قودسى ئێران ده‌رده‌كه‌وێت.
ناساندنى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به "تێرۆریست" له لایه‌ن ئامریکاوه، هه‌موو ئه‌و میلیشیایانه‌ى به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به چه‌كى ئامریكایی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبییە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان لە شەڕی کەرکووکدا بەشداری کردووە و رۆژی هەڵکردنی ئاڵای عێراق لەسەر ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەوێ بووە.
هاوکات ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ناوبراو بلاوی کردۆتەوە کە، هادی عامری و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرپەرشتیی هێرشەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن لە باکووری رۆژئاوای موسڵدا.
پێشتریش لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی وه‌زاره‌تی خه‌زێنەدار‌ی ئا‌مریكا ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس-ی بەهۆی ئەندام‌بوون لە گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان خستە لیستی تیرۆره‌وە و بە کەسێکی شیعەی سەر بە ئێران ناوی بردووە؛ دەشڵێت تۆمەتبارە بە کوشتن و رفاندنی سەربازانی ئامریکایی و عێراقی.
لەو پێوەندییەدا "ڕۆن دێسانتێس"، کۆنگرێسمەنی ئامریکایی، نیگەرانیی خۆی لە بەرامبەر ھەڕەشە بەردەوامەکانی میلیشیا شیعەکان لە دژی کوردستان دەربڕیوە و لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، ڕایگەیاندووە: "ئەو ڕاپۆرتانەی بەردەستم کەوتوون، باس لە ھێرشێکی بەرفراوانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەکات، بە سەرپەرەستیی قاسم سولەیمانی، سەرکردەی سپای تێرۆریستی قودسی سەر بە سپای پاسداران بۆ سەر کوردستان".
ڕۆن داوای لە حوکمەت و ئیدارەی ئێستای ئامریکا کردووە کە پاڵپشتی کورد بکەن.
26/10/2017