فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

نووسەری گەورەی تورکیا و دۆستی کورد ئیسماعیل بێشکچی، لە وتارێکیدا زۆر بە توندی ڕەخنە لە بنەماڵەی تاڵەبانی دەگرێت و پێشیان دەڵێت ئێوە کەرکووکتان رادەستی دوژمن کرد.

بێشکچی پێیان دەڵێت، عێڕاق ئەنفالی کردن، ھەڵەبجەی بەسەر ھێنان، بەڵام بەداخەوە بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی کە لەگەڵ یەکپارچەیی خاکی عێراق دان و کەرکووکیشیان رادەست دەکەن.

بێشکچی لە وتارێکیدا کە لە ماڵپەری (نارینا ئازاد) بڵاوی کردووەتەوە، نیگەرانیی دەربڕیوە لە ڕادەستکردنی کەرکووک بۆ دوژمن و دەڵێت: "حەشدی شەعبی دوژمنی کوردە، ھاتنی قاسم سولەیمانیش بۆ لای بنەماڵەی تاڵەبانی جیگای گومان بوو و بردنی جەلال تاڵەبانیش بۆ ئێران چەند مانگێک بەر لە ئێستا ھەر ئەو مەبەستەی لە پشت بووە".

بێشکچی ھێرش دەکاتە سەر پاڤیڵ تاڵەبانی کوڕی گەورەی تاڵەبانی و دەڵێت ھەر ئەو ڕۆژەی کەرکووکی رادەستی حەشدی شەعبی کرد، پاڤێل گوتی من بەرگری لە نەوتی دزراوی کەرکووک ناکەم، ئەم چەمکەش (نەوتی دزراو) حکوومەتی عێڕاق بەرامبەر بە کورد بەکاری دەھێنێت.

ئەو دەنووسێت: "تۆ چۆن دەبێت بەو شێوەیە باسی سامانی سروشتیی وڵاتی خۆت بکەیت، عێڕاق ھاتووە ناسنامەی تۆی داگیر کردووە، عێڕاق خاکی داگیر کردووی، لەوە راستتر بە زەبری ھێز پەلاماری داویت و ناسنامە و سامانی سروشتیی داگیر کردووە".

بێشکچی لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات پاڤێل تاڵەبانی ئەوەندە دوژمنی وڵاتەکەی خۆی بێت و خزمەتی بێگانە بکات، کەواتە فێر کراوە، بۆیە دەبێت لەوروەوە لێکۆڵینەوە لە پەروەردەی پاڤێڵ تاڵەبانی بکرێت".

ئیسماعیل بیشکچی نموونەی تەھا یاسین ڕەمەزان دەھێنێتەوە کە ئەویش کورد بووە، بەڵام لە سەردەمی سەدام حوسێندا ئەنفال بەسەر کورددا ھات و ھەڵەبجەیان بەسەردا ھات، ھەمووی ئەو ئەندازیاری بووە، ئیتر پێم بڵێن چ جیاوازییەک لە نێوان تەھا یاسین و پاڤێل تاڵەبانیدا ھەیە؟.

29/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان