فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دوابه‌دوای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، حكوومه‌تی كه‌نه‌دا بڕیاری دا هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ عێراق ڕابگرێت.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی (Herald News)ی كه‌نه‌دی كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو حكوومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ گوازراونه‌ته‌وه‌، حكوومه‌تی كه‌نه‌دا بڕایاری داوه‌ هه‌موو هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی بۆ عێراق، ته‌نانه‌ت ڕاهێنانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانیش تا كاتێكی دیاری نه‌كراو ڕابگرێت.

ئه‌م بڕیاره‌ هه‌ر چۆنێك بێت هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌و پێیه‌ی سه‌رجه‌م هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ ڕێگه‌ی به‌غداوه‌ ده‌كران.

سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كان ڕایان گه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌نه‌دا، سەرەرای ئەم بڕیارە له‌ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ شه‌ڕی دژ به‌ چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی ناو حوكومه‌تی كه‌نه‌دا، بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ عێراق تا ئه‌وكاته‌ ده‌بێت كه‌ هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆی ئاشتیاینه‌ و كۆتایی به‌ شه‌ڕی نێوانیان بهێنن.

28/10/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان