بەپێی چەند وێنە و زانیاری کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران، پاش 15 ڕۆژ و لە کاتی بەسەرکردنەوەی لێقەوماوانی کرماشان، بە کەوشەوە چووەتە ناو ماڵ و خێوەتی هاووڵاتیان.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانەی ئیسحاق جەهانگیری کە گوایە بۆ یارمەتیدان و بەسەرکردنەوەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان چووە، بەڵام بە کەوشەوە چوونە سەر فەرش و ناو خێوەتی هاووڵاتیان، بووە هۆی ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆر لە حکوومەت و بەتایبەت جێگری حەسەن ڕۆحانی بگیرێت.
بە گوتەی پارێزگاری کرماشان هەر یەکەم شەو و کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە کرماشان، پەیوەندیی بە ئیسحاق جەهانگیرییەوە کردووە و داوای هاوکاریی لێ کردووە، بەڵام پێی ڕاگەیاندووە کە ئێستا
هه‌فته‌ی رابردوو له‌نێوان وڵاتی چین و سووریادا گفتوگۆی گرنگ ئه‌نجامدراوه.
له‌وباره‌یه‌وه وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت: "كاتێك رۆژی 23/11/2017 له‌گه‌ڵ بوسه‌ینه شه‌عبان، راوێژكاری سه‌رۆكی سووریا كۆبوومه‌ته‌وه، باسی رۆڵی سووریامان له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كانی "بزووتنه‌وه‌ی توركستانی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی" كردووه".
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه "راوێژكاری سه‌رۆكی سووریا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی چین گفتوگۆی كردووه‌و داویكردووه، هێزێكی تایبه‌تی چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "بزووتنه‌وه‌ی توركستانی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی" كه
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هێرشی سەر مزگەوتەکەی ناوچەی سینا لە میسر کوژران بۆ ٣٠٥ کەس بەرزبووەوە.
میدیاکانی میسر ئەمڕۆ لە زاری داواکاری گشتی وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، لەناو ئەو ٣٠٥ کوژراوەدا ٢٧ کەسیان منداڵن و پێدەچێت ژمارەکە بەرەو زیادبوون بڕوات.
هاوکات داواکاری گشتی میسر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو چەکدارانەی
چاره‌نووسی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی سنه و گێڵانغەرب ناڕوونه و بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌كیان نیه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، شه‌هرام فه‌رهادی خه‌ڵكی شاری سنه كه له كاتی باركردن یارمه‌تی گه‌یاندن بۆ خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی كرماشان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات سنه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
شه‌هرام فه‌رهادی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری حیزبی “وه‌حده‌تی میلیی كوردستان” له كاتی باركردنی یارمه‌تی بۆ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی پارێزگای كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و پاش به‌دواداچوونی چه‌ندین جاره‌ی
دیرینترین زیندانی سیاسی کوردستان و ئێران جارێکی دیکە مانی لە خواردن گرت.
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٣ی سەرماوەز، محەممەد نەزەری، زیندانی سیاسی کورد بۆ نارەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر "پێڕانەگەیشتنی پزیشکی" مانی لە خواردن گرت.
پزیشکانی بێهداری زیندانی ورمێ پاش پشکنینی پزیشکی ئەو زیندانییە سیاسیە ڕایانگەیاند: بە هۆی نەخۆشی گورچیلە دەبێ ناوبراو دەستبەجێ لە یەکێک
ئه‌مڕۆ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەنجوومەنی سەركردایەتیی و بەرپرس و كارگیڕانی لق و ناوچە و بەرپرسانی ئیداری و ئەندامانی پارلەمان و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری كەركووك گەرمیان كۆبۆیەوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و لە دەستپێكی وتەكەیدا هاوسۆزیی خۆی دەربڕی بۆ ئامادەبووان و ئەو خەڵكەی كە لە دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر تووشی ئێش و ئازار و ئاوارەیی هاتوون و جەختیشی كردەوە كە ئەو ئازیزانە هەمیشە لەپێناو مەبادئ
راپۆرتێكی جیهانی باس له چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان دوای له‌باربردنی خه‌ونی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
دامه‌زراوه دوێتچهڤێلهی ئه‌ڵمانی بۆ ئه‌كادیمیای پرۆتستانتی، كۆڕێكی تایبه‌تی له شاری لۆكۆمی ئه‌ڵمانی سازكرد، مه‌به‌ست له‌و كۆڕه بۆ تیشكخستنه سه‌ر ئایندهی هه‌رێمی كوردستان بوو دوای "له‌بارچوونی" خه‌ونی به‌ده‌وڵه‌تبوون.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی دوێتچه‌ڤێله له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری پسپۆڕ و شاره‌زایان له مه‌رجه‌ع، ئاین و ئاینزا جیاوازه‌كان كردووه، له‌ناویاندا باس له بوونی ئافره‌تێكی ئیسرائیلی ده‌كات، كه
ئامریکا لە دانیشتنی ڤییەندا، خوازیاری بەدواداچوون و روونکردنەوەی زیاتری پرسی ناو‌کی ئێران بوو.
ئەندامانی ئەسڵی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناو‌کی رۆژی پێنجشەممە لە ڤییەندا کۆبوونەوە، هەیئەتی نوێنەرانی ئامریکا لەو دانیشتنەدا وێڕای دەستخۆشی لە چاوەدێری ئاژانس بەسەر ئێران‌دا، خوازیاری هاوکاری و روونکردنەوەی تەواوی ئێران بە نیسبەت رێککەوتنی ناو‌کی بوو.
یۆکیا ئامانۆ لە دوایین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندبوو کە ئێران پێبەندی رێککەوتنی ناو‌کی بووە، نوێنەری ئامریکا لەو دانیشتنە وتوویەتی هیچ شتێک وەکوو هاوکاری و شەفافیەتی تەواوی ئێران، ناتوانێ کۆمەڵگای جیهانی ب
سه‌رۆكى فراكسیۆنى (حل) له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/ 11/ 2017 ڕای گه‌یاند، لایه‌نه سونه‌كان تێبینییان له‌سه‌ر بودجه‌ى 2018ى پارێزگا ئازادكراوه‌كانى ده‌ست داعش هه‌یه، داواشی كرد كه چاو به یاساكه‌دا بخشێنرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌ده‌ن.
محه‌مه‌د كه‌ربولى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى (حل) له په‌رله‌مانى عێراق، كه یه‌كێكه له فراكسیۆنه‌كانى عه‌ره‌بى سونه، ڕای گه‌یاند: "فراكسیۆنى هێزه‌كانى عێراق (سونه‌كان) تێبینییان له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگا ڕزگاركراوه‌كان هه‌یه".
جه‌ختیكرده‌وه، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌یه‌كی كه‌م بۆ ئه‌و پارێزگایانه ته‌رخان كراوه، پێده‌چێت له كاتى خستنه ده‌نگدانه‌وه، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى
میلیشیایەکی نزیک لە کۆماری ئیسلامیی ئێران رێگریی لە گەیشتنی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بۆ منداڵان دەکات، کە رێکخراوێکی نێودەوڵەتی ناردوویەتی.
رێکخراوی چاودێریی نێودەوڵەتیی منداڵان بارێکی دەرمانی بۆ منداڵانی شاری حەدیدە لە یەمەن ناردووە، کە بەهۆی شەڕکانی میلیشیای حوسییەکانی یەمەن، باری تەندروستییان تێکچووە و لە رەوشێکی زۆر سەختدان.
میدیا عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن، کە چەکدارانی حوسییەکان، کە
بەرپرسێکی سەربازی ئێران رایدەگەیەنێت له بەرگریکردن بەردەوام دەبین، تا ئه‌و كاته‌ی دڵنیا ده‌بینه كه دوا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكامان له‌ناوچه‌كه ده‌ركردووه.
ئاژانسەکانی ئێران لە مه‌سعود جه‌زائیری، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران گواستیه‌وە، کە پیرۆزبای لە بەرەی بەرگری بەسەر بەکرێگیراوانی ئەمریکا دا کردووە و رایگەیاندووە، بەرگریکردن بەردەوام دەبێت و گرنگی به بەهێزکردن و پێشخستنی خۆیان ده‌ده‌ن، تا ئیسرائیل به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌به‌ن
پەرلەمانتارێكی كورد لەرۆژھەڵاتی كوردستان دەڵێ، حكومەت ھیچ یەك لە بەڵێنەكانی بۆ رێگریكردن لە كوشتنی كۆڵبەران جێبەجێ نەكردووە، پێشتر كابینەی حەسەن رۆحانی بەڵێنی رێكخستنی كاروباری كۆڵبەرانی لەسەر سنوور دابوو، بەڵام لەماوەی رابردوودا رێژەی كوشتنی كۆڵبەران زیادیكردووە.
کوشتنی کۆڵبەرانی کورد بۆتە دیاردەیەکی هەرە ناشیرین بە سیمای هێزە ئەمنیەتی و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لە لایەن ناوەندە جینانیەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها کۆمەلگەی مەدەنی ناوخۆی
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەوشی تەندروستی و دۆخی خەڵکی لێقەوماوی کرماشان لە خراپی دایە.
دوای تێپەڕبوونی دەرۆژ بەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشان، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی ئەو پارێزگایە ڕووبەڕووی کێشە و گرفتی دیکە بوونەتەوە.
هاتنی شەپۆلی باران و سەرما ، نەبوونی شوێنی پەناو حەسانەوە بۆ بەشێکی زۆر لەو خەڵکە بووتە هۆی ناجێگیر بوونی تەندروستی و تووشی نەخوشی هاتوون.
بە وتەی شایەتحاڵان بەشێکی زۆر لە خەڵکی ماڵوێرانی ئەو دەڤەرە بە شێوی کاتی و ناڕێکۆپێک لە چەند شوێنی دیاری کراو نیشتەجێی کراون و هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە شوێنی ڕاگرتنیان باش نیە، بە هۆی سەرماو بارانی بەلێزمە لە باری تەندروستییەوە لە ڕەوشێکی خراپدان.
ئیبراهیم شەکیبا بەرپرسی ناوەندی تەندروستیی کرماشان، لەسەر دوایین بارودۆخی خەڵکی لێقەوماو وتی:
لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان بە هۆی ئەوەی کە زبڵ و خۆڵی زۆر کۆنەکراوەتەوە و، هەروەها تەقینی زێراب و تێکچوونی هەندێ ژێرخان، بوونەتە گرفتی سەرەکی و ئەگەر بێت وڕێگەچارەیان بۆ نەدۆزرێتەوە،
حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران قوربانییانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان فەرامۆش دەکات و هاوکاریی مرۆیی بۆ سووریا دەنێرێت.
دوای رووداوی بوومەلەرزە لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگای کرماشان، ئێران رەتیکردەوە رێگا بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکە بدات و بەپێی گوتەی دانیشتووانی ئەو ناوچانەش، حکوومەتی ئەو وڵاتە هیچ جۆرە هاوکارییەکی نەکردوون.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، کە رۆژی پێنجشەممە 23/11/2017 بڵاویان
شازادە محەمەد، کە وەزیری بەرگریشە، گوتی پێویسته به‌رامبه‌ر به به‌رفره‌وان کردنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی دا به‌ره‌نگاری بکردرێت.
شازادەی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سعودیە، محەمەد بن سەلمان له وتووێژێک له گه‌ڵ نیویۆڕک تایمز که ڕۆژی پێنج شه‌مه بڵاوکرایه‌وه، ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی وه‌ک "هیتله‌ری نوێ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ناوزه‌د کرد،