راپۆرتێكی جیهانی باس له چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان دوای له‌باربردنی خه‌ونی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ده‌كات.
دامه‌زراوه دوێتچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی بۆ ئه‌كادیمیای پرۆتستانتی، كۆڕێكی تایبه‌تی له شاری لۆكۆمی ئه‌ڵمانی سازكرد، مه‌به‌ست له‌و كۆڕه بۆ تیشكخستنه سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان بوو دوای "له‌بارچوونی" خه‌ونی به‌ده‌وڵه‌تبوون.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی دوێتچه‌ڤێله له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆری پسپۆڕ و شاره‌زایان له مه‌رجه‌ع، ئاین و ئاینزا جیاوازه‌كان كردووه، له‌ناویاندا باس له بوونی ئافره‌تێكی ئیسرائیلی ده‌كات، كه سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی دوێتچه‌ڤێله له راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: كۆڕه‌كه به گوته‌ی یه‌كێك له گوته‌بێژه‌كان ده‌ستیپێكرد، كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "ناوچه‌كه‌مان سێ شت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه به‌لای ئه‌وروپاوه گرنگن ئه‌وانیش نه‌وت، په‌نابه‌ر و تیرۆرن"، هه‌وره‌ها گوتیشی "ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی تاڵی هه‌یه".
له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، "دوورگه‌ی سه‌قامگیری له ده‌ریای گرژیه‌كاندا له نقومبوون نزیك ده‌بێته‌وه" ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان كه جه‌ختی كرده‌وه "هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌ی سه‌قامگیریه له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ئاڵۆزیدا، له‌كاتێكدا ئێستا بووه‌ته شوێنی گرژی و ناكۆكی و خه‌ریكه ململانێی سه‌ربازیش شوێنی خۆی تێدا ده‌كاته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی "ئه‌و ریفراندۆمه‌ی له 25ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ ئه‌نجامدرا، گرژیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای زیاتر كردووه، كه ئه‌م هه‌نگاوه له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌تكراوه‌ته‌وه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ره‌وایه‌تی و ناڕه‌وایه‌تی ئه‌و پرۆسه‌یه بكات.
به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا پسپۆرێكی ئافره‌تی ئیسرائیلی به‌ناوی ئۆفرا بینگیۆ له به‌شی توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ته‌ل ئه‌ڤیڤ، كه تایبه‌ت بوو به لێكۆڵینه‌وه‌كانی عێراقی، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی پشتگیری ئیسرائیل بۆ درووستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه" "ئێمه دڵنیاین كه گه‌لی كورد ئازاری زۆریان چه‌شتووه و مه‌ینه‌تی زۆری بینیوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش له‌بیر ناكه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان بوو ده‌رگاكانی بۆ زیاتر له 1000 یه‌هودی عێراقی خسته سه‌رپشت، كه له‌ناو خاكی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگیان لێ ده‌كرا".
وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی پێكردووه، رای جیاواز له‌ناو كۆڕه‌كه‌دا له‌باره‌ی پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌بوون، به‌ڵام دوا رای باو ئه‌وه بوو، كه پێویسته گفتوگۆی بونیاتنه‌رانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بێته ئاراوه، هه‌موو ئه‌و فشارانه‌ش ره‌تكرانه‌وه، كه حكومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی داناوه.
لوقمان فه‌یلی باڵیۆزی پێشووی عێراق له ئه‌مه‌ریكاش كه یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆڕه بوو، وێڕای ره‌خنه‌كانی له ناكۆكییه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و دوا هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی گوتی: "نابێت ئه‌وه له‌بیر بكرێت كه شه‌ڕی داعش به یارمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، چونكه پێشمه‌رگه له‌و شه‌ڕه‌دا ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی له‌ناوبردنی ئه‌و رێكخراوه بوو له عێراق، هه‌وره‌ها توانیان وێنه‌یه‌كی ئه‌رێنی خۆیان پیشانی جیهان بده‌ن، ئه‌وكاتیش به‌غدا ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بوو، به‌ڵام پێویست بوو به‌ر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر گفتوگۆ له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا كرابا".
راپۆرته‌كه‌ی دوێتچه‌ڤێله جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی پیش‌تر ئه‌ڵمانیا هه‌نگاوه‌كانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكردبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێك كه به‌و فشارانه رازی بێت كه به‌غدا بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستانی هێناوه و گوتیشی: "حكومه‌تی به‌رلین داوای گفتوگۆی ئاشتیانه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق ده‌كات".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، له‌كاتێكدا ئێستا هێزه كوردییه‌كان پێویستییه‌كی زۆریان به راهێنه‌رانی ئه‌ڵمانی هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌نگی به پرۆژه یاسایه‌ك داوه، كه رێگه به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان تا كۆتایی نیسانی داهاتوو ده‌دات".
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌یه، له‌و كۆڕه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌سایه‌تییه جیاوازه‌كان به‌شداربوون، له‌ناویاندا رۆشنبیرانی كورد، پسپۆڕانی سه‌نته‌ره‌كانی لێكۆڵینه‌وه له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا، ئێران، رووسیا، ئیسرائیل، باڵیۆزی پێشووی عێراق له ئه‌مه‌ریكا و نوێنه‌رانی كورد له تاراوگه و كه‌سایه‌تی ئێزیدی و دیبلۆماتكار و سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا.
25/11/2017