هه‌فته‌ی رابردوو له‌نێوان وڵاتی چین و سووریادا گفتوگۆی گرنگ ئه‌نجامدراوه.
له‌وباره‌یه‌وه وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ده‌ڵێت: "كاتێك رۆژی 23/11/2017 له‌گه‌ڵ بوسه‌ینه شه‌عبان، راوێژكاری سه‌رۆكی سووریا كۆبوومه‌ته‌وه، باسی رۆڵی سووریامان له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌كانی "بزووتنه‌وه‌ی توركستانی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی" كردووه".
راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژ به‌وه‌ده‌كه‌ن كه "راوێژكاری سه‌رۆكی سووریا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی چین گفتوگۆی كردووه‌و داویكردووه، هێزێكی تایبه‌تی چین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "بزووتنه‌وه‌ی توركستانی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی" كه هێزه كانی حكومه‌تی سووریا له گونده‌واری دیمه‌شق شوێنه‌كانیان ئاشكراكردوون، بنێرنه سووریا".
جێگای باسه، وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین، خوازیاره دوو یه‌كه‌ی ناوداری هێزی تایبه‌تی سوپای وڵاته‌كه‌ی، به‌ناوه‌كانی "به‌وره‌كانی سیبیریا" و "به‌وره‌كانی شه‌و" كه هێزێكی ئۆپراسیۆنی تایبه‌تن بنێریته سووریا، تا رووبه‌ڕووی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی "بزووتنه‌وه‌ی توركستانی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی" ببنه‌وه".
چه‌كدارانی "بزووتنه‌وه‌ی توركستانی رۆژهه‌ڵاتی ئیسلامی"، مه‌ترسین بۆ سه‌ر چین و تا ئیستا زیاتر له 200 كرده‌ی تیرۆریستیان له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو له چین ئه‌نجامداوه.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه حكوومه‌تی سووریا رێگرنییه له هاتنی هێزی سه‌ربازیی چین بۆ وڵاته‌كه‌ی، چونكه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی in24، له ساڵی 2015 دا، ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا رێگه‌یان به 5000 سه‌ربازی چینی دا بچنه ناو خاكی سووریاوه.
28/11/2107