فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران قوربانییانی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان فەرامۆش دەکات و هاوکاریی مرۆیی بۆ سووریا دەنێرێت.

دوای رووداوی بوومەلەرزە لە شار و گوندە جیاوازەکانی پارێزگای کرماشان، ئێران رەتیکردەوە رێگا بە یارمەتییە مرۆییەکان بۆ قوربانییانی بوومەلەرزەکە بدات و بەپێی گوتەی دانیشتووانی ئەو ناوچانەش، حکوومەتی ئەو وڵاتە هیچ جۆرە هاوکارییەکی نەکردوون.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، کە رۆژی پێنجشەممە 23/11/2017 بڵاویان کردووەتەوە، ئێران لەڕێگای مانگی سووری خۆیەوە خواردن و دەرمانی پێویستی بۆ خەڵکی شاری ئەلبوکەمال لە سووریا ناردووە، کە ماوەیەک پێش ئێستا رژێمی سووریا بە هاوکاریی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی عێراقی، دەستی بەسەردا گرتەوە.

هاوکات لەگەڵ ناردنی دەرمان و خواردنی پێویست بۆ شاری ئەلبوکەمال لە دووریی سەدان کیلۆمەتر لە سنوورەکانی خۆی، خەڵکی زیانلێکەوتووی رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستیی زۆریان بە دەرمانی پزیشکییە.

کاتژمێر 9:20 خولەکی شەوی یەکشەممە 12/11/2017 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕیی 7.2 پلەی رێختەر، داوە، لە نزیک ھەڵەبجە رووی دا و کاریگەرییەکەی گەیشتە شارەکانی باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەت (دەربەندیخان و کرماشان)، بەغدا و مووسڵ و تەنانەت کوێتیش.

بەپێی ئامارەکان، بەھۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە، جگە لە وێرانبوونی ھەزاران خانووی ھاووڵاتییان، نزیکەی لە 530 کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 8000 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە زۆرترین قوربانی لە رۆژھەڵاتی کوردستان بووە.

23/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان