فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە هێرشی سەر مزگەوتەکەی ناوچەی سینا لە میسر کوژران بۆ ٣٠٥ کەس بەرزبووەوە.

میدیاکانی میسر ئەمڕۆ لە زاری داواکاری گشتی وڵاتەکەوە بڵاویانکردەوە، لەناو ئەو ٣٠٥ کوژراوەدا ٢٧ کەسیان منداڵن و پێدەچێت ژمارەکە بەرەو زیادبوون بڕوات.

هاوکات داواکاری گشتی میسر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو چەکدارانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە ئاڵای داعشیان پێبووە، هەرچەندە هەتا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.

دوێنێ لەکاتی ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە یەکێک لە مزگەوتەکانی شارۆچکەی بیر عەبد لە نزیک عەریش لە سینا، تەقینەوەیەک ڕوویدا و دواتر چەکداران دەستڕێژی گوللـەیان کردە سەر نوێژخوێنان، بەهۆیەوە تا ئێستا ٣٠٥ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش برینداربوون.

بە پێی زانیارییەکانی داواکاری گشتی میسر ژمارەى چەکدارەکان ٢٥ بۆ ٣٠ چەکداربوون و لە ڕێگەى چوار ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە هاتوونەتە شوێنەکە و دوای هێرشەکەش هەڵاتوون.

26/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان