سه‌رۆكى فراكسیۆنى (حل) له په‌رله‌مانى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/ 11/ 2017 ڕای گه‌یاند، لایه‌نه سونه‌كان تێبینییان له‌سه‌ر بودجه‌ى 2018ى پارێزگا ئازادكراوه‌كانى ده‌ست داعش هه‌یه، داواشی كرد كه چاو به یاساكه‌دا بخشێنرێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه ده‌نگى له‌سه‌ر نه‌ده‌ن.
محه‌مه‌د كه‌ربولى، سه‌رۆكى فراكسیۆنى (حل) له په‌رله‌مانى عێراق، كه یه‌كێكه له فراكسیۆنه‌كانى عه‌ره‌بى سونه، ڕای گه‌یاند: "فراكسیۆنى هێزه‌كانى عێراق (سونه‌كان) تێبینییان له‌سه‌ر بودجه‌ى پارێزگا ڕزگاركراوه‌كان هه‌یه".
جه‌ختیكرده‌وه، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى پاره‌یه‌كی كه‌م بۆ ئه‌و پارێزگایانه ته‌رخان كراوه، پێده‌چێت له كاتى خستنه ده‌نگدانه‌وه، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2018 نه‌ده‌ن.
كه‌ربولى به‌پێویستى زانى، چاو به بودجه‌ى ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كاندا بخشێندرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ژێرخانى ئه‌و شارانه ببووژێننه‌وه و ئاسایش و سه‌قامگیرییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، گوتیشی: "ئه‌و ناوچانه تووشى كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بن گه‌ر بودجه‌كه‌یان بۆ زیاد نه‌كرێت".
سه‌رسوڕمانى خۆیشى نیشاندا له‌وه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ته‌نها 14 ملیۆن دۆلارى بۆ پارێزگاى ئه‌نبار ته‌رخان كردووه، ده‌شڵێت: "ئه‌و پاره‌یه به‌شى چاككردنه‌وه‌ى جاده‌كانى ناكات".
پێش لایه‌نه سونه‌كان، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان، ڕه‌خنه‌ى توندیان له عه‌بادى گرت له‌وه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له 17%ه‌وه بۆ 12.67 كه‌م كردووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه بڕیاربوو، گه‌ر بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه، ده‌نگ به یاساكه نه‌ده‌ن و ره‌نگه له پرۆسه‌ى سیاسیش بكشێنه‌وه.
25/11/2017