ئامریکا لە دانیشتنی ڤییەندا، خوازیاری بەدواداچوون و روونکردنەوەی زیاتری پرسی ناوکی ئێران بوو.
ئەندامانی ئەسڵی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی رۆژی پێنجشەممە لە ڤییەندا کۆبوونەوە، هەیئەتی نوێنەرانی ئامریکا لەو دانیشتنەدا وێڕای دەستخۆشی لە چاوەدێری ئاژانس بەسەر ئێراندا، خوازیاری هاوکاری و روونکردنەوەی تەواوی ئێران بە نیسبەت رێککەوتنی ناوکی بوو.
یۆکیا ئامانۆ لە دوایین راپۆرتی خۆیدا رایگەیاندبوو کە ئێران پێبەندی رێککەوتنی ناوکی بووە، نوێنەری ئامریکا لەو دانیشتنە وتوویەتی هیچ شتێک وەکوو هاوکاری و شەفافیەتی تەواوی ئێران، ناتوانێ کۆمەڵگای جیهانی ب ەنیسبەت پێبەندبوونی ئێران بە پرسی ناوکی، دڵنیا بکاتەوە.
ئەو راپۆرتەی ئامانۆ بەپێچەوانەی روانگەی حکومەتی ترامپە، ئامریکا دەڵێ ئێران بە هەندێک لە بەندەکانی رێککەوتن پابەند نەبووە.
شۆرای ئەمنیەت لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی خۆیدا هۆشداری داوەتە ئێران بەنسبەت تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکی هەیە بەڵام ئێران لە یەک ساڵی رابردوودا چەندین جار ئەم تاقیکردنەوەی ئەنجام داوە.
پاش هێرشی مووشەکی حوسییەکان بۆ سەر ریاز، ئێران تۆمەتبار کرا بەوەیکە مووشەک بە حیزبۆڵا و حوسییەکان دەدات بۆ هێرش بردنە سەر عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی.
محەممەدعەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 2ی سەرماوەز پشتگیری سپای بۆ حوسییەکانی یەمەن و حیزبوڵای لوبنان دوپات کردەوەو ڕایگەیاند ئێمە لەسەر پڕچەک کردنی حیزبۆڵا و بەرنامەی مووشەکی خۆمان هەرگیز دانوستان ناکەین.
25/11/2017