چاره‌نووسی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له شاره‌كانی سنه و گێڵانغەرب ناڕوونه و بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ زانیارییه‌كیان نیه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، شه‌هرام فه‌رهادی خه‌ڵكی شاری سنه كه له كاتی باركردن یارمه‌تی گه‌یاندن بۆ خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی كرماشان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعات سنه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
شه‌هرام فه‌رهادی له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری حیزبی “وه‌حده‌تی میلیی كوردستان” له كاتی باركردنی یارمه‌تی بۆ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی پارێزگای كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێ و پاش به‌دواداچوونی چه‌ندین جاره‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له‌و شاره هیچ زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌یان پێ نه‌داون.
ناوبراو له چالاكانی شاری سنه‌یه و پێشتریش كۆمه‌ڵێك چالاكیی له بواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی، پێكهێنانی كه‌مپه‌ین و كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ خه‌ڵكی كۆبانی و شه‌نگاڵ و هه‌روه‌ها كرماشان بووه.
به قسه‌ی شایه‌تحاڵان، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه، چوونه‌ته ماڵی باوكی شه‌هرام و هه‌موو كه‌لوپه‌لی كه‌سۆكی ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له ئاوایی گامێش‌چڕانی سه‌ربه شاری گێڵانغەرب،میدیاكارێك به ناوی ئه‌رژه‌نگ زه‌رگووش به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به پێڕانه‌گه‌یشتن كۆماری ئیسلامیی ئێران به بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی پارێزگای كرماشان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له‌و شاره هێرش كرایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه و تا ئێستا شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو ئاشكرا نه‌كراوه.
26/11/2017