فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

دیرینترین زیندانی سیاسی کوردستان و ئێران جارێکی دیکە مانی لە خواردن گرت.

 ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی هەینی ٣ی سەرماوەز، محەممەد نەزەری، زیندانی سیاسی کورد بۆ نارەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر "پێڕانەگەیشتنی پزیشکی" مانی لە خواردن گرت.

پزیشکانی بێهداری زیندانی ورمێ پاش پشکنینی پزیشکی ئەو زیندانییە سیاسیە ڕایانگەیاند: بە هۆی نەخۆشی گورچیلە دەبێ ناوبراو دەستبەجێ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی دەروەی زیندان نەشتەرگەری بۆ بکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ‌وە بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاند:"

سەرەڕای هۆشداری پزیشکان هەتا ئێستا بەرپرسانی زیندان هیچ هەوڵێکیان بۆ نەشتەرگەری محەممەد نەزەری لە دەرەوەی زیندان ئەنجام نەداوە".

ئەو زیندانییە کوردە کە بۆ ماوەی ٩٩ ڕۆژ لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرتبوو، باری تەندروستی نالەبارە و لەگەڵ دوو زیندانی سیاسی دیکەی کورد ڕۆژی ٢٤ی خەزەڵوەر، لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بۆ زیندانی ورمێ گوازرایەوە.

محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری "ساین قەڵا"، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ٧٣ی هەتاوی، لە لایەن مەئموورانی ئەمنییەتیی سپای ئەبووزەری شاری بۆکانەوە دەستبەسەر کرا و هەتا ئێستا لە مافی هەر جۆرە مورەخەسییەکی یاسایی بێبەری کراوە.

26/11/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان