فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

بەپێی چەند وێنە و زانیاری کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران، پاش 15 ڕۆژ و لە کاتی بەسەرکردنەوەی لێقەوماوانی کرماشان، بە کەوشەوە چووەتە ناو ماڵ و خێوەتی هاووڵاتیان.

پاش بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانەی ئیسحاق جەهانگیری کە گوایە بۆ یارمەتیدان و بەسەرکردنەوەی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی کرماشان چووە، بەڵام بە کەوشەوە چوونە سەر فەرش و ناو خێوەتی هاووڵاتیان، بووە هۆی ئەوەی ڕەخنەیەکی زۆر لە حکوومەت و بەتایبەت جێگری حەسەن ڕۆحانی بگیرێت.

بە گوتەی پارێزگاری کرماشان هەر یەکەم شەو و کاتی ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە کرماشان، پەیوەندیی بە ئیسحاق جەهانگیرییەوە کردووە و داوای هاوکاریی لێ کردووە، بەڵام پێی ڕاگەیاندووە کە ئێستا لە جەژنی لەدایکبوونی سەرکۆمارە و سبەینێ بەدواداچوون دەکەین.

شەوی یەکشەممە 2017/11/12 بوومەلەرزەیەک بە گوژمی 7.2 بە پلەی ڕێشتەر هەشت شار و 1900 گوندی پارێزگای کرماشانی هەژاند و بەپێی دوایین ئاماری میدیا فەرمییەکانی ئێران هەتا ئێستا 480 هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 10 هاووڵاتیش بریندار بوون.

28/11/2017

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان