فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕەوشی تەندروستی و دۆخی خەڵکی لێقەوماوی کرماشان لە خراپی‌ دایە.

دوای تێپەڕبوونی دەرۆژ بەسەر کارەساتی بوومەلەرزە لە پارێزگای کرماشان، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی ئەو پارێزگایە ڕووبەڕووی کێشە و گرفتی دیکە بوونەتەوە.
هاتنی شەپۆلی باران و سەرما ، نەبوونی شوێنی پەناو حەسانەوە بۆ بەشێکی زۆر لەو خەڵکە بووتە هۆی ناجێگیر بوونی تەندروستی و تووشی نەخوشی هاتوون.
بە وتەی شایەتحاڵان بەشێکی زۆر لە خەڵکی ماڵوێرانی ئەو دەڤەرە بە شێوی کاتی و ناڕێکۆپێک لە چەند شوێنی دیاری کراو نیشتەجێی کراون و هاوکات لەگەڵ ئەوەی کە شوێنی ڕاگرتنیان باش نیە، بە هۆی سەرماو بارانی بەلێزمە لە باری تەندروستییەوە لە ڕەوشێکی خراپ‌دان.

ئیبراهیم شەکیبا بەرپرسی ناوەندی تەندروستیی کرماشان، لەسەر دوایین بارودۆخی خەڵکی لێقەوماو وتی:

لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان بە هۆی ئەوەی کە زبڵ و خۆڵی زۆر کۆنەکراوەتەوە و، هەروەها تەقینی زێراب و تێکچوونی هەندێ ژێرخان، بوونەتە گرفتی سەرەکی و ئەگەر بێت وڕێگەچارەیان بۆ نەدۆزرێتەوە، نەخۆشییەکانی وەرزی سەرماو سەرهەڵدانی نەخۆشیی زگچوون و کۆلێرا زۆرتر دەبێ.
بارودۆخی ئێستای پارێزگای کرماشان دەخوازێ کە ناوەندەکانی بەرپرس بەشێوەی باشتر هەوڵ بدەن کە پێش لە کارەساتێکی دیکە لەو ناوچانە بگیردرێ.
لە هەواڵەکانی پێشووی کوردستان و کورد ئاماژە بەوە درا کە خێوەت وچادرەکان بەرگەی سەرما و سۆڵە ناگرن و بارانی بەلێزمەش گرفتی بۆ لێقەوماوان ساز کردووە. ئەو خەڵکەش پێویستیان بە کانێکس هەیە بۆ تێپەڕاندنی وەرزی سەرما.
شیاوی باسە لە چەند رۆژی ڕابردوودا رێکخراوی ئەندازیارانی پارێزگای سنە لە هەڵمەتێکی خێرخوازانە پتر لە ٢٠٠ کەنێکسیان ئامادە کردوەو هەروەها چالاکانی دیکەش لە هەوڵدان بە ساز کردنی کانێکس بەهانای خەڵکی پارێزگای کرماشانەوە بچن.
شیاوی باسە ڕێکەوتی 2017/11/12 بوومەلەرزەیەکی بەهێز و بە گوڕی 7.2 ڕیشتەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت ١٩٠٠ گوند و هەشت شاری پارێزگای کرماشانی گرتەوە کە بەپێی ئاماری فەرمیی ئێران هەتا ئێستا ٤٣٤کەس گیانیان لەدەست داوە و و زیاتر لە ١٠ هەزار کەسیش بریندار بوون، بەڵام ئامارە نافەرمییەکان باس لە کوژرانی زیاتر لە ١٠٠٠ کەس دەکەن.
سەرەڕای ناڕەزایەتیی چالاکانی مەدەنی و هێندێک لە بەرپرسانی ناوچەکە، هیشتا خزمەتگوزارییەکانی دەوڵەت و ناوەندە پێوەندیی‌دارەکان لە ئاستی ئەو کارەساتە‌دا نیە.

23/11/2017

 

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان