شازادە محەمەد، کە وەزیری بەرگریشە، گوتی پێویسته به‌رامبه‌ر به به‌رفره‌وان کردنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی دا به‌ره‌نگاری بکردرێت.
شازادەی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سعودیە، محەمەد بن سەلمان له وتووێژێک له گه‌ڵ نیویۆڕک تایمز که ڕۆژی پێنج شه‌مه بڵاوکرایه‌وه، ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی وه‌ک "هیتله‌ری نوێ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" ناوزه‌د کرد، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات شه‌ڕێ قسه له نێوان ئه‌و نه‌یاره‌دا زیاتر بکات.
شازادە محەمەد، کە وەزیری بەرگریشە، گوتی پێویسته به‌رامبه‌ر به به‌رفره‌وان کردنه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی ئایه‌توڵا عه‌لی خامنه‌یی دا به‌ره‌نگاری بکردرێت.
ڕۆژنامەکە گوته‌ی ئه‌و شازاده‌ی هێناوه‌ته‌وه که گوتی " بەڵام لە ئەوروپاوە فێربووین کە سه‌ردانواندن کاریگه‌ری نابێت. ئێمه هیتلەرێکی نوێمان ناوێت که ئه‌و شته له خۆڕهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا دووپات بکاته‌وه که لە ئەوروپادا ڕوویدا."
گرژییه‌کان ئه‌م مانگه کاتێک په‌ره‌یان سه‌ند که سه‌رۆک وه‌زیری لوبنان سه‌عد حه‌ریری له گوتارێکی ته‌له‌ڤزیۆنی دا ده‌ستی له پۆسته‌که‌ی هه‌ڵگرت و ئاماژه‌ی به کارتێکردنی حیزب ئه‌ڵای لوبنان و هه‌روه‌ها باسی مه‌ترسییه‌کانی بۆ سه‌ر ژیانی کرد.
سەرچاوە/ ڕۆیتێرز
24/11/2017