پاش هاتنەسەر شەقامی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران، ڕێژیمی ئێران لە ڕێکارێکی نوێدا بۆ پێشگیری لە ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک، وامی ئیزدواجی زیاد کردووە.
پاش ئەوەی کە ڕێژیمی ئێران لە هەمبەر خەڵکی ناڕازی کە تووڕەیی و بێزاری خۆیان لەو رێژیمە لە زۆربەی شارەکانی ئێران دەربڕیوە و دروشمی ڕووخانی ڕێژیمیان داوە، داماو و دەستەوەستان بووە و بۆ دامرکانی دەنگی خەڵک و بەتایبەت گەنجان، سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران بڕیاری داوە کە وامی ئیزدواج بۆ ١٥ میلیۆن تمەن زیاد بکرێت.
حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، سەردانی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە و پاش ئەو سەردانە، مەسعوود کەرباسیان لە دیمانەیەکی تەلفزیۆنیدا وتوویە: کە
ئەمریکا لە ماوەی ٢ ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەدا.
بە قسەی یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینیی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە کۆ دەبێتەوە و چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ڕوون دەکاتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ستیۆ گولدستیەن، یەکێک لە وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی ٢ ڕۆژی داهاتوودا دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ڕێکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوە و جیم
بنەماڵەی دەسبەسەرکراوان له زیندانی ئێوین کە زیاتر له ١٠ ڕۆژە لە بەرامبەر ئێوین مانیان گرتووە، لەگەڵ هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بەرەوڕوو بوون.
بەشێکی زۆر له بنەماڵەی ئەو کەسانەی که له ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییە به دژی ڕێژیم، دەسبەسەر کراون، له بەرامبەر زیندانی ئێوین کۆبوونەتەوە و ناڕەزایەتی خۆیان له دەسبەسەرکردنەکان دەربڕیوە و داوایان کردووە به زووترین کات، زیندانییەکان ئازاد بکرێن.
ڕێژیمی ئێران ئامارێکی ڕوونی له دەسبەسەر کراوان بڵاو نەکردووەتەوە، بەڵام بی پێی ئاماری ڕێکخراوەکانی چالاکی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە مەدەنییەکان هەتا ئێستە ٣٧٠٠ کەس دەسبەسەر کراون
ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، نیسبەت بە گیان لەدەستدانی ناڕازییان لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێراندا، نیگەرانیی خۆی دەربڕی
ڕێکخراوی چاوەدێریی مافی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، ڕاپۆرتە نوێیەکان باس لە کوشتنی ناڕازییان لە زیندانەکانی ئێراندا دەکەن و لەم پێوەندییەدا ئەم ڕێکخراوەیە نیگەرانی چارەنووس و گیانی ئەو کەسانەیە.
"سارا لی ویستۆن" بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بواری مافی مرۆڤ
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ (دیۆچەوێلە)ی فارسی، فۆلکر بێک، نوێنەری پێشووی پەرلەمانی ئەڵمانیا لەدژی موحموود هاشمی شاهروودی، سەرۆکی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بەهۆی "کوشتن و جنیاتی مرۆیی" لە دادگای ئەو وڵاتە سکاڵای تۆمار کردووە.
ئەو پەرلەمانتارە داوای لە دادگای ئەڵمانیا و حکوومەت کردووە کە نابێ بۆ هاشمی شاهروودی پارێزبەندیی یاسایی و دیپلۆماسی بەکار بهێندرێت.
فۆلکر ڕۆژی دووشەممە 2018/1/8 لە دادگا لەدژی هاشمی شاهروودی
پاش کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ئێران و کوردستان، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان، خەریکی دروست کردنی کەشوهەوای ترس لە کوردستانن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ئێران و کوردستان، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان بە ڕێخستنی کاناڵگەلێک لە دنیای مەجازی لە هەوڵی ناساندنی و دەسبەسەر کردنی هاووڵاتییانی ناڕازی دان و لە نوێترین هەوڵدا، ئیدارەی ئیتلاعات شاری سنە، بە ڕێخستنی کاناڵێک لە دنیای مەجازی بە بڵاوکردنەوەی وێنەی هاووڵاتییانی ناڕازی، داوا لە خەڵک دەکات کە بۆ ناساندن و دەسبەسەر
مەحموود سادقی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران، لە تاران، بە میدیاکانی راگەیاندووە، بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی 13 ڕۆژی ڕابردووی ئێران، 3700 کەس دەستگیر کراون.
ماڵپەڕی "خانەی میللەت" زمانحاڵی پەرلەمانی ئێران لەزاری مەحموود سادقی ئەندام پەرلەمانەوە بڵاوی کردووەتەوە، هەرچەند بەهۆی ڕووماڵ نەکردنی بێڵانەنانەی ڕووداوەکانی ئێران، هەتا ئێستا ئامارێکی ڕاست لە ژمارەی دەستگیرکراوەکان لەبەردەست نییە، بەڵام باس لەوە دەکرێت نزیکەی 3700 کەس لە
بەرپرسان و کاربەدەستانی وڵاتانی ئامریکایی و ئۆرووپایی، بەردەوام پشتگیری خۆیان بۆ خەڵکی ئێران ڕادەگەیەنن.
پاش تێپەڕ بوونی ١١ رۆژ بەسەر ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران، کاربەدەستانی وڵاتانی ئامریکا و ئۆرووپا، باس لە هۆکاری ئەو سەرهەڵدانانە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ خەڵکی ناڕازی ڕادەگەیەنن.
بەرپرسی CIA، مایک پەمپێئۆ لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کاناڵی CBS، وتوویەتی: "ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ئێران، بەپێچەوانەی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٨٨ی ئەو وڵاتەیە، کە زۆرتر خەڵکی
ێزە ئیتلاعاتییەکان لە پیرانشار هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە دەستبەسەرکراوە بە " محەممەد ئیبراهیمی" ت
مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەبارەی خۆپێشاندانەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە دەبا کە ٣ بەرپرسی باڵای سیاسی و نیزامیبەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە ڕەسمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە مەجلیسی ئەو وڵاتە لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ١٠ ڕۆژی ڕابردووی ئێران کۆبوونەیەوەیەکی نائاسایی و داخراو ساز دەکا.
ماڵپەڕی “تەسنیم”ی سەربە سپای پاسداران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ مەجلیسی ئێراندا عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری نێوخۆ، مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات و عەلی شەمخانی
چارەنووسی سێ خوێندکاری کورد پاش دەسبەسەر کرانیان لە شاری شیراز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ خوێندکاری کورد، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، لە شاری شیراز لە کاتی خۆپیشاندانە خەڵکییەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.
شوناسی ئەو سێ خوێندکارە کوردە بریتییە لە: "کورش حەقیقی، خوێندکاری عۆمران کوڕی محەممەد خەڵکی بوکان، شەماڵ خوسرەوی، خوێندکاری عۆمران کوڕی حوسێن خەڵکی شاری سەقز و
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی هێزە چەکدارە کوردەکانی لە ناو شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، کە لەلایەن خەڵکەوە بە جاش و بەکرێگیراو ناودەنرێن.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، جاش و بەکرێگیراوەکانی حکومەتی ئێران بە جلی کوردی و چەکەوە لە سەر شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسووڕێنەوە بە مەبەستی ترساندن و تۆقاندنی خەڵک.
ئەو وێنانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نێردراون، مەریوان و سنە-ن، ڕاگەیەندراوە
وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، جارێکی دیکە هەڕەشەی توندی لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کرد.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ڕیژیمی ئێران، هۆشداری بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دا و هەڕەشەی توندی لێ کردن.
وەزیری ئیتلاعات لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی کوژراوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری پیرانشار، لە ورمێ ڕایگەیاند: "بە زووترین کات سەربازانی ئیمام زەمان
هێزە ئەمنیەتییەکانی تورکیە سەرکردەیەکی کورد لە باکووری کوردستان و پارلمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستگیر دەکەن.
شەوی ڕابردوو، عوسمان بایدەمیر، سەرکردەی ناوداری کورد لە باکووری کوردستان، لە شاری ئیزمیر دەستگیر کرا.
عوسمان بایدەمیر بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی شرناخ دەسبەسەر کراوە و ئەگەری ئەوی هەیە ئازاد بکڕی بەڵام تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە لە لایەن هێزەکانی تورکەوە ڕاگیراوە.
شایانی باسە ئەو سەرکردە کوردە و پارلمانتارەی هەدەپە ب
ڕێکس تیلرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوێنێ هەینی ئاشکرای کرد واشنتۆن بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی ئاشتیخوازانەی دەسەڵات لە ئێران، پشتیوانی لە ویست و داخوازی خۆپیشاندەران دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (CNN) گوتی: "خەڵکی ئێران لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێراندا ژیانێکی زۆر ئەستەمیان بینیوە، بەڵام ئێمە نامەنەوێ بە شێوەیەکی توندوتیژ پشتگیری لە ئاڵۆگۆڕی