فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ڕێکس تیلرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، دوێنێ هەینی ئاشکرای کرد واشنتۆن بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی ئاشتیخوازانەی دەسەڵات لە ئێران، پشتیوانی لە ویست و داخوازی خۆپیشاندەران دەکات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (CNN) گوتی: "خەڵکی ئێران لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ئێراندا ژیانێکی زۆر ئەستەمیان بینیوە، بەڵام ئێمە نامەنەوێ بە شێوەیەکی توندوتیژ پشتگیری لە ئاڵۆگۆڕی دەسەڵات لە ئێران بکەین، ئێمە نیشانەکانی ئەم ئاڵۆگۆڕەمان لە ساڵی 2009، هەروەها لە خۆپیشاندانی ڕۆژانی ڕابردووشدا بینیوە".

تیلرسۆن، ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە پشتگیری لە ئامانجی گەلانی ئێران دەکەین بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتریان هەبێت و لەوپەڕی ئازادیدا بژین، چونکە پێمان وایە شایستەی ئەم ژیانەن، بەڵام ئەوە لە ئەستۆی ئێرانییەکانە کە چۆنیەتیی ئەو ئاڵۆگۆڕی دەسەڵاتە هەڵدەبژرێن".

لە بەرانبەر پشتگیریی ئەمریکا، ئیسرائیل و چەند چەند وڵاتی ئەورووپایی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران، هاوکات ڕووسیا، سووریا، تورکیا و ڤەنزۆئێلا پشتگیرییان لە حکوومەتی ئێران کردووە.

بەپێی زانیاریی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران لە دە ڕۆژی ڕابردوودا کە خۆپیشادان و ئاڵۆزی لە زیاتر لە 100 شاری ئێران لەدژی حکوومەتی ئێران و ڕەوشی خراپی ئابووری، بێکاری، گرانی ڕووی داوە، 22 هاووڵاتی کوژراون و زیاتر لە 1800 کەسیش لە سەرتاسەری ئێران دەستگیر کراون کە زیاتر لە 200 کەس لە گیراوەکان و زیاتر لە دە کەس لە کوژراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون.

8/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان