فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی هێزە چەکدارە کوردەکانی لە ناو شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، کە لەلایەن خەڵکەوە بە جاش و بەکرێگیراو ناودەنرێن.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە، جاش و بەکرێگیراوەکانی حکومەتی ئێران بە جلی کوردی و چەکەوە لە سەر شەقامەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسووڕێنەوە بە مەبەستی ترساندن و تۆقاندنی خەڵک.

ئەو وێنانەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە نێردراون، مەریوان و سنە-ن، ڕاگەیەندراوە ، کە جاش و بەکرێگیراوەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە هەموو گەڕەک و کۆڵان و شەقامەکانی سنە و مەریواندا دەبینرێن.

جێگای ئاماژەیە، کە ئەو جاشانەی حکومەتی ئێران هێزی نهێنی لە قەڵەم دەدرێن، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حکومەتی ئێران هەستی بە مەترسی کردووەو هەموو ئەو هێزە نهێنییانەی ناردووەتە سەر شەقامەکان و ئاشکرای کردوون.

7/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان