فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مەحموود سادقی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران، لە تاران، بە میدیاکانی راگەیاندووە، بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی 13 ڕۆژی ڕابردووی ئێران، 3700 کەس دەستگیر کراون.

ماڵپەڕی "خانەی میللەت" زمانحاڵی پەرلەمانی ئێران لەزاری مەحموود سادقی ئەندام پەرلەمانەوە بڵاوی کردووەتەوە، هەرچەند بەهۆی ڕووماڵ نەکردنی بێڵانەنانەی ڕووداوەکانی ئێران، هەتا ئێستا ئامارێکی ڕاست لە ژمارەی دەستگیرکراوەکان لەبەردەست نییە، بەڵام باس لەوە دەکرێت نزیکەی 3700 کەس لە سەرتاسەری ئێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراون.

بە گوتەی ئەو ئەندام پەرلەمانە، نزیکەی 70 کەس لەو گیراوانە خوێندکارن، هاوکات سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە کە زیاتر لە 200 کەس لە دەستگیر کراوەکان، کوردن.

سەرچاوە ناوخۆیی و بیانییەکان باس لەوە دەکەن هەتا ئێستا سێ کەس لە دەستگیر کراوەکان لە گرتنگەی "ئێڤین"ی تاران گیانیان لەدەست داوە، کە بە گوتەی نەسرین ستوودە، پارێزەر لە تاران ناوی سێ کەسیان بریتییە لە "سینا قەنبەری، وەحید حەیدەری، موحسێن عادڵی".

9/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان