فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، جارێکی دیکە هەڕەشەی توندی لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ڕیژیمی ئێران، هۆشداری بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات دا و هەڕەشەی توندی لێ کردن.

وەزیری ئیتلاعات لە لێدوانێکدا لە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی کوژراوەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری پیرانشار، لە ورمێ ڕایگەیاند: "بە زووترین کات سەربازانی ئیمام زەمان وڵامی توند بە گرووپە دژبەرەکانی حکوومەت لە ناوچەکە دەدەنەوە".

ئەو هەوڵویستە وەزیری ئیتلاعاتی ڕێژیم ئێران، لەوە سەرچاوە دەگرێت، کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، باسی لە شەڕ و تێکەڵچوونی پێشمەرگەکانی شار لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسداران له گوندی "زێوە" سەر بە ناوچەی پیرانی شاری پیرانشار کردبوو.

هێزەکانی ڕێژیم لەگەڵ هێزە بەکرێگیراوەکانیان ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی، کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ هێرشیان کرده سەر گوندی زێوە سەر بە ناوچەی پیرانی شاری پیرانشار و بە شێوەی دڕندانە لەگەڵ خەڵک دەرگیر بوون.

لەو هێرشەدا پێشمەرگەکانی شار لە هێزەکانی ڕێژیم هاتنە دەست و بە هێرشێکی پێچەوانەوە زەبرێکی کاریگەریان لە هێزەکانی ڕێژیم و بەکرێگیراوانیان دا و سێ کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا کوژران.

7/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان