فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ئەمریکا لە ماوەی ٢ ڕۆژی داهاتوودا بڕیار لەسەر چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەدا.

بە قسەی یەکێک لە وتەبێژەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەو وڵاتە ڕۆژی هەینیی داهاتوو لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دەرەوە کۆ دەبێتەوە و چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران ڕوون دەکاتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ستیۆ گولدستیەن، یەکێک لە وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی ٢ ڕۆژی داهاتوودا دۆناڵد ترامپ لەگەڵ ڕێکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوە و جیم مەتیس، وەزیری بەرگری کۆدەبێتەوە و کێشەی ڕێککەوتنی ئەوتۆمیی ئێران درێژەدان، یان کشانەوەیان یەکلا دەکەنەوە.

ڕۆژنامەی گاردیەن، پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردبووەوە، ئەگەری زۆرە دەوڵەتی ترامپ ئەو گەمارۆیانەی کە خراونەتە سەر دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران، درێژە و پەرەیان پێ بدا.

هاوکات هەر لەم پێوەندییەدا کۆنگرەی ئەمریکا، بە پەسەندکردنی بڕیارنامەیەک سەرکوتی خۆپێشاندەرانی ناڕزایی ئێرانی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە مەحکوم کرد و داوای لە کۆشکی سپی کردووە بە ڕاشکاوی گەمارۆ بخاتە سەر چەند کەرتی تایبەتیی وەک میدیا و تلویزیۆنی ڕەسمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕاستەوخۆ لەژێر چاودێریی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران دایە.

10/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان