فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

2025-05-31-11-52-19ئەم سێ هاووڵاتییە و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردوون. جەلا فەڕوخی و هەردوو خوشکەزاکەی، ڕەعنا خۆران و ڕۆژان خۆران، پێشتریش بە بۆنەی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ورمێوە لە...
2025-05-31-11-50-23 بە نرخی هەرزان پێبدرێت و کرێی گواستنەوەیان بۆ زیاد بکرێت. تائێستاش ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگرەکان راگیراون و ئامادەنین کەلوپەل بگوازنەوە. هەروەها سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە...
2025-05-31-11-38-33 نووسینی عەبدوڕەحمان ئاداک هەڵبژێردران. بە پێی هەواڵی هاژە ڕۆژی یەکەمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار ئەمڕۆ ٧ی جۆزەردانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.یادگار کەریمی سەرۆکی...
2025-05-24-13-02-30 ئەمریکیدا هەبێت. دانوستانە ناڕاستەوخۆکان هێشتا بەردەوامن و ئەگەری پێشکەوتن لە خولی داهاتودا هەیە. وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەشكرد، پێشنیازەكان جێگەی گفتوگۆ بون، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە...
2025-04-23-20-31-58 ڤیدیۆیەکە، فەرمانی پێویستم دەرکرد بۆ بەدواداچوون بۆ بابەتەکە." داواکاری گشتیی پارێزگای کرماشان گوتی، "بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لە وردەکارییەکانی ئەم رووداوە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پەروەردەش...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

چارەنووسی سێ خوێندکاری کورد پاش دەسبەسەر کرانیان لە شاری شیراز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سێ خوێندکاری کورد، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی بەفرانبار، لە شاری شیراز لە کاتی خۆپیشاندانە خەڵکییەکان، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

شوناسی ئەو سێ خوێندکارە کوردە بریتییە لە: "کورش حەقیقی، خوێندکاری عۆمران کوڕی محەممەد خەڵکی بوکان، شەماڵ خوسرەوی، خوێندکاری عۆمران کوڕی حوسێن خەڵکی شاری سەقز و حیسام رەشیدزادە، خوێندکاری مودیریەتی بازرگانی خەڵکی بۆکان.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئەو سێ خوێندکارە کوردە لە گرتووخانەدان و لە شوێنی ڕاگرتنیان هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانبار، خوێندکارێکی کورد بە ناوی "سالار موبارەکی" تەمەن ٢٤ ساڵ خوێندکاری بەشی ژمێریاریی زانکۆی ڕەشت لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە م شارە دەسبەسەر کرا.

لە دەسپێکی ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان لە ئێران و کوردستان، ژمارەیەک لە خوێندکارانی کورد بە تۆمەتی"بەشداری لە ناڕەزایەتییە خەڵکییەکان" لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانە ڕاگوێزراون.

زۆربەی خوێندکارانی دەستبەسەر کراو دوور لە زانکۆ و هەروەها ژمارەیەک لەو خوێندکارانە لە ماڵەکانی خۆیان دەسبەسەر کراون.

٨/١/٢٠١٨

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان