فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

ێزە ئیتلاعاتییەکان لە پیرانشار هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.

 ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، ڕێکەوتی ١٣ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەسبەسەر کرا.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە دەستبەسەرکراوە بە " محەممەد ئیبراهیمی" ت ەمەن ٥٠ ساڵ کوڕی ئەحمەد خەڵکی گوندی"کۆنەلاجان"ی پیرانشار ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هەتا ئێستا بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکیان لە مەڕ تۆمەتی وەپاڵدراو و شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی محەممەد ئیبراهیمی نییە و بێ ئاگایی خۆیان لە هۆکاری دەسبەسەر کردنی ناوبراو دەربڕیوە.

دەوترێ، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران لە شەڕ و تێکەڵچوونی پێشمەرگەکانی شاری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سپای پاسداران لە گوندی "زێوێ"ی شاری پیرانشار دەسبەسەر کراوە.

هەواڵنێری کوردپا لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە: ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٠ ساڵە چەند کاتژمێرێک پێش لە شەڕ و تێکەڵەچوونی"پێشمەرگەکانی شاری" سەر بە حدکا لەگەڵ سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە.

8/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان