فه‌رهه‌نگ‌ و هونه‌ر

-----qq---q-q- و ئەمەش دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوەمان لە ململانێ و دواجار شەڕ." گرۆسی هەروەها لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" دیدارەکەی پێنجشەممەی لەگەڵ عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی...
2024-11-15-02-18-29 داوای لە حکوومەتی ئێران کردووە کە دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕابگرێت و ئەم سزایە بە تەواوی هەڵبوەشێنێتەوە.هەروەها، کەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا...

په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ

گه‌ڕان

 

مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لەبارەی خۆپێشاندانەکان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بەڕێوە دەبا کە ٣ بەرپرسی باڵای سیاسی و نیزامیبەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕە ڕەسمییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە مەجلیسی ئەو وڵاتە لەبارەی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی ١٠ ڕۆژی ڕابردووی ئێران کۆبوونەیەوەیەکی نائاسایی و داخراو ساز دەکا.

ماڵپەڕی “تەسنیم”ی سەربە سپای پاسداران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ مەجلیسی ئێراندا عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی، وەزیری نێوخۆ، مەحموود عەلەوی وەزیری ئیتلاعات و عەلی شەمخانی سکرتیری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

بەپێی هەمان سەرچاوە، پرسی خۆپێشاندانەکانی١٠ رۆژی ڕابردووی شارەکانی ئێران و کاردانەوە و کاریگەرییەکانی تەوەری کۆموونەوەی نێوان نوێنەرانی مەجلیس و بەرپرسانی باڵای سیاسی و ئەمنیەتیی ئێران دەبێ.

ماوەی 11 ڕۆژە بەهۆی ڕەوشی خراپی ئابووری، بێکاری و گرانی خەڵکی ناڕازی ڕژاونەتە سەرشەقامەکان و لە زیاتر لە ١٠٠ شاری ئەو وڵاتە خۆپێشاندان لەدژی حکوومەت ڕووی داوە و هەتا ئێستا 22 هاووڵاتی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و زیاتر لە ٢ هەزار کەسیش لە سەرتاسەری ئێران دەستگیر کراون کە زیاتر لە ١٠ کەس لە کوژراوەکان کوردن و زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە دەستگیرکراوەکانیش کورد بوون.

8/1/2018

دواین هه‌واڵ

به‌رنامه‌ی کۆماریخوازان