هێزە ئەمنیەتییەکانی تورکیە سەرکردەیەکی کورد لە باکووری کوردستان و پارلمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەستگیر دەکەن.
شەوی ڕابردوو، عوسمان بایدەمیر، سەرکردەی ناوداری کورد لە باکووری کوردستان، لە شاری ئیزمیر دەستگیر کرا.
عوسمان بایدەمیر بە بڕیاری دادگای تاوانەکانی شرناخ دەسبەسەر کراوە و ئەگەری ئەوی هەیە ئازاد بکڕی بەڵام تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە لە لایەن هێزەکانی تورکەوە ڕاگیراوە.
شایانی باسە ئەو سەرکردە کوردە و پارلمانتارەی هەدەپە ب ە پێشێلکردنی یاسای کۆبوونەوە و خۆپێشاندان، تۆمەتبار کراوە.
٧/١/٢٠١٨