مەحموود سادقی، نوێنەری پەڕلەمانی كۆماری ئیسلامی، رۆژی هەینی رایگەیاند: سەعید تووسی، قاری و مامۆستای قورئان كە تاوانی ئازار و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر مناڵان لەسەر ساغ ببۆوە، ئەو تاوانەی لە سەر لادراوە و ئازادە.
مەحموود سادقی لە چەند پەیامێكی تویتەریدا لە هەژمارەكەی خۆی رایگەیاند:" لقی ٥٦ی دادگای پێداچوونەوەی تاران بە بێ واژۆی بەرپرسی دادگا و تەنها بە واژۆی دوو راوێژكار لە لقێكیتری دادگا، ئەو حوكمەی كە پێشتر بەم قاری و مامۆستای قورئانە درابوو هەڵوەشاندۆتەوە
دوو كۆڵبه‌ری كورد له شاره‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشار به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سنوورپارێز بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێك له كۆڵبه‌رانی كورد له سنووری سه‌رده‌شت له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و كه‌سێك به ناوی عومه‌ر تات گولله‌ی وه‌لاقی ده‌كه‌وێ و به سه‌ختی بریندار ده‌بێ.
هاوكات له ناوچه سنوورییه‌كانی سه‌ربه شاری پیرانشار ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری دیكه ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی هه‌نگی مه‌رزی و پاش راودۆنانی و ته‌قه لێ‌كردن كه‌سێك به ناوی فه‌تاح ڕێزوان له شاخ ههڵدهدێردرێ
وکمی ئێعدامی سامان نەسیم، زیندانیی سیاسیی کورد لە گرتووخانەی شاری ورمێ، هەڵوشایەوە و بۆ پێنج ساڵ زیندان گۆڕدرا.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، پاش چەند ساڵ هەوڵدان، سامان نەسیم، زیندانیی سیاسیی کورد، خەڵکی شاری مەریوان لە ئەگەری ئێعدام کردن ڕزگاری بوو.
عەزیز موژدەهی، پارێزەری ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: سامان نەسیم لە تۆمەتی "محاربە" ڕزگار بوو و بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پارتی ئازادی ژیانی کوردستان بە پێنج ساڵ زیندانی مەحکووم کرا و ئەو حوکمەش ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان، لە ڕێگای نووسینگەی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی زیندانی ورمێ بەو زیندانییە سیاسییە کورد ڕاگەیندرا.
پارێزەری سامان نەسیم، پێشبینی ئەوە دەکات، کە سەرەڕای
هێرشى سوپاى توركيا و فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر شارى عفرين له رۆژئاواى كوردستان پێى نايه حه‌وته‌م رۆژييه‌وه و تا ئێستا هيچ ناوچه‌يه‌كى سنووره‌كه له لايه‌ن سوپاى توركياوه ده‌ستى به‌سه‌ردا نه‌گيراوه و سه‌رۆكى توركياش ئاشكرايكردووه، تا ئێستا 8 سه‌ربازى توركيا كوژراوون و هه‌سه‌ده‌ش رايگه‌ياندووه، ژماره‌يه‌كى زۆرى سه‌ربازى توركيا كوژراوون و توانيويانه سێ تانك تێكبشكێنن.
له ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش كاردانه‌وه‌كان فراوانتر ده‌بن و هه‌ريه‌ك له فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانيا وێڕاى نيگه‌رانيان له ره‌وشى عفرين داواى كۆتايهێنان به ئۆپراسيۆنه سه‌ربازييه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مريكاش
سەرەڕای ئەوەی پارێزگاری کرماشان و هەندێ لە پەرلەمانتارانی ئێران هەواڵی زیابوونی ڕێژەی گیان لەدەستدانی منداڵانی بوومەلەرزەلێدراویان ڕەت کردووەتەوە، بەڵام سێیەمین منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵ و زانیاریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کرماشان منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە شاری سەرپێڵ، زەهاو بەهۆی سەرما و سۆڵە و نەبوونی پێداویستییەوە گیان لەدەست داوە.
ڕۆژنامەی شەرقی تارانیش بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە مەرگی ئەو منداڵەی پشتڕاست کردووەتەوە، پێشتریش کچێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو و کچێکی تەمەن 17 ساڵ و خاوەن پێداویستیی تایبەت لەناو بوومەلەرزەلێدراوانی کرماشان بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.
دوو منداڵەکە ناویان "سارینا و محەمە" بووە و شەهاب نادری
پول رایان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه و پێدانی چه‌ك و مووشه‌كی بالیستی به حووسییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تاران له وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌بێ باج تێپه‌ڕ نابن".
ئه‌و لێدوانه‌ی رایان له میانه‌ی دیدارێكدا هاتوون، كه ئاكادیمیای دیبلۆماسی ئیماراتی رێكیخستبوو و، به ئاماده‌بوونی شێخ زاید بن سوڵتان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌میندارانی دامه‌زراوه‌ی "ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش" و شێخه لوبنا قاسمی، سه‌رۆكی زانكۆی زاید به‌ڕێوه‌چوو.
رۆژنامه‌ی ریازی سعوودی بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی نێوان واشتنۆن، ریاز و ئه‌بوزه‌بی كرده‌وه، به‌رامبه‌ر به هه‌ره‌شه‌كانی ئێران بۆ هێنانه‌وه‌ی پشێوی له ناوچه‌كه‌دا، وێڕای هاوڕابوونیان له‌سه‌ر وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی تیرۆر.
له‌و دیداره‌دا پول رایان گوتی: "ئه‌مه‌ریكا ئاراسته‌ی چاوه‌كانی ده‌خاته
جێگری فەرماندەی قەرارگای ساروڵڵا: هەموو ئەو پرۆژانە کە سپا کاریان لە سەر دەکات، تەنیا بۆ قازانجی گشتین و هیچ سوودێکیان بۆ سپا نییە.
پاش ئەوەی کە خامنەیی بڕیاری بە گواستنەوەی هەموو پرۆژەکانی سپا بۆ کەرتی تایبەت داوە، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، پاسدار ئیسماعیل کەوسەری جێگری فەرماندەی قەرارگای ساروڵڵا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "اعتماد آنلاین" وتوویە: "ئەو پرۆژانەی کە سپا کاریان لە سەر دەکات، سوودیان بۆ هەموو خەڵکی ئێرانە و بە ئیزن و بڕیاری خودی ڕێبەری ڕێژیمی ئێران، ئەنجام دەدرێن".
بۆ یەکەمجار هاشمی ڕەفسەنجانی ڕەزایەتی خۆی بۆ دەستێوەردانی سپای پاسداران لە کاروباری ئاوەدانی و ئابووری دەربڕی و هەر بەپێی ئاماری خودی ڕێژیم ٨١٢ شیرکەت بە ناوی سپای
ێكخراوی منداڵپارێزی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "یونسێف" هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی منداڵان له شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌دات، كه زۆرێك له راپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له‌ئه‌نجامی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره، به‌ده‌یان منداڵ بوونه‌ته قوربانی.
یونسێف له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، فه‌ران ئیكیزا نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌یان له سووریا جه‌ختی له‌سه‌ر چه‌ند راپۆرتێك كردۆته‌وه، كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا گیانله‌ده‌ستدانی به‌لایه‌نی كه‌م 11 منداڵ و برینداربوونی ده‌یانی دیكه له شاری عه‌فرین پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی توركیا بوونه‌ته قوربانی.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ته‌نیا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا، 9 منداڵ له هێرشه‌كانی سوپای سووریا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی خان شێخۆن و سه‌راقبی سه‌ر به پارێزگای ئیدلب گیانیان له‌ده‌ستداوه. له گه‌ڕه‌كی باب تۆمای سه‌ر به شاری كۆنی دیمه‌شقیش 3 منداڵ له‌كاتی
سه‌رۆك بارزانی، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی، له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی عه‌فرین رایگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانین له‌و ئۆپه‌راسیۆنه و هیوادارین له زووترین كاتدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه رابوه‌ستێت و جه‌نگ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات. بارزانی روونیشی كرده‌وه، ناردنی پێشمه‌رگه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكات، باشترین هاوكاری بۆ ئه‌و كێشه‌يه ئه‌وه‌یه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بوه‌ستێنین.
ئەمەش دەقی چاوپێکەوتنەکەیە کە لە ئینگلیزییەوە کراوەتە کوردی:
BBC: راتان بەرامبەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین چییە؟
سەرۆک بارزانی: ئیمە زۆر نیگەرانین وهیوادارین بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت چونکە هیچ کێشەیەک بە شەڕ چارەسەر ناکرێت.
BBC: بەڕای ئێوە پێشمەرگە هیچ رۆڵێکی دەبێت لەو شەڕەدا؟ ئایا ئێوە پێشمەرگە دەنێرن بۆ یارمەتیدانی یەپەگە؟
سەرۆک بارزانی: ناردنی هێزی پێشمەرگە کێشەکە چارەسەر ناکات.
منداڵێكی ٢ ساڵانه‌ی خه‌ڵكی سه‌رپێل زه‌هاو به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستدا.
شه‌هاب نادری نوێنه‌ری شاری پاوه له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ندین كه‌س له بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی پارێزگای كرماشان به هۆی سه‌رماوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه داوام له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار هه‌یه كه به‌خێرایی كانێكس و پاره بۆ بوومه‌له‌رزه‌لێدراوانی پارێزگای كرماشان دابین بكه‌ن و ئه‌وه‌شی گوت كه له بارودۆخێكی یه‌كجار خراپ‌دا ده‌ژین.
وێڕای ئاماژه به كوژرانی ٥٦٩ كه‌س ته‌نانه‌ت باسی له سه‌رمابردنی ئهو٤كهسه نه‌كرد كه له‌و ماوه‌یه‌دا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم به پێی
زیندانییەکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی شارئی سنە بە ئێعدام مەحکووم کرا.
بەپێی هەواڵەکان: دادگای ئینقلابی شاری سنە لە حوکمێک‌دا، ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد مەحکووم بە ئێعدام کرد. ئەو حوکمە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ڕامین حوسێن پەناهی بە تۆمەتی "هەواڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی و ئەندامبوون لە کۆمەڵە" و هەروەها" هەڵگرتنی چەک و شەڕ و تێکهەڵچوونی نیزامیی" تاوانبار کرابوو، ناوبراو تەواوی ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردبووە و بە بێ "بنەما و تەنیا سناریۆی سازیی وەزارەتی ئیتلاعات" ڕاگەیاندبوو.
یەکەم دادگای ئەو زیندانییە سیاسییە کورد، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی
جرارد ئارۆد" باڵوێزی فەرانسە لە ئامریکا هاوکاریی وڵاتەکەی و ئورووپای بۆ پێش‌گرتن لە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەدا دووپات کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، باڵوێزی فەرانسە لە ئامریکا ڕایگەیاندووە کە هاوکات لەگەڵ پاراستنی ڕێککەوتنی ناو‌کی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بۆ پێش‌گرتن لە دەستێوەردانەکانی ئەو ڕێژیمە لە ناوچەدا هاوکاریی وڵاتانی جیهان دەکەین.
ماوەیەک پێش لەو بارەیەدا "ژان ئیوو لۆدریان"، وەزیری کاروباری دەرەوەی فەرانسە نیسبەت بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران لە وڵاتانی ناوچەدا نیگەرانی دەربڕی و جەختی کردەوە کە "مێحوەری تاران تا مەدیتەرانە" مەترسیدارە.
لۆدریان هەروەها باسی لەوە کردبوو، پەرەگرتنی دزەکردنی
وه‌زیری به‌رگرى ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/ 1/ 2018 ڕای گه‌یاند، له‌باره‌ى دروستكردنى ناوچه‌یه‌كی ئارام له سووریا، له‌گه‌ڵ توركیا له گفتوگۆداین.
هه‌رچه‌نده پێشتر چاویش ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى توركیا، ڕایگه‌یاند، كه پێش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی په‌وه‌ندیدار به متمانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه، كارێكى باش نییه گفتوگۆ له‌باره‌ى پرسێكى له‌و شێوه‌یه بكرێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ جه‌نه‌ڕاڵ (كینیس ماكینزی) به‌ڕێوه‌به‌ر له ده‌سته‌ى ئه‌ركانى هاوبه‌ش، به‌ڕۆژنامه‌نووسانى ڕاگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ توركه‌كان له‌باره‌ى دروستكردنى ناوچه‌یه‌كی ئارام له
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە هاوپەیمانێتی ناتۆ کرد کۆبوونەوەیەک لە بارەی لەشکرکێشیـیەکەی تورکیا بۆ سەر عەفرین سازبکات و دەڵێت حکومەتی وڵاتەکەی لەم بارەیەوە زۆر نیگەرانە.
زیگمار گابرێل ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە ڕاگەیاندنێکدا گوتی" داوام لە سکرتێری گشتی ناتۆ کردووە لە ناو هاوپەیمانێتیـیە وتووێژبکرێت لە بارەی سوریا و باکوری ئەو وڵاتە."
باسی لەوەش کرد بەرلین کۆمەڵێک مۆڵەتی هەناردەکردنی چەکی بۆ تورکیا ڕاگرتووە کە پـێشتر بڕیاربوو بدرێن. لەگەڵ ئەوەش بڕیاردراوە لە ئێستادا پەرە نەدرێت بەو تانکانەی ئەڵمانیا بە
باری کەش و هەوای زۆربەی شارەکانی پارێزگای ئیلام نالەبارە و لە دۆخێکی هۆشدار دایە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، باری کەش و هەوای شارەکانی پارێزگای ئیلام هێشتا ناجێگیرە و خۆڵ بارینێکی زۆر سەرجەم پارێزگاکەی گرتووەتەوە.
بەپێی دوایین دەرکەوتەی دەزگاکانی پێوانی پیسیی هەوا؛ خەستی وردیلەکانی تۆز و خۆڵ لە ٥ شاری پارێزگای ئیلام زیاترە لە ئاستی ئاساییە.
لە شارەکانی: مێهران، دێهلۆران، ئیلام، دەڕەشار و ئیوان ڕێژەی گەرد و تۆزەکان لە هەوادا دوو بەرانبەری ئاستی ستانداردە.
وردیلەکانی تۆز و خۆڵ، بە دەیان جۆری نەخۆشین و بە تایبەت شێرپەنجە بە دوای خۆیاندا دێنن.
بەپێی سەرژمێری ناوەندی ئاماری ئێران لە ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی